زه‌رووره‌تی دروستبوونی ئه‌م گروپه:
ئاشکرایه که حکومه‌تی تورکیا له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابوردوودا دوو تێشکانی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی. یه‌که‌میان تێشکانی هێزه‌کانی داعش بوو که به‌وه‌کاله‌ت شه‌ڕی له به‌ره‌کانی دژ به حکومه‌تی سوریا و دژ به کانتۆنه‌کانی ڕۆژاوا، ده‌کرد. ئه‌م هێزه له‌م دوایه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه دا به‌هه‌ڵهاتن و پێچؤڵکردنی هه‌ندێك شارۆچکه و دێهاتی کانتۆنی کۆبانی نزیك به پایته‌ختی شاری ڕه‌قه‌ی خه‌لافه‌تی حکومه‌تی ئیسلامی، گورزێکی گه‌وره‌یان خوارد. دووهه‌میان تێشکانی له هه‌رڵبژاردنه‌کانی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی دیمۆکراتی گه‌ل، هه‌ده‌په، بوو .
ئه‌م دوو تێشکانه کاره‌سات بوون بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا و شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوون بۆی. دیاره حکومه‌تی تورکیا به‌م تێشکانانهی ئه‌م دواییه ده‌ستبه‌رداری پلانهجهههنهمییهکهی بهرامبەربه گه‌لی کورد به‌گشتی و هێزه‌کانی په‌که‌که و کانتۆنه‌کانی ڕۆژاوا به‌تایبه‌تی، نه‌بوو. هه‌ر به‌م هۆیهشهوهئێستا له به‌جێهێنای پلانی داهاتویدایه که به هاوکاری ناتۆ به‌گشتی و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وه‌نده‌شی که له ئێستادا ئاشکرایه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش، به‌شداری تیادا کردوه و ده‌کات. ئه‌م پلانه‌ش له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاری پرسوس، به له‌ده‌ستدانی ژیانی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه سۆشیالیست و ئه‌نارکستانه، کۆتاییهات ، که تا ڕادهیەك له ڕوودانیدا حکومه‌تی تورکیا به‌رپرسیار بوو . پاش ئه‌وه‌ش هێڕشه دڕنده یه‌ك به‌دوا یه‌که‌کانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ سه‌ر قه‌ندیل و دێهاته‌کانی بناری قه‌ندیل و کوژارن و بریندارکردنی ده‌یه‌ها که‌سانی سڤیل و وێرانکردنی ماڵ و داهاتیان له‌ته‌ك ژینگه‌ی ناوچه‌که‌دا، بوو. هه‌نگاوی هه‌نووکه‌یی ئێستاشی دروستکردنی زۆنی نه‌فڕینه له‌ناو سوریادا که بڕیاره ئه‌و زۆنه به‌درێژی 60 کیلۆمه‌تر و پانتایی 40 کیلۆمه‌تر، بێت به بیانوی جیاجیای وه‌کو پارێزگاریکردنی خه‌ڵکی سوری و ئاسایشی ناوخۆی تورکیا، که له ڕاستیدا به‌گوێره‌ی زۆرێك له توێژه‌ره‌وانی ئاژانسی ده‌نگوباسه‌کان و شاره‌زایانی سیاسی و وردبوونه‌وه له بارودۆخی ئێستای ناوچه‌که و دووژمنایه‌تی به‌رده‌وامی حکومه‌تی تورکیا بۆ کورد له‌وێ و کێشه‌که‌یان، وا ده‌بینرێت که ئه‌و پلانه‌ش زیاتر بۆ دژی کورده له تورکیا و دژی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی ڕۆژاوایه. هاوکاتیش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ئۆ‌ردۆگان بانگه‌شه‌ی دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی، به پاساوی هێنانی ده‌نگی زیاتر و تاکڕه‌وێتی له حوکمڕانیدا، بکاته‌وه.
هه‌موو ئه‌و بارودۆخانه‌ی که له سه‌ره‌وه په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشرا ، ئه‌وه‌مان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت که پێشه‌وه‌چوونی کێشه‌ی کورد له تورکیا و خۆسه‌رییه‌کانی ڕۆژاوا، له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کی گه‌لێك گه‌وره‌دان، که ڕه‌نگه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌وه‌شی که تائێستا له هه‌ردوو ناوچه‌که‌دا به‌ده‌ستهێنراون. له به‌رامبه‌ر بارودۆخێكی ئاوادا ڕاوه‌ستان و ته‌ماشاکردنی ، کاری کرده‌و هه‌ڵوێستێکی دروست نییه، لەبەرئەوە یارمه‌تی و کۆمه‌ك و هاوکاری کانتۆنه‌کانی ڕۆژاو ا له ئێستادا کارێکه که ده‌بێت چه‌پ و سۆشیالیست و ئازادیخوازان به جددی پشتگیری لێبکه‌ن. هه‌ر هه‌بوونی زه‌مینه‌یه‌کی زه‌رووری ئاوابوو کهکۆمهڵێك له ئێمه له کوردانی له‌نده‌ن بانگه‌شه‌ی پێکهێنانی ” گروپی هاریکاری ڕۆژاوا”یان له دانیشتنێکدا که له‌ڕۆژی 13/08/2015 دا ، کرد .
كڵێشه یا شێوه‌ی گروپی هاریکاری ڕۆژاوا و کارکردنی:
ئه‌م گروپه گروپێکی سیاسی په‌یوه‌ست به‌به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی پارته‌کانه‌وه نییه. گروپێکی ئاسۆیی ناقوچکهییه و نه سه‌رۆك و نه به‌رۆکی نابێت، کاره‌کانی خۆی له کۆبوونه‌وه گشتییە دهورییهکانیدا و له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به شێوه‌یه‌کی دیمۆکرتیانه به‌ڕێوه‌ده‌بات و سه‌رجه‌می بڕیاره‌کانی به به‌کارهێنانی دیمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ که ئامرازێکی کاریگهرهلهسهرجهمی کاره‌کانی و له به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌کانیدا، به‌کارده‌هێنێت و به‌نوسینی ڕاپۆرتی کۆبونه‌وه‌کان و هه‌موو به‌شداربوانی کۆبونهوهکهشهوه، که به‌شیوه‌یه‌کی خۆبه‌خشی بهڕێوەیدهیبهن.ڕاپۆرتی کۆبونه‌وه‌کان پێش ئه‌وه‌ی بڵاوبکرێنه‌وه، له‌نێوانی ئاماده‌بوانی دانیشتنه‌که‌دا بۆ وردبوونه‌وه له دروستی بڕیار و لێدوانه‌کانی نێو کۆبونه‌وه‌که، تاوتوێ ده‌کرێت و ده‌بێت هه‌موان پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی، ڕازی بن. گروپ هیچ بڕیارێکی شاراوه‌ی نابێت و ده‌توانرێت ده‌قی ڕاپۆرتی کۆبوونه‌وه‌کان له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوکی گروپدا یا ماڵپه‌ڕی ئاینده‌یدا ، ببینرێت.
ئه‌م گروپه، گروپێکی کراوه‌یه‌و به‌شداریکردن بۆ هه‌موانه سەرەڕای جیاوازی بیر و بۆچون و ئینتمای حیزبایه‌تی و دین و مه‌زهه‌ب ئه‌وه‌نده‌ی به‌شداربوانی کۆبونه‌وه‌کان کار بۆ ئامانجه‌کانی گروپەکە بکه‌ن و گروپەکە بۆ سه‌پاندنی بیر و بۆچون و مه‌رامی سیاسی و که‌سی خۆیان به‌کارنه‌هێنن و به‌دوور بن له ڕوانگه‌ی هه‌ڵاواردن و ڕایسیست و سێکسیست و نەژادپەرستییهوه.
هه‌موو که‌س له گروپدا له ڕاده‌ربڕین و قسه‌کردنیدا ئازاده و به‌گوێره‌ی توانای خۆی له‌و بوارانه‌ی که گروپەکە به دروستی ده‌زانێت له خزمه‌تکردنی ڕۆژاوادا ، ده‌توانێت هه‌ڵسوڕێت و خزمه‌تبکات . زۆر کردنێك له‌سه‌ر که‌س نه لههاتنیدا بۆ کۆبوونه‌وه‌کان و نه له وازهێنیانیشی له گروپەکە، نابێت و هیچ کارێکیش به‌زۆر ناسه‌پێنرێت به‌سه‌ر که‌سانی نێو گروپدا ، لەبەرئەوە هاتنه‌پێشه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک له کردنی هه‌ر کارێک‌دا ، خۆبهخشییانهیه.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه سه‌ره‌تایه‌کن و هێڵی بنه‌ڕه‌تین سه‌باره‌ت به‌کارکردن و هه‌ڵسوڕان له گروپەکەدا . ههڵبهتهزۆر خاڵی دیکهشههن، که ده‌توانرێت له‌کۆبونه‌وه‌کاندا باسبکرێن و کڵێشه و ناوه‌رۆکی گروپه‌که‌ی بەوانە به‌رفراوانتر بکرێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش شتێك، یا به‌رنامه‌یه‌ك لای گروپەکە نییه که چه‌سپاو و نه‌گوڕ بێت.
ئامانجه‌کانی گروپ:
وه‌کو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا ، کار و ئامانجه‌کانی گروپی هاریکاری ڕۆژاوا ، ته‌واکه‌ری یاخود ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناوه‌که‌یه‌تی ، به‌واتایه‌کی دیکه دامه‌زراندنی ئه‌م گروپه له سه‌رجه‌می ئه‌و بوارانه‌ی که که‌سانی نێو گروپەکە ده‌توانن پێیههڵسن بۆ خزهمهتی ڕۆژاوایهههر له کاری نوسین و وه‌رگێڕان و کۆکردنه‌وه‌ی پاره و پێداویستی جلوبه‌رگ و خوارده‌مه‌نی و یاری منداڵان و داوده‌رمان و که‌ره‌سه‌کانی دیکه‌ی چاره‌سه‌رکردن و بواری ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و توێژینه‌وه و پیشه‌سازی و به‌شداریکردنی به‌کرده‌وه‌یی له بیناکردنه‌وه‌ی کۆبانی و خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کان و و پاره‌په‌یداکردن و زۆرێکی دیکه‌ی له‌م بابه‌تانه. ئه‌مه بێجگه له کاری په‌یوه‌ندیبه‌ستن به گروپه‌کانی دیکه‌ی که له بریتانیا و جیهاندا که بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دروستکراون و هاریکاریکردن له‌گه‌ڵیاندا. ئێمه باوه‌ڕمان وایه که هه‌موو که‌سێك ده‌توانێت یارمه‌تی ڕۆژاوا به‌جۆرێك له جۆره‌کان که بۆ خۆی بگونجێت و بەدروستی بزانێت، بکات ، به‌بۆچونی ئێمه هه‌موو که‌سێك ناتوانێت هه‌موو شتێك بکات و به‌ڵام هه‌موو که‌سێك ده‌توانێت که‌م تا زۆر شتێك بکات.
ئامانجه‌کانی گروپەکە له هاریکاری ڕۆژاوادا زۆرن و لهئهژمارنایهن ، لەبەرئەوەله بانگه‌شه‌یه‌کی ئاوادا ناتوانین هه‌موو ئهوانهڕیزبهندبکهین ، به‌ڵام له کۆبوونه‌وه‌کانی ئاینده‌یدا ده‌توانین له‌سه‌ریان قسه‌بکه‌ین، هاوکاتیش ده‌توانین به‌گوێره‌ی توانا و قه‌واره‌ی گروپەکە و پێداویستییه‌کانی ڕۆژاوا و بارودۆخی مه‌وجود که‌م و زیاد ئه‌و ئامانجانهدهستکاری ، بکه‌ین .
تکایهبۆ زانیارری زیاتر له‌سه‌ر گروپەکە و په‌یوه‌ندی پێوهکردنمانهوه، له ڕێگەی ئه‌م ئیم‌یل ئهدرێسەی خواره‌وه ئاگه‌دارمان بکه‌ره‌وه: