و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
به‌شی پێنجه‌م
میتۆده‌کانی که‌به‌کار ده‌هێنران :
میتۆده‌کانی کهلهئیسپانیا له‌لایه‌ن ئهنارکیستهکانهوهبهکارهێنراون هۆشمه‌ند و بیرلێکراوه‌و دیراسه‌کراو بوون، هه‌ر وه‌کو چۆن کاتی خۆی په‌یوه‌ستدار و بهبایهخبوون ، ئێستاش هه‌ر ئاوایه. له‌هه‌ره میتۆده سه‌ره‌کییه‌کانیش، ئه‌مانه‌ن:
• چالاکی ڕاسته‌وخۆ وه‌کو ئامرازێك بۆ لابه‌لاکردنه‌وه‌ی کێشهکانلهگهڵ حکومه‌ت و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی سه‌رکاریشدا، جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه. ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه‌یان نیشانداوهکهچالاکی ڕاسته‌وخۆ یه‌که‌م: زۆر کاریگه‌ره‌و ( که‌زۆربه‌ی جار ده‌توانێت تا سه‌ر ڕه‌گوڕیشه‌ی گرفته‌کان بڕوات) دووهه‌میش: متمانه‌به‌خۆبوونی ئه‌وانه‌ی کهخهباتدهکهن، زیاد ده‌کات، له‌پراکتیکدا ئه‌و توانست و هێزهنیشاندهدات که ( وه‌کو لیژنه‌یه‌کی بەکۆمەڵیی) هه‌یانه.
• گردبووهنهوهکانی شوێنه‌کانی سه‌رکار له‌ناو سەندیکا (نقابه) ئه‌نارکیستییه‌کاندا له‌گه‌یشتن به‌بڕیاره‌کان، میتۆدێکی بناخه‌یی بوون. ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه‌یان نیشاندا که‌کرێکاران له‌شوێنه‌کانی سه‌رکاردا زۆر به‌هێزن، ئه‌مه‌ش ئه‌و شوێنهیهکهدهبێت خۆمانی تیادا ڕێکبخه‌ین. هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنهشهکهههمیشهدهبێت دیمۆکراسی تیادا بهجیبهێنین دژی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی سه‌رکار، نه‌ك له‌گه‌ڵیاندا.
• ئه‌نارکیسته‌کان وه‌کو ڕێگایه‌ك نوێنەرایەتییان، نه‌ك جێگرییان،سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی کهویستویانهبکرێت، به‌کارهێناوه، هه‌روه‌ها ئه‌نارکیسته‌کان به‌های کارایی و گرنگی گردبوونهوهجهماوهرییهکانی خه‌ڵكیان که له‌شێوه‌ی لیژانی به‌رفراواندا، بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌کانیان،بووه و زانیوه. لهدیمۆکراسیدا کارێکی سروشتیییهکهدهستنیشانی خه‌ڵکانێك بۆ کردنی چه‌ند شتێکی دیاریکراو، بکه‌ین، ئه‌مه‌ش به‌شکردنێکی زیندووانه‌ی کارهکهدهبێت بکرێت. به‌ڵام ئه‌م ده‌ستنیشانکردنه ده‌بێت له‌سه‌ر بناخه‌ی نوێنەری بێت نه‌ك جێگریی. نوێنەریی، پێچه‌وانه‌ی جێگریی، ملکهچییا شیاوی بانگکردنهوهیه(گه‌ر ئه‌وه‌نه‌که‌ن که‌له‌لایه‌ن گردبوونهوهکهوهپێیانڕاگهیهنراوه، ده‌توانرێت له‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ڕووتبکرێنهوهو کاره‌کانیشیان پێچهوانهبکرێنهوه) ئه‌م بیرۆکەی نوێنەری، پارێزگاری و به‌رگریی له به‌هێزیی ئه‌و بڕیارهدهکات که‌له‌سه‌ر ئاستی گردبوونهوهجهماوهرییهکه، پێیگه‌یشتوون.
• ئه‌نتی پهڕلهمانتارێت[دژە-پارلەمانتاریسم / پارلەمانتاریی]:
ئه‌نارکیسته‌کان چالاکانهکهمپهینیان دژی به‌کارهێنانی په‌ڕله‌مانی ئیسپانی ده‌کرد. ئه‌وان ئەوەیان مشتومڕدەکرد، کهلایهنهجیاوازهکان لهسۆشیالیستهکان و پارتهکۆمۆنیستهکانی ئیسپانیا گۆڕانکاری سه‌ره‌کی ناهێنن ، ئه‌نارکیسته‌کان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئهوهدهکردهوهکهتهنها کرێکاران خۆیان ده‌توانن ئه‌وه‌بکه‌ن. هه‌ر به‌و هۆکاره‌ش ئه‌نارکیسته‌کان به‌شداریکردنی پرۆسه‌ی په‌ڕله‌مانتاریی ئیسپانیان، ڕه‌تده‌کرده‌وه، چونکه‌ئه‌وان باوه‌ڕیان وابوو ئه‌م پرۆسه‌یه ئامانجه’ شۆڕشگێڕییه‌که’ بە لاڕێدا دەبات و هه‌تا سازشیشی پێده‌کات. ئه‌نتی په‌ڕله‌مانتاریی به‌شێکی گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی دیمۆکراسی بووهلهئیسپانیا.
ستراتیجییه‌تی چالاکی ڕاسته‌وخۆ و دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ لای ئه‌نارکیسته‌کان له‌ئیسپانیا به‌دروستکردنی یەکێتی سیندیکالیستیCNT له1910دا کۆنکرێتکرابوو. سیندیکالیزم هه‌وڵێك بوو بۆ به‌رده‌ستخستنی په‌یوه‌ندییه‌ك ( بەستەرێك) له‌نێوانی بزووتنهوهفراوانهئهنارکیستییهکهدا له‌گه‌ڵ کرێکاران له‌شوێنی کارکردنیاندا، ئه‌مانه‌ش ئایدیایه‌کی ساده‌بوون، که‌له‌لای هه‌موو کرێکارانی نێو یهكنقابهی [سیندیکا] گه‌وره، ده‌سوڕانه‌وه، که‌هه‌موو که‌سانی شوێنی سه‌ر کارهکهپهیوهندییاندهکرد. هه‌روه‌ها هه‌موو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که‌له‌سه‌ر کاری دیکه‌بوون له‌هه‌مان ناوچه‌دا ، له‌په‌یوه‌ندیدا ده‌بوون، به‌و شێوه‌یه‌ش فیدراسیوێنی ناوچه‌که، دروستده‌کرا. نێردراوه‌کان (نوێنەرەکان) لێرهوهههنگاویان به‌ره‌و فیدراسیوێنهکانی دهڤهرهکهدهنا، که‌دواتر لهفیدراسیوێنی سەرتاسەری-دا، یه‌کیانده‌گرته‌وه. هه‌موو نێردراوه‌کانی (نوێنەرەکانی)CNT هه‌ڵده‌بژێران و قابیلیش بهبانگکردنهوهبوون، ده‌سه‌ڵاتێکی ئاشکراو ڕوونیان ده‌درایه، ئه‌گه‌ر به‌خراپی به‌ڕێیان بکردایه( واتهخزمهتی په‌یامه‌که‌ی نه‌کردایه) ده‌توانرا به‌نێردراوی (نوێنەری) نوێ، شوێنیان بگیردرێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌کردنی بیرۆکراسی له‌ڕیزه‌کانی به‌رپرسیارێتی ئه‌و که‌سانه‌ی کهتەواوماوە [فولتایم]کاریانده‌کرد بوه‌ستێنرێت، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درا. بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نها یه‌ك که‌سی تەواوماوە [فولتایمی] فه‌رمی له‌هه‌موو CNT دا هه‌بوو، کاره‌کانی نقابه[سیندیکا] هه‌تا بتوانرایهلهکاتهکانی کارکردن‌دا ده‌کران، ئه‌گه‌ر نهشتوانرایه، ئه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ی ساته‌کانی کار، ده‌کران، ئه‌مه‌ش دڵنیایی ئه‌وه‌ی دهکردهوهکهکهسهکانی که‌به‌فه‌رمی کاری نقابیانه[سیندیکالیستانە/ سیندیکاییانە]یان ده‌کرد ، له‌په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ کارگه‌راندا، بمێننه‌وه.
نقابه‌ی یەکێتی سیندیکای نیشتمانیCNT له‌سه‌رده‌می دروستبوونیییهوه، به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌شه‌کردندا بووه، له‌گه‌ڵ ڕوودانی جه‌نگی ئه‌هلی ساڵی 1936 ئه‌و خاوه‌نی نزیکه‌ی دوو ملیۆن ئه‌ندام بووه، شوێنی به‌هێزی ئه‌و کاته‌لۆنیا و ئه‌نده‌لوسیا بوون، هه‌روه‌ها خه‌ڵکێكی زۆریش لهگالیسیا، ئاستۆریاس، لێڤانت و مەدریدGalicia, Asturias, Levant, Saragossa and Madrid دوایان که‌وتبوون. چه‌قی هێزی ئه‌وان له‌ناو کرێکارانی ڕستن و چنین تانوپۆ و بیناسازی و ته‌خته‌و دارتاشی و هه‌روه‌ها له‌ناو کرێکارانی کێڵگه‌و کشتیاریدا، بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌یCNTمژده‌ده‌ری شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتکردنێکی سه‌خت، نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن نیمچهدیکتاتۆریییەکهوهدهبووهوە، که‌فه‌رمانڕه‌وایی ئیسپانیای تاکو ساڵی 1931 ده‌کرد ، به‌ڵکو حکومهتهڕیفۆرمیستهکانیش دوای هه‌مان شێوازی سه‌رکوتکردن،که‌وتبوون. به‌تایبه‌تی حکومه‌تی به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری و له‌ته‌ك سۆشیالدیمۆکراتدا و لایه‌نگره‌کانی ستالین هیچ بهزهیییهکیان به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان، نیشاننه‌ده‌دا ، ئه‌مه‌کاری هه‌ر هه‌موویان بهسۆشیالدیمۆکراتهکانیشهوه، بوو.
شۆڕشی ئیسپانیا که‌له‌مانگی ته‌موزی 1936دا ڕوویدا، وه‌کو وه‌ڵامێکی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌و ههوڵهکودهتاسهربازییهبوو، که‌له‌لایه‌ن جهنڕاڵفرانکۆ سه‌رکردایه‌تی، ده‌کرا. وه‌ڵامی ئه‌م کوده‌تایه‌ش له‌هه‌قه‌تدا له‌شوێنه‌کانی وه‌کو کاته‌لۆنیا و ئاراگۆن و له‌زۆر شوێنی دیکه‌دا که‌قه‌ڵای ئه‌نارکیسته‌کان بوون وه‌کو هێزێك، به‌ره‌نجام و به‌رگرتنی ساڵانێکی چالاکی ڕاسته‌وخۆ و دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ بوون له‌بزوتنه‌وه‌ی کرێکارانی ئیسپانیادا. هه‌ر به‌ڕوودانی کودهتاکهیهکسهر بزوتنهوهجهماوهرییهکهجووڵا و به‌ره‌نگار و ڕووبه‌ڕووی فاشسته‌کان بووه‌وه، ئه‌ویش به‌ده‌ر له‌بیری دروستکردنه‌وه‌ی ‘ دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری’ ، به‌ڵکو ده‌ستیکرد بهبهبیناکردنی کۆمه‌ڵێکی نوێی دێمۆکراتیك.
درێژه‌ی هه‌یه