زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
01/10/2015
به‌شی دووهه‌م و کۆتایی:
گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه:
ئه‌وه‌ی که تائێستا بهئهزمهی سه‌رمایه‌داری ناسراوه، له‌هه‌قه‌تدا نهئهزمهی سه‌رمایه‌دارانن و نهئهزمهی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریش، له‌کاتێکدا ململانێی و کێشمه‌کێشی پرۆسه‌ی ته‌سفییه‌ی حساباتی نێوانیان ڕووده‌دات و ده‌بێته‌هۆی گلانی یه‌کجاریی یا هه‌نووکه‌یی هه‌ندێکیان ، ئا له‌م بارودۆخه‌دا باشترین هه‌ل بۆ سه‌رمایه‌داری له‌ڕێگای نوێنهرهسیاسییهکانیانهوه کهحکومهتهکان و سیسته‌می پهڕلهمانتارییانهیانه ، ده‌توانن ئه‌وه‌ی که‌ده‌یانه‌وێت ، بیکه‌ن . بۆ ئه‌مه‌ش حکومه‌تی نیشتمانی ، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسه‌تی دهستگرتنهوهدهگرێتهبهر . سیاسه‌تی ده‌ستگرتن بهپارهوهگوایهبارو دۆخی ئابوری و دارایی وڵات ، کیشۆره‌که یاخود جیهان زۆر خراپه‌و لهداڕماندایه، گه‌ر به‌ئاگا نه‌بین هه‌موو شتێك هه‌ره‌سده‌هێنێت و له‌ده‌ستده‌چێت ئه‌و کاته‌ش ژیان ده‌وه‌ستێت. به‌م پاساودانانهههموو هێڕشێك: هه‌ر له فرۆشتن و به‌تایبه‌تیکردنی کهرتهدهوڵهتییهکان و که‌مکردنه‌وه‌ی کرێ و موچه‌و ده‌رکردنی کرێکاران و کارمه‌ندان و بڕینی بیمهکانو که‌مکردنه‌وه‌یان و درێژکردنه‌وه‌ی کاتی سه‌رکار و سه‌پاندنی هه‌لومه‌رجی نامرۆیانهبهسهر کرێکاران و کارمه‌ندان، تاده‌گاته به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی یپێداو یستییهکانی ژیان و کرێی خانوو و داخستنی شوێنهخزمهتگوزارییهکان و ناچارکردنی کرێکاران به ڕازیبوون به‌هه‌موو شتێك به‌هۆی ئافراندنی سوپایه‌کی گه‌وره‌ی به‌تاڵه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام ، له‌بازاڕدا.
هه‌موو ئه‌م سیاسه‌تانه‌ش یه‌ك کۆمهڵهگرفتی گه‌وره‌ی وه‌کو لاوازکردنی نقابه‌کان و پاشه‌کشه‌کردن به‌بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران و خه‌ڵکی ، که‌مکردنه‌وه‌ی باجی کۆمپانیا و شۆپهگهورهکان به‌بیانوی هاندانی به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه له‌وڵاتدا، زیادبوونی تاوان و دزی و ڕاو و ڕووت ، ڕایسیزم و فاشیسزم ، درێژبوونه‌وه‌ی لیستی ناوی چاوه‌ڕوانی دکتۆره‌کان و خه‌سته‌خانه‌کان و کارمه‌ندان و کرێکارانی شاره‌وانی و لانه‌وازان و بێ خان‌و وبه‌ره‌و گه‌لێکی دیکهلهمانه.
ئاماره‌کان و واقیعه‌که ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن کهقۆرتهکانی ئه‌م قه‌یران و سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه‌یه به‌ته‌نها له‌سه‌ری ئیمه‌دا ده‌شکێنه‌وه و ئه‌م قهیرانهبهقهیرانی ئێمهدهمێنێتهوهتاکو هۆشیارییه‌کی ته‌واو به‌هه‌موو بارودۆخهکهپهیدا ده‌که‌ین و به‌ئاگا دێیننهوهلهمیحنهتییهکانمان ، ئه‌ویش بهخۆڕێکخستنمان له‌ده‌ره‌وه‌ی پار تهسییاسییهکان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕژیمی په‌ڕله‌مانتاری و گرتنه‌به‌ری چالاکی ڕاسته‌وخۆ و ئه‌نجامدانی دیمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ بۆ بهکۆمهڵیکردن و هه‌ره‌وه‌زیکردنی هه‌ر هه‌موو پێداویستییه‌کانی ژیان له‌ڕێگای خۆبهڕیوهبهرییهکانمانهوه.
تا ئه‌و کاته‌ی ئهوهڕوودهدات وه‌کو ئه‌م به‌ڵگانه‌ی خوارهوهنیشانیاندهدات ، ئه‌زمه‌کان له‌سه‌ری ئێمه‌دا دهشکێنهوهو سه‌رمایه‌دای و سه‌رمایه‌داران به‌گوڕ و تینێکی زۆر له‌وه‌ی پێش ڕودانی قه‌یران ههڵدهسنهوهو خۆیان باشتر ڕێکده‌خه‌نه‌وه.
خۆگرتنه‌وه‌و به‌هێزبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران، سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دوای قه‌یرانه‌کان ، جاری وا ههیهدهگاته ڕاده‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێکی زۆر گه‌وره، باشترین نموونه‌ش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی دووهه‌م بوو دوای گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئابوری که‌له‌کۆتایی بیسته‌کانی چه‌رخی ڕابوردوو ، 1928 بۆ ساڵی 1930، هه‌روه‌ها توانای خولقاندنی ده‌یه‌ها جه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و نێوانی وڵاتان و ناوچه‌گه‌ری.
گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهانهوهدهست پێبکه‌ین ئهوهدهتوانین ئاماژهبهڕاپۆرتهکهی ئۆکسفام -ی ڕۆژی 19/01/15 که‌ده‌ڵێت نیوه‌ی سامانی جیهان له‌ژێر چنگیی له1% ی دانیشتوانه‌که‌یه‌تی ، ئه‌مه له‌ساڵی 2009 دا به‌ڕێژه‌ی له40% بوو ،که‌له‌ساڵی 2015 دا سهرکهوتووهبۆ له48% . ڕاپۆرتهکهئاوا پێشبینی ده‌کات که‌ئه‌م دهوڵهمهندانهلهساڵی 2016 دا زیاتر له 50% ی سامانی جیهان ده‌که‌وێته‌ژێر چنگیانه‌وه. له‌و راپۆرته‌دا واهاتووهکه هه‌ره85 ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی جیهان بڕی هه‌مان سامانی نیوه‌ی دانیشتوانی جیهانی لهدهستدایهکه3.5 ملیارن، هاوکاتیش ڕاپۆرته‌که ملیارده‌رانی جیهان به645 که‌س، ده‌خه‌مڵێنێت.
له‌کاتێکدا که سه‌رمایه‌داران له‌ئه‌وروپادا ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن و کۆمپانیاکان و بانقه‌کان قازانجی زیاتریان ده‌ستده‌که‌وێت ، هاوکات قه‌یرانه‌که‌ی ئێمهقوڵتردهبێتهوه به‌خستنه‌وه‌ی به‌تاڵه‌ی زیاتر و سه‌رکه‌وتنی ڕێژه‌ی بێ‌کاری. بۆ نموونهلهئیتالیا ڕیژه‌ی بێ‌کاری له12.4% و پورتوغال 13.% یۆنان له25.6% ئیسپانیا له22.7% .. فه‌ره‌نسا له10.5 %، لهئیرهلهنده9.7%، ئه‌ڵمانیا 4.8% له‌بریتانیا 5.4% له‌ئه‌مه‌ریکا له10.3% . ڕێژه‌ی بێ‌کاری له‌نێوانی گه‌نجانی ژێر ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌ئیسپانیا له53.5% و ئیتالیا 43.9% له‌یۆنان 56% و لهکرۆتیا له45.5% و له‌نێو انی ئهفریقییهئهمهریکییه گه‌نجه‌کانی ته‌مه‌ن 17 و 20 ساڵدا که‌ناویان بۆ زانکۆکان تۆمار نه‌کراوه و قوتابخانه‌ی سانه‌وی سه‌رو ئه‌ویان ته‌واو کردوه‌له50% زیاترن .
وه‌کو پێشتر وتم ڕاستهلهسهرهتادا چه‌ند کۆمپانیایه‌ك و چه‌ند بانقێك مایهبووچبوون یا به‌ته‌واوی هه‌ره‌سیان هێنا به‌ڵام له‌ڕاستیدا به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌وانه‌یان کهماونهتهوهلهم قه‌یرانه سوودمه‌ندبوون و قازانجی زیاتریان به‌به‌راورد به‌ساڵانی پێشتر ده‌ستگیر بووه. من لێره‌دا ته‌نها ئاماژهبهههندێکیان ده‌که‌م کهداهات و قازانجیان خستۆته‌ڕوو، له‌وانه:
قازانجی ساڵی 2014 ی Walmart 16.4 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی بووه، که‌به‌ڕێژه‌ی 2% له‌ساڵ ی2013 وهسهرکهوتووه، JP Morgan له14/07/15 قازانجی وه‌رزی یه‌که‌می ئه‌مساڵی خسته‌ڕوو که به‌ڕێژه‌ی له5.2% زیادیکرددووه. له31/07/15 دا Electronic Arts پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌قازانجی هه‌ر پشکێك (سههم) 2.85 دۆلار سه‌ر بکه‌وێت ، کهئهمبڕهقازانجهش دووقات زیاترهلهساڵی پار. Amazon Online به‌بڕی 5.3 ملیار پاوه‌ندی له‌ڕێی ئینته‌رنێتی بریتانییه‌وه، فرۆشتووه که‌به‌ڕێژه‌ی له14% سه‌رکه‌وتووه. Apple قازانجی ساڵی پاری به‌ڕێژه‌ی له6% له‌چاو ساڵی 2013دا بۆ 39.1 ملیار دۆلار سه‌رکه‌وتووه، Microsoft ساڵی 2014 قازانجه‌که‌ی 22.1 ملیار دۆلار بووه و له‌به‌رامبه‌ر ساڵی 2013دا به‌ڕێژه‌ی له1% سه‌رکه‌وتووه، Google له‌ساڵی پاردا ، 2014 دا، 14.4 ملیار دۆلاری قازانجکردووه، که‌به‌ڕێژه‌ی له11% سه‌رکه‌وتووه. Nike ساڵی پار به‌بڕی 2.7 ملیار دۆلار قازانجیکردووه که‌ئه‌م بڕه‌ش به‌ڕێژه‌ی له8% له‌ساڵی 2013وهسهرکهوتووه، IBM بڕی قازانجی ساڵی2014 ی 12 ملیار دۆلار بووه‌و له‌ساڵی 2013وهبهڕێژهی له27% زیادیکردووه.
له‌سه‌ر ئاستی بریتانیاش به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایم-ی ڕۆژی 26/04/15 که‌لیستی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی به‌یانکرد، ده‌ڵێت داهات و سامانیان له‌ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابوردوودا دووقاتبووه . هه‌زار ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی بریتانیا داهات و سامانیان 547 ملیار پاوه‌ندی ستێرلینییه، ئه‌مه‌بێ حسابکردنی ئه‌وه‌ی کهلهحسابی بانقهکانیاندایه، ئه‌م بڕه به‌به‌راورد به250 ملیار پاوه‌ند له‌ساڵی 2005 دا، سه‌رکه‌وتووه. ژماره‌ی ملیارداران له‌ساڵی پارهوهکه104 دانه‌بوون ئێستا سه‌رکه‌وتون بۆ 117 که‌س، که 80 دانه‌یان لهلهندهندان .
ئه‌مه‌ی کهلهسهرهوهدهیبینین جێی سه‌رسوڕمان نییهچونکهیهکهم ئه‌و بڕه باجه‌ی که‌ئه‌وان ده‌یده‌ن ئه‌گه‌ر بیشده‌ن ، له‌ئێستادا له20% که‌له‌سه‌رده‌می چێرچڵ-دا بڕی باڵای باج له97 % و له‌ژێر حوکمی مارگرێت تاچه‌ریش-دا له60% بووه، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌حکومه‌ت به‌بڕی 93 ملیار پاوه‌ند سپۆنسه‌ری بزنسی کردوه بهئاسانیکردنی دانی باج، دووهه‌میش داهاتی خه‌ڵکانی داهات که‌م به‌ڕێژه‌ی له10% له‌ژیانی فیعلیدا هاتۆته‌خواره‌وه. زیاتر له900 هه‌زار که‌س له‌سه‌ر سێنته‌ره‌کانی خواردن بهخشینهوهدهژین و که‌ئه‌م ڕێژهیهبهبڕی له38% له‌چاو ساڵی پاردا ، 2014 ، سه‌رکه‌وتووه، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌جیاوازی نێوانی کرێ یاخود موچه‌ی پیاوان و ژنان دوای 70 ساڵ هێشتا ئه‌و کهلێنهههر ماوه.
کاتێک که‌ئه‌و ئامار و به‌ڵگانه‌ی سهرهوهدهبینین له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی که‌زیاتر له1.7 ملیۆن خه‌ڵکی له‌سه‌ر عه‌قدی زیڕۆ کۆنتراکته، واتهنهبوونی هیچ کۆنتراکتێك له‌نێوانی ئه‌و خهڵکانهوخاوهنکارهکانیاندا، بڕینی هه‌ندێك لهبیمهکان و که‌مکردنه‌وه‌یان ، فرۆشتنی موڵک و سامانی ده‌وڵه‌تی بهخانوهکانی شاره‌وانیشه‌وه ، ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی زیاتری ده‌وڵه‌مه‌ندان ، پانتربوونی که‌لێنی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندان و هه‌ژاران ، کاتێك ستانده‌ری ژیانی خه‌ڵکی له5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری خراپتره، کاتێك که‌ڕێژه‌ی خانوودار ( ئه‌وانه‌ی کهلهخانوی خۆیاندان به‌ڵام مه‌رج نییه‌به بێ قه‌رزی عه‌قار بێت) له 70% دابه‌زێت بۆ له64%. و ژماره‌ی ده‌رکراوان لهخانوهکانیان له‌ڕۆژێکدا بچێته زیاتر له 1000 و ته‌نها له‌نێوانی مانگی ته‌موز و سێبته‌مبه‌ری ساڵی پاردا، 2014 ،دا ژماره‌ی کرێچیانی ده‌رکراو گه‌یشتبێته11 هه‌زار و 2805 قه‌رزاری سلفه‌ی عه‌قار له3 مانگدا خانووه‌کانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێت ، کاتێك که‌بڕی خێزانێك له‌خانویه‌کدا ، گه‌ر ژیان به‌م شێوهیهبڕوات، له‌کۆتایی ساڵی 2016 دا به‌بڕی 10 هه‌زار پاوه‌ن قه‌رزار بێت ، کاتێك که‌ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که‌داوای کرێی خانوو له‌ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن به‌بڕی 500 هه‌زار که‌یس چوبێتهسهرهوه، کاتێك که‌له‌نێو گه‌نجانی ئیتنیکییه‌کاندا به‌تاڵه‌یی به‌ڕیژه‌ی له50% به‌رزبوبێته‌وه، کاتێك کهکولفهی گه‌وره‌کردنی منداڵێك له‌چاو ساڵانی پێشووهوهبهبڕی 2 هه‌زار پاوه‌ند به‌رز بووبێته‌وه، کاتێك کهپێنجیهکی کرێکارانی بریتانیا کرێ و موچه‌یان له‌ژێر کرێ و موچه‌ی بژێوییهوهبێت…… گه‌لێک به‌ڵگه‌و ئاماری دیکه…… کێ ده‌توانێت بڵێت ئه‌م قهیرانهقهیرانی سه‌رمایه‌دارییه ، کێ باوه‌ڕی وایه که” قه‌یران بنچینه‌ی کۆمه‌ڵی بورجوازی ده‌له‌رزێنێ” و هی ئێمه‌نییه؟؟
ئه‌و کاته‌ی که‌ڕۆحی ڕه‌تکردنه‌وه‌و قبوڵنه‌کردنی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان به‌رزده‌بێته‌وه، کاتێك کهبهرههڵستی فرمانه‌کانی ده‌سته‌بژێر و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌بینه‌وه‌و به‌گژیاندا ده‌چینه‌وه‌و ده‌توانین خۆمان به‌خۆمان گۆڕانکارییه‌کان بکه‌ین ، کاتێك که‌ئاره‌زوی مه‌یلی یاخیبوونمان ده‌که‌ین و ڕاده‌په‌ڕین، کاتێك که‌به‌خۆمان ده‌زانین که‌چۆن بهکارهێراوین و چهوسێنراینهتهوه له‌ته‌ك هه‌بوونی مێنته‌ڵه‌تی به‌گژاچوونه‌وه، کهئهمانهزۆر گرنگن بۆ وه‌رچه‌رخاندنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که یه‌خه‌ی پێگرتوین به‌ئاقاری سیسته‌می هه‌نوکه‌یی ، ته‌نها ئه‌و کاتهدهتوانین ئازادانهبهدهنگی زوڵاڵ و به‌رز بڵێین: قه‌یران قه‌یرانی کاپیتاڵیزمه، نه‌ك ئێمه …