زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
به‌شی هه‌شته‌م وکۆتایی
له‌سه‌ڵی 1937 حکومه‌تی ناوه‌ندی دانی به‌وه‌دا نا، کە پیشه‌سازی جه‌نگی لهکاتهلۆنیا 10 جار زیاتر له‌هه‌موو پیشه‌سازی باقییه‌که‌ی دیکه‌ی ئیسپانیا به‌رهه‌مده‌هێنێت ، وتیشی گه‌ر کاته‌لۆنیا ئه‌کسێسی بۆ کڕینی کەرەستەی خاوە پێویستەکانی، هەبووایه، ئهوهچوار ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ی بهرههمیدههێنا.
گه‌ر وه‌کو نمونه‌یه‌كیش هەرەوەزییبوونەوەی گوندەکان وه‌رگرین، ئه‌وا ده‌بینین دابه‌شکردنیش گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه، زۆرێك لە دەڵاڵە ‘middlemen’ مشەخۆرەکان که‌له‌نێوان به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌کاربه‌ری به‌رهه‌م و کاڵاکاندا بوون ، ئیدی ڕۆڵیان لهدابهشکردندا نه‌ما، له‌م بواره‌شدا سه‌رجه‌می بازارە گەورەکانی کڕین و فرۆشتنی ماسی و هێلکه‌و میوهسهرهکییهکان و سه‌وزه، کهوهتنهژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکه‌وه. ئاڵووێری شیریش لهبهرشهلۆنهکرایە هەرەوەزی و زیاتر له کارگه‌ی لێدروستکراوی شیره‌مه‌نی کهپیس بوون و مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستییان تیادا نه‌بوو داخران، له‌هه‌موو شوێنێکدا کۆمیتەکانی دابینکردنی کاڵا پێداویستییه‌کان پێکهاتن ، هه‌موو ئه‌مانه بوونە هۆی ئەوەی چینه‌کانی ناوه‌ڕاست، هیوابڕاو بن ، چونکهئیدی ئه‌و ڕێگایه‌یان لێگیراکه ببنهبهڕێوهبهرانی گه‌وره، به‌مشێوه‌یه شۆڕش ههنگاوێکی بهرهودواوهبوو بۆ ئه‌وان.
سندوقی دانانی پارهبهشێوهیهکی یه‌کسانی بۆ یارمه‌تیدانی هەرەوەزییە هه‌ژاره‌کان دانرا، له‌ڕاستیشدا گرفتێکی زۆر هه‌بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕێکی زۆر کهملهناوچەی/سنووری فاشستهکاندا بوون ، ده‌ستیان پیادا ڕانه‌ده‌گه‌یشت، هه‌روه‌ها هه‌ندێکیش لهبازاڕهبێیانهکان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی لهدهستچووبوون به‌هۆی ده‌ستنه‌گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌کانی ناردن و خستنه‌به‌رده‌ست، بەزۆری کەرەستە خاوەکان کەم بوون، وەك سەرچاوەی دابینکردن لەدەستچوبوون، له شانی ئهمهشهوهگرفتێکی دیکه‌ش هه‌بوو ئه‌ویش پاره‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان، بوو له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به( هۆکاری سیاسییه‌وه) ڕاگیرابوو. ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی جددی بوو، چونکهبواری به‌ده‌ستگه‌یشتنی شته‌کانی کهمکردبووهوە، که‌خودی ئه‌مه‌ش هەرچەندە دروستکراو بوو. هه‌بوونی گرفتی نوقسانی سه‌رچاوه‌کانی پاره‌ی نقد بوو، که‌ڕێگای بهبهگهڕخستنی پاره‌و کردنی پلانی، گرتبوو، ( له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا بانقه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ردا نه‌گیرابوو، ئاڵتونی یه‌ده‌کی ده‌نێررا بۆ حکومه‌ت و له‌ده‌ستی ئه‌ودا ده‌مایه‌وه، CNT بەتەمای ئەوە بوو که‌ده‌ستیان به‌سه‌ردابگرێت، به‌ڵام له دواساتدا پاشگه‌زبووه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌م گیروگرفتانهشدا ، بڕی به‌رهه‌مهێنان زیادیکرد و ئاستی ژیانی زۆربه‌ی چینی کرێکاران باشتر بوو. مانگی ئۆکتۆبه‌ری 1936 حکومه‌ت ناچار بوو, که‌دان بههەرەوەزییەکاندا بنێت و بیانناسێت، ئه‌مه‌شی به‌ده‌رکردنی ڕاگه‌یاندراوێك (مه‌رسومێك) کرد، کهچاری نه‌مابوو و کهوتبووهئهمری واقیعه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵێکیش بوو له‌کۆنترۆڵکردنی هەرەوەزییەکان له‌ئاینده‌دا .
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها خێرا چاوپیاخشاندێك بوو، سه‌باره‌ت هەرەوەزییکردنەوە، چۆن ڕوویداوە و کاریکردووە، به‌ڵام به‌بڕوای ئه‌نارکیسته‌کان، شۆڕش له‌وێشدا نه‌ده‌وه‌ستا. بۆ یه‌که‌م جار له‌ئیسپانیادا زۆرێك له‌کرێکاران له‌خزمه‌تگوزارییه‌کانی چاره‌سه‌ر و ته‌ندروستیی، سوودبه‌خشبوون ، که‌له‌لایه‌ن کرێکارانی فێدراسیۆنی CNT به‌شی ته‌ندروستی و چارهسهرهوهڕێکخرابوو. فێدراسیۆنەکەپێکهاتبوو له‌چل هه‌زار له‌کرێکارانی تهندروستیو چاره‌سه‌ر که‌بریتیبوون لهبرینپێچی ژنان و پیاوان، دکتۆر و ئه‌وانه‌شی که کاروباری کاغه‌زکاری [کاری ئه‌دمین]و تۆمارکردنیان ده‌کرد. هه‌روه‌ها بۆ جارێکی دیکه‌ش سه‌رکه‌وتنی گهورهلهکاتهلۆنیا بوو، که‌دڵنیایی ئه‌وه‌ی تیادا کرایه‌وه،هه‌ر 2.5 ملیۆن دانیشتوانه‌که‌ی چاره‌سه‌ری کێشهتهندروستییهکانییان به‌خۆڕایی بکرێن، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا قوربانییه‌کانی جه‌نگیش چاره‌سه‌رکران. هاوکاتیش پرۆگرامی خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی،له‌بنکه‌کانی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌رکردنی نێو کۆمۆنێتیهمحهلییهکاندا، دانرا. کرێکاره‌کان له‌کۆنگره‌ی ساڵی 1937دا پلانێکی به‌رچاوگرتنی ته‌ندروستییان بۆ ئاینده، داڕێژا و گه‌ر شۆڕش سه‌رکه‌وتوو بووایه، ئه‌نارکیسته‌کانی ئیسپانیا ،ده‌یانتوانی جێبهجێیبکهن.
***
بایەخ و گرنگێتی هەرەوەزییە کرێکارییه‌کان له‌ئیسپانیا له‌و نموونانه‌ی کهپێشکهشیانکردن ، ده‌رده‌که‌ون، ڕاو بۆچوونه‌کانی ده‌سته‌بژێر هه‌ر له کۆن و له‌و کاته‌شدا ، کاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کرد، کهگوا یه’ یاسای جه‌ماوه‌ریی’ لهلایهکهوهکارێ ئه‌سته‌م و مه‌حاڵه( موسته‌حیل) و له‌لایه‌کی دیکهشهوهچونکهئهوهکاری ده‌وڵه‌ته، سه‌ره‌نجام دهبێتهجێی مەسخەرە و قه‌شمه‌ری. کرێکارانی ئیسپانیا ئه‌وه‌یان نیشاندا که‌هه‌ر هه‌موو ئهمانهدرۆنو درۆ ده‌رچوون و له‌ئاستێکی گه‌وره‌شدا ئه‌وه‌یان نیشاندا بۆئێستاش هه‌ر وه‌کو ئه‌و سه‌رده‌مه، ئایدیایه‌کی کۆنکرێتییان خستهبهردهممان، که‌چۆن کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن کرێکارانهوهلهڕێگایهکی ئازاد و دیمۆکراتیانهوه ده‌توانرێت ڕێکبخرێت ، ئه‌مه‌ش جێگروهیهکه( به‌دیل) ده‌شێ بکرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌م نموونهگهورهیهشدا ، ئێمه‌هێشتا ڕووبه‌ڕووی تێکۆشانێکی سه‌خت و گران له‌ئا یندهدا ده‌بینه‌وه، که‌چۆن سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌ته‌ك چاوچنۆکی و ڕەنج و ژیانی هه‌ژارانه‌و هه‌روه‌ها ململانێکه‌یدا کۆتایی پێبهێنین. ئێستاش هه‌ر وه‌کو هه‌ر کات و سەردەمێکی دیکهئهوهبهرچاوبگرین، که‌چۆن ئه‌م تیكۆشانهمان یه‌کبخه‌ین، ئامانجه‌کانی چیبن و چ شێوازێك ده‌توانین به‌کاربهێنین . ده‌بێت ئامانجمان شۆڕش بێت و ئامانجمان دیمۆکراسی ڕاسته‌قینه‌بێت. ئهمانهئامانجە بنەڕەتییەکان/ کرۆکییەکانن، چه‌ند خاڵێکن ده‌بێت پێیان بگه‌ین و له‌سه‌ریان ڕێکبکه‌وین پێشئه‌وه‌ی هه‌رگیز بتوانین شتێك بگۆڕین. بۆکردنی ئه‌مه‌ش، ئێمه‌وه‌کو ئه‌نارکیسته‌کان ، مشت‌ومڕ لەسەر ئه‌وه‌ده‌که‌ین، که‌ده‌بێت خۆمان له‌و شوێنه‌ی کهبههێزین ، دروستبکه‌ین و ڕێکبخه‌ین، ئیدی له‌سه‌ر کار بێت یاخود ناو کۆمۆنێتییه‌که. ڕێگاو شێوازه‌کانمان ده‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوپشتی کرێکاران و هه‌ژاران بینا بکه‌ین، چالاکی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامبده‌ین، ده‌بێت نیشانهلهزیادکردنی خودچالاکی کرێکاران و هه‌ژاران بگرین، هه‌میشه‌ش ده‌بێت هانی به‌شداریکردن بده‌ین .
شتێك که‌هیچ گومانێکمان تیایدا نه‌بێت،ئه‌ویش ئهوهیهکهپهڕلهمان گۆڕانکاری بۆ ئێمهناهێنێت، گوڕانکارییهك کهئێستهپێویسته. په‌ڕله‌مان ڕێگا و ئامرازه‌کانی چه‌واشه‌کردنی دیمۆکراسییه، ئاراستەکردنی تێکۆشانە کەتوارییەکان بەرەو کۆتاییەکی پارێزراو و ئه‌مین (ئاساییش)، ده‌بات، ڕۆژ بە ڕۆژ په‌ڕله‌مان بۆ بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران دهبێتهگۆڕستان. ئهوهههڵهیهکهونابێت ئێمە دووباره‌ی بکه‌ینه‌وه.
چەند لینکێك لەبارەی دیمۆکراسی ڕاستەوخۆوە
https://en.wikipedia.org/wiki/Direct_democracy
https://en.wikipedia.org/wiki/Democracy
http://usgovinfo.about.com/od/thepoliticalsystem/a/Direct-Democracy.htm