لەبیرناکرێن و لە بکوژان نابووردرێت
ئەم ڕۆژ، ١٠ی ئۆکتۆبەر، ” کۆبوونەوەی کرێکاران، دێمۆکراسی و ئاشتی” کە لەلایەن کۆمەلێك یەکێتی و کۆمەڵە و ڕێکخراوەوە ڕێکخرابوو، پەلاماردرا، هەر وەك مانگی جونی لە ئامەد و جولای لە پرسوس، ئەم ڕۆژ لە ئانکارا تەقینەوەی بۆمب دە (١٠) کەسی کوشت.
هەزاران کەس لە زۆر شاری ناوچە جیاوازەوە دژی ڕامیاریی جەنگ و قازانجکەرانی جەنگ و دەسەڵات کۆبوونەوە. هەر لەو ساتەدا بۆمبەکان تەقینەوە و بوونە هۆی کوشتی خەڵکانی ئاشتیخواز و ژیاندۆست و ئازادیخوازی دژە جەنگ.
ئەم تەقینەوەیە کە تێیدا تاکو ئێستا زیاتر لە سی (٣٠) کوژراون، ڕەنگدانەوەی تینوویەتی دەسەڵاتە بۆ خوێن. ئەوانەی کە لە ئامەد، لە پرسوس، لە جزیرە خەڵکیان کوشت، هەنووکە لە ئانکارا بە کوشتنی دەیان کەس هەوڵی ترساندن و نائومێدکردن بە ڕامیاریی جەنگ و پەشیمانبوونەوەی خەڵك لە تێکۆشان لەپێناو ئازادی، دەدەن.
دەبێت دەسەڵات ئەوە بزانێت، کە بەو ئامرازانە، چ دەستگیرکردن بێت یا کوشتن بە بۆمب، ئێمە بە ڕامیاریی جەنگ ترسی دەسەڵات بەسەرماندا زاڵنابێت و ناترسین.
گیانبەختکردووان لەپێناو جیهانێکی نوێ و ژیانێکی ئازادانە لە ئامەد و جزیسرە و پرسوس و ئانکارا کوژران
لەبیرناکرێن و لە بکوژان نابووردرێت
چالاکی شۆڕشگێرانەی ئەنارکیستی (DAF)
١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥
خۆنیشاندان دژی تۆری دەولەتی
Devrimci Anarşist Faaliyet
https://www.facebook.com/anarsistfaaliyetorg