سبەی لەھەولێر و سلێمانی خۆپیشاندان دەکەین
بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێندکاران
بۆ بێدەنگی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم و وەزیری خوێندنی باڵا
دوای ئەوەی پێنج شەممەی ڕابردوو لەسەر داوای دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان خۆپیشاندانمان وەستاند و ڕۆژی یەکشەممەش وەڵامیان داینەوە کەئەوان نەیانتوانیوە ھیچ بکەن بۆ داواکاری قوتابیان تەنیا ئەوەندەی کە داواکاری ئێمەیان گەیاندۆتە نوسینگەی کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سەرۆکی ھەرێم و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان،.
لەبەرئەوە ئێمە وەک قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان سبەینێ جارێکی تر لەھەولێر و سلێمانی دەست دەکەینەوە بەخۆپیشاندان تائێستا دۆخی ھەرێممان لەبەرچاوگرتووە لەسبەینێ وە ھەرشتێک ڕووبدات ئێمە بەرپرس نین،.
چونکە ھەموو ڕێگایەکمان گرتە بەر بۆ زیادکردنی عبور بۆ دوو وانە بەڵام ھیچ وەڵامێکمان دەست نەکەوت کەجێگای دڵخۆشی بێت،.
نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان
١٥.١١.٢٠١٥
سڵاوی زانست و خەبات
ئێمە وەک ٥٠٠٠ قوتابی لەزانکۆکانی ھەرێمی کوردستان بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ داوا لەبەڕێزت دەکەین کە بڕیاربدەیت عبور زیادبکرێت بۆ دوو وانە خۆشت زۆرباش لەخراپی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان تێدەگەیت کەبەھۆی ئەمنی و داراییەوە باش نیە لەبەرئەوە ئێمە ئەو داواکارییە ئاڕاستەی بەڕێزت دەکەین بۆ ئەم مەبەستە چەندین ڕێگامان گرتۆتە بەر بەڵام ھیچ سودێکی نەبووە وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی دەرکرد بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەم قوتابی سوودمەند بوون ئێمە چەندین پەیامی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆمان ئاڕاستەی بەڕێزت کرد بەڵام تائێستا وەڵام نەبووە بەھیوای ئەوەی ئەم پەیامە بگاتە بەڕێزت و وەڵاممان بدەیتەوە.
لەگەڵ ڕێزدا
نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان
١٤.١١.٢٠١٥
خۆپیشاندانی سبەینێ دوادەخەین
بۆ:ڕای گشتی کوردستان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن
دوای ئەوەی ئیمڕۆ بۆ جارێکی تر بەیاننامەیەکمان بڵاوکردەوە بەوەی سبەینێ لەبەردەم پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان دەکەینەوە لەچەندین شوێنەوە پەیوەندییان پێوەکردین و بەڵێنیان پێداین،
بەدواداچوونی جدی بکەن بۆ داواکارییەکەمان و پێیان ڕاگەیاندین داواکاریەکەتان زۆر ڕەوایە و ئێمە پشتگیریتان دەکەین لەوانە کەسێکی دڵسۆز کەوتە پەیوەندی لەگەڵمان لەدیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کەئەو بەھەموو شێوەیەک پشتگیریمان دەکات و پێی ڕاگەیاندین کە بارودۆخی ھەرێمی کوردستان لەپێش چاوبگرن و دڵنیایی کردینەوە کەپشتگیریمان دەکات
بەوەی ئیمرۆ پەیوەندی بەخودی وەزیر کراوە کەئەبێت ھەرچی زووتر ئەم داواکارییەمان جێبەجێ بکرێت لەبەرئەوە ئێمە ئەو خۆپیشاندانەی کە بڕیاربوو سبەی لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی ئەنجامی بدەین دوای دەخەین بۆ کاتێکی تر
لەگەڵ داوای لێبوردن لەگشت لایەک
نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان
١١.١١.٢٠١٥
سبەی خۆپیشاندان دەست پێدەکەینەوە
بۆ:ڕای گشتی کوردستان
دوای بڵاوکردنەوەی چەندین یاداشتنامە و ئاڕاستەکردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و گەیشتنی بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەڵام تائێستا وەڵامێکی ئەرێنیمان دەست نەکەوت لەبەرئەوە ئێمە وەک نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان بڕیارماندا بەوەی سبەی جارێکی تر لەبەردەم پارێزگای سلێمانی چونکە تائێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو بڕیاری دەرکردووە کە ژمارەیەکی زۆر کەم لەقوتابیان و خوێندکاران لێی سوودمەند بوونە،
بڕیاری یەکەم پێدانی دە نمرە کە لەزۆربەی زانکۆکان جێبەجێنەکرا
بڕیاری دووەم کارئاسانی کردن بۆ ئەو خوێندکارانەی لە دوو وانە کەوتوون لەدوو قۆناغی جیاوازی خوێندن
بەڵام داواکاری سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە بڕیارێک دەربچێت لەبەرژەوەندی گشتی دا کە ھەر قوتابی و خوێندکارێک لە قۆناغێکی زانکۆ لەدوو وانە کەوتبێت بە دەرچوو ئەژمار بکرێت چونکە وەک پێشتریش باسمان کردووە ئەگەر پاساوی بەغدا بۆ دەرکردنی بڕیارێکی گرینگ کە ئەوپەڕی کارئاسانی ئەکات بۆ خوێندکاران و قوتابیان لەبەرئەوە ئێمە سبەی لەبەردەم پارێزگای سلێمانی دەست دەکەینەوە بەخۆپیشاندان بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکاریەکەمان کە بریتیە لەزیادکردنی عبور بۆ دوو وانە لەتێکڕای زانکۆکانی کوردستان،
نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان
١١-١١-٢٠١٥
بەیاننامەی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان
بۆ:سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
ئێمە وەک ٤٥٠٠ خوێندکادکار و قوتابی لەتێکڕای زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان داواکارین لەسەرۆک وەزیران و جێگرەکەی بێنە سەر خەت بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکاری ئێمە کە بریتیە لەزیادکردنی وانەی عبور بۆ ٢ وانە چونکە لەبەغدا بارودۆخ ئەوەندەش خراپ نیە بەڵام بڕیارێک دەرچووە کە ھەزاران خوێندکار لەزانکۆکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق سوودمەندبوونە لێی لەبەرئەوە ئێمەش داواکارین لەبەڕێزتان ڕۆڵی خۆتان بخەنە گەڕ بەمەبەستی فشارخستنە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا بەمەبەستی زیادکردنی وانەی عبور چونکە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی دەرکرد بەڵام تەنیا ژمارەیەکی کەم سوودی لێ وەرگرتووە.
لەبەرئەوە ئێمە وەک نوێنەرایەتی خوێندکاران و قوتابیان بەڕێزتان ئاگاداردەکەینەوە کەباری دەرونی خوێندکاران لەوپەڕی خراپیدایە بۆیە بەدەرکردنی بڕیارێکی لەم چەشنە بەزیادکردنی عبور بۆ دوو وانە قەیرانێک چارەسەر دەکەن کەھیچی کەمتر نیە لەقەیرانەکانی تر کەلەھەرێمی کوردستان بوونی ھەیە.
چاوەروانی وەڵامێکی ئەرێنین
نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکاران
٦.١١.٢٠١٥
ئیمرۆ جارێکی تر قوتابی و خوێندکارانی زانکۆ بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دوای ئەوەی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد بەمەبەستی گەیاندنی داواکانیان بەنوسینگەی سەرۆک وەزیران دوای ئەوە لەبەردەم زانکۆ ڕێگای سەرەکی سلێمانی تاسڵوجەیان گرت قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ داوا دەکەن بڕیاری عبور بکرێتە دوو وانە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس سوودی لێ وەربگرێت