و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
ىهشی حه‌وته‌م:
له‌شاره‌کاندا:
له شوێنهپیشهسازییهکاندا بارودۆخهکهتۆزێك جیاوازبوو، هەرەوەزییبونهوه به‌و فراوانیی و چه‌قبه‌ستوه‌ی که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کاندا ( لادێکاندا) هه‌بوون ، له‌وێ نه‌بوون ، به‌ڵام هێشتا له‌ئاستێکی گه‌وره‌دا بوونیان هه‌بوو. لهبهرشهلۆنهزیاتر له3000 کۆمپانیا، هەرەوەزیی کرابوون ، سه‌رجه‌می بهشیگشتیخزمهتگوزارییهکان نه‌ك هه‌ر له‌که‌ته‌لۆنیا به‌ڵکو له‌سه‌رانسه‌ری ناوچه‌ی کۆمارییدا، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو و له‌لایه‌ن کۆمیتهکرێکارییهکانهوه، به‌ڕێوه‌ده‌بران.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ئایدیا و زانیاری له‌سه‌ر فراوانی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان بده‌ین، با ته‌ماشای ئه‌م لیستهبکهین که‌له‌لایه‌ن یه‌کێك لهچاودێرهکانهوهخراوهتهبهردهست . ئه‌و ده‌ڵێت:
‘ هێڵەکانی ئاسن، فارگۆنی شەمەندەفەرەکان و باسەکان، ته‌کسی و پاپۆڕ و کۆمپانیای کاره‌با و گاز و ئاو و کارخانه‌کانی ئه‌ندازیاری پێکه‌وه‌نانی پارچه‌کانی سه‌یاره‌و دروستکردنیان، کانه‌کانی خه‌ڵووز و چیمه‌نتۆ و چنین و کارگه‌کانی کاخه‌ز و کارخانه‌ی که‌ره‌سه‌و پێویستییه‌کانی ئه‌وانه‌ی لهمهتیریاڵی کاره‌بایی و کیمیاوی دروستده‌کران، کارگه‌کانی دروستکردنی بوتڵی شووشه‌و عه‌تر و کارگه‌کانی پرۆسه‌و دروستکردنی خواردن وپرۆسه‌ی دروستکردنی بیره، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، هه‌روه‌ها ڕۆژانامهکان و کارگه‌ی چاپکردن و دوکانه‌کان و مه‌خزه‌نه‌کان و هۆتێله‌کان و چێشتخانهفاخیرهکان و باڕه‌کان و هاوچه‌شنه‌کانی ئهمانهکهخاوهندارێتی تایبه‌تی بوون له‌لایه‌ن هەرەوەزییەکان و کۆمیتەکانی کرێکارانهوهکۆنترۆڵکران یا مانەوەیان لە دەستی خاوەنەکانیان هەمان گرنگییان هەبوو….شانۆی وێنەری جولاو و شانۆی ئاسایی، ڕۆژنامەکان و جاپخانەکان، دوکانەکان، هەنبارەکان و هوتێلەکان، ڕیێستورانە ناودارەکان و یانەکان/باڕەکانیش بەهەمان شێوە دەستیان بەسەردا گیرا.
بەزۆری شوێنه‌کانی کارکردن که‌خاوه‌نه‌کانیان به‌رهه‌مهێنانیان بۆ تێشکاندنی شۆڕش وه‌ستاندبوو یاخود هه‌ڵهاتبوون، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرا، به‌ڵام کرێکاره‌کان له‌م شوێنانه‌دا له‌کارکردن نه‌وه‌ستاون هه‌ر هه‌موو شوێنه گه‌وره‌کانی کارکردن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو، هه‌ندێکیان خراونهوهکار و لەلایەن کرێکارهکانهوهبهڕێوهبراون. له‌شوێنه‌کانی دیکه” کۆمیتەکانی کۆنترۆڵکردن” دروستبوون تاکو دڵنیایی به‌رده‌وامبوونی به‌رهه‌مهێنان هه‌بێت( ئه‌مه‌ش له‌و شوێنانه‌دا بوون که‌کرێکاران ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان لهبهڕێوەبەرهکان نهسهندبووهوه،بۆ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ئه‌م کۆمیتانەیان بۆڤیتۆدان بۆ وەستانەوە و بەرگرتن لە ده‌سه‌ڵاته‌کانی بڕیارەکانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان دروستکردبوو)
له‌هه‌ر شوێنێکی کارکردن‌دا گردبوونه‌وه‌ی هه‌موو کرێکاران کارێکی (یه‌که‌یی)بناخه‌یی بوو، له‌نێو کرێکارانی کارخانه‌که‌دا نوێنەرەکانیان هه‌ڵده‌بژارد، تاکو بۆ کاروباره‌کانی ڕۆژانهنوێنهرایهتییان بکه‌ن ، هه‌ر شتێك که‌زۆر گرنگبووایهدهبوو بگهیهنرایهتهگردبوونهوهکه، که لێره‌شدا کۆمیتەیەكی پێنج تا پازده کەسی لە کرێکاران هه‌ڵده‌بژێررا، له‌نێوان ئه‌وانیشدا به‌ڕێوه‌به‌رێك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاودێریکردنی کاروباره‌کانی ڕۆژانهلهشوێنی کارکردن‌دا، هه‌ڵده‌بژێررا. له‌هه‌ر به‌شێکی پیشه‌سازیشدا شورایەکی/ ئه‌نجوومه‌نێکی پیشه‌سازی هه‌بوو، که‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو یەکێتییە سه‌ره‌کییه‌که‌ی (CNT و UGT)و نوێنەرانی کۆمیتەکانی پێکهاتبوو، هه‌روه‌ها شارەزایانی تەکنیکی لەو کۆمیتانەدا بۆ ڕێنوێنی تەکنیکی، بوونیان هه‌بوو. ئه‌رکی شورا پیشەسازییەکان داڕشتنی پلانی گشتی ته‌واو، بۆ پیشه‌سازییه‌کان، بوو.
ترامی [شەمەندەفەری خیابانی] بهرشهلۆنهنموونهیهکی باشه، بۆ ئه‌وه‌ی کهوەكنموونهی کاتی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی شوێنه‌کانی سه‌رکار له‌لایه‌ن کرێکاران، بهێنرێته‌وه:
له‌سه‌رجه‌می 7000 کرێکار که له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا له‌هێڵی ترامدا کاریانده‌کرد ، 6500 کرێکاریان ئه‌ندامی نقابه‌یCNT بوون . به‌هۆی هه‌بوونی شه‌ڕ له‌شه‌قامه‌کاندا هه‌موو ئامرازه‌کانی هاتووچۆ له‌کارکردن وه‌ستابوون، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش نقابه‌ی کرێکارانی هاتووچۆ ( کهبهنقابهکانی CNT ناوده‌بران) کۆمیسیۆنێکی له7 که‌س، پێکهێنا، تاکو ئۆفیسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن، داگیربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دیکهئامرازهکانی هاتووچۆ بپشکنن و ئه‌وانه‌یان که‌کار ناکه‌ن، پلانی چاککردنه‌وه‌و شتی دیکهکهبۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان پێویسته، بکه‌ن. پێنج ڕۆژ دوای وه‌ستانی شه‌ڕ 700 ترام له‌بری 600 که‌له‌کاتی ئاسایی‌دا به‌کارده‌هێنران، هه‌موویان به‌ڕه‌نگی ڕه‌ش و سوور کهڕهنگهکانی نقابه‌یCNT بوون ڕهنگکران و له‌شه‌قامه‌کانی به‌رشه‌لۆنه، که‌وتنه‌وه گه‌ڕ.
له‌گه‌ڵ ڕۆیشتن و کۆتاییهێنان به‌هاندانی کارکردن بۆ مه‌به‌ستی دروستکردنی قازانج ، سه‌لامه‌تی چووه پله‌ی یه‌که‌م و زۆریش بایەخی پێدرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌ی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ (حادیسه) هاتنه‌خواره‌وه، له‌شانی ئه‌وه‌شه‌وه نرخی بیتاقهشهاتهخوارهوهو خزمه‌تگوزاریش باشتر بوون. له‌ساڵی 1936 دا زیاتر له183 ملیۆن نه‌فه‌ر گوێزراوه‌ته‌وه، له‌ساڵی 1937 دا ئه‌م ژمارهیهچووهسهرهوهبۆ 233 ملیۆن . ترامه‌کان وا به‌ڕێکوپێکی و بێ گرفت به‌ڕێوه‌ده‌بران که‌کرێکاران توانییان به‌پاره یارمه‌تی به‌شه‌کانی دیکه‌ی هاتوچۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان ( گونده‌کا ن و ده‌وروبه‌ری شار) بده‌ن . کرێ و مووچهبۆ هه‌موو کرێکارانیهکسانی کراو و به‌رزکرایه‌وه، بۆ یه‌که‌م جار داووده‌رمان و چاره‌سه‌ری به‌لاش/ خۆڕایی بۆ کرێکاران، به‌ده‌ستهات.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌کانی پیشه‌سازی ڕێك‌وپێك بن و به‌باشی به‌ڕیوه‌بچن، سه‌رله‌نوێ ڕێکخرانه‌وه، زۆر به‌شی بچووکی نائابووری که‌له‌ڕاستیدا مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستییان تیادانهبوون ( بۆ ته‌ندروستی خراپ بوون) داخران و به‌به‌کارهێنانی باشترین ئامرازه‌کانی کارکردن به‌رهه‌می دیکه‌ی پێدروستدهکرا، لهکاتهلۆنیا70 کارگه‌ی مه‌عادن و کان و پالافتگە و داڕشتن، داخران، ژماره‌ی کارگه‌کانی پێسته‌خۆشکردن له71 دانهوهکهمکرانهوهبۆ 40، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌می پیشه‌سازی ته‌خته‌و دار له‌لایه‌ن نقابه‌ی کرێکارانی تهختهکهبهشێك بوون لهنقابهیCNT، ڕێکخرانه‌وه.
درێژه‌ی هه‌یه