بەڕێزە گیانبازیتان لەپێناو ڕزگاری لەم مەینەتبارییە”
لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی مانگرتنی کرێکارانی شیکاگۆ ١٨٨٦ مەیدانی هایمارکت
بەڕێزە گیانبازیتان لەپێناو ڕزگاری لەم مەینەتبارییە”
لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی مانگرتنی کرێکارانی شیکاگۆ ١٨٨٦ مەیدانی هایمارکت
هەژێن
٢٩ی ئەپریلی ٢٠١٥
ئەگەر سەرنجی مێژوو و هۆکارەکانی جەنگی نێوخۆی باڵەکانی بۆرجوازی کورد بدەین، ئەوا لە هەرسێ خولی جەنگی نێوخۆیی‌دا تەنیا دوو هۆکاری هەبوون :
یەکەم: پاوانگەریی دەسەڵات [سنووری دەسەڵاتداریی]
دووەم: چەپاوڵگەریی ئابووری [بە پارتییکردنی کەرتە دەوڵەتییەکان و دابەشکردنی داهات لەنێو دەسەڵاتداران]
خولی یەکەم ١٩٦٣- ١٩٧٠ و خولی دووەم ١٩٧٦- ١٩٨٧ سەراپای جەنگەکان تەنیا لەسەر سنووری دەسەڵاتداریی و سەپاندنی تاكپارتایەتی و تاك میلیشیایی بوو، هەر لایەك و وابەستەی دەوڵەتێك بوو و لەسەر بنەمای پێکهاتەی خێڵەکییان، پەلاماری یەکدیان دەدا و ناوچەی ژێردەسەلاتی یەکدییان داگیردەکرد و چەکدارانی یەکدییان کۆمەڵکوژ و تیرۆر دەکرد و لایەنگرانی یەکدییان ئەتکدەکرد و ژنانی هەڵهاتوو لە ڕێسا دواکەوتووەکانیان دەکوشت، هەڵهاتووانی سەربازییان بە چەکهەڵگرتن یا گەڕانەوە بۆ بەرەی ڕژێمی بەعس ناچاردەکرد.
خولی سێیەم، ١٩٩٤- ١٩٩٨جەنگی نێوخۆ لەسەر زیاتر داگیرکردنی کەرتە دەوڵەتییەکان و کردنیان بە کەرتیی پارتیی وەك کۆمپانیای کۆڕەك و نۆکان و …تد و دابەشکردنی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و چەپاوڵگەریی زیاتر بوو، هەر لایەك و وابەستەی دەوڵەتێکی دراوسێ بوو و هەنووکەش هەر ئاوایە و هەمان هاوکێشە و هاوسەنگی لە ئارادایە و هەرێمی کوردستانیان کردووە بە مەیدانی یەکلاکردنەوەی جەنگی ئابووریی و ڕامیاریی و سەربازیی دەوڵەتانی ئێران و تورکیە.
بەڵام ئێستا بەپێچەوانەی ڕابوردووەوە، پارتییە زلهێزەکان و لایەنە دەسەڵاتدارەکان لەبەر پاراستنی بەرژوەندی ئابووریی و سەروەریی خۆیان وەك خاوەنی کۆمپانیا و داگیرکاری کەرتی جۆراوجۆر لە بەرانبەر مەترسی ڕاپەيڕینی خەڵكدا لە ساڵی ١٩٩٨ ڕێکەوتنی ستراتیجییان هەیە و لەتەك ئۆپۆزسیۆنی کارتۆنیش بە هەمان شێوە ڕێکەوتنی ستراتیجیان پێکهێناوە. لەبەرئەوە قسەکردن لە ئەگەر و مەترسی جەنگی نێوخۆیی لایەنە دەسەڵاتدارەکان دەچێتە خانەی پاگەندەی درۆینە و ترساندنی خەڵك بە ئەگەری گەڕانەوەی ماڵوێرانی ١٩٩٤- ١٩٩٨ کە خێزان و کۆڵان و گەڕەك و فێرگە و فەرمانگە و مزگەوت و هاوەڵان و هاوپۆلان و هاوکاران و هونەرمەندان و نووسەران و میدیاکاران و ئۆپۆزسیۆن و تەنانەت دڵدارانیشی کردبوو بە دوو بەش و دژی بە یەکدی و هەرێمیشی کردبووە مەیدانی تەڕاتێنی هێزی لەشکریی و سیخوڕیی دەوڵەتانی عیراق و تورکیە و ئێران.
ئەوەندی ئاوەزی من بڕبکات و تێگەییشتنم بواربدات، پەیامە ترسێنەرەکەی “سەرۆك”، درێژەی هەمان پەلاماردانی ئەم دواییانەی نێو پارلەمان و هەڕەشەی قزڵباشییەکانیەتی لە ڕەخنەگران لە “سەرۆك”. لەبەرئەوە جەنگێکی نێوخۆیی لەنێو باڵەکانی بۆرجوازی کوردا جارێکی دیکە ئەستەمە، چونکە ئیدی ئەوان میلیشیای جاران نین و گۆڕدراون بە کۆمپانیای چەپاوڵگەر و مانەوە و پاراستنی سوود و بەرژوەندییان پێویستی بە ئاساییش و جێگیریی دەسەڵات هەیە، بازرگانی و پیشەسازی و چەپاوڵگەری ئابووریی پێویستیان بە بار و دۆخی جێگیر و ئاساییشی گواستنەوە و داگیرکاریی ئابووریی و کێبڕکێی بازار هەیە نەك جەنگی میلیشیایی و نێوخۆیی، لەو بارەوە دەتوانم بڵێم ئەگەر چەکدارانی هەپەگە و یەپەگە و یەپەژە لە نیوەی دووەمی سەدەی ڕابوردوودا بهاتنایە هەرێم، ئەوا بە دڵنیاییەوە گەورەتری جەنگی نێوخۆییان بەرانبەر بەرپادەکرا، بەڵام لە ئێستادا هەم ئاساییشی بازرگانی و هەم لاوازیی سەربازیی ناچار بە سازشی ڕامیاریی کردوون.
بەڵام لە بەرانبەردا بیست و چوار ساڵە جەنگێکی نێوخۆیی پەردەپۆشکراو و ڕانەگەیێندراو دژی کەسانی ئازادیخواز و بزووتنەوە کۆمەڵایەتیی و جەماوەرییەکان بەرپاکراوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە هەموو بوارەکاندا ئەم جەنگە ڕەنگدەداتەوە و بەرەوپێش دەبرێت و زۆرێك نائاگاهانە بوونەتە بەشێك لە بەرەوپێشبردنی ئەو جەنگە؛ چ بە پاگەندەکردنی ساوایی و پاراستنی فەرمانداریی هەرێم، چ بە خۆشباوەڕکردنی خەڵك بەسەرۆك و فەرمانداریی و دەوڵەتی باش و خەریککردنی دەنگدەری ناڕازی بە کایەی گۆڕینی ئەم لیست بە ئەو لیست و هەڵبژرادنی خراپ بەرانبەر خراپتر .
ئەگەر لە بەرانبەردا، تاك و جەماوەر لە کۆمەڵی هەرێمی کوردستاندا خودهوشیاریی و سەربەخۆیی کەسایەتی خۆی بەدەستهێنابێت و لە ڕووداوەکانی بیست و چوار ساڵی ڕابوردوو ئەزموونی وەرگرتبێت و چیدیکە ئامادەنەبێت ببێتە چەکدار و سەربازی پارتییەکان و فەرمانداریی و دەوڵەت، ئەگەر چیدیکە گروپ و پێکهاتەکانی کۆمەڵ ئامادەنەبن پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان بکەنە قوربانی ئایدیۆلۆجیا و بەرژەوەندییەکانی سەرانی پارتییەکان، ئەوا هیچ جەنگێکی نێوخۆیی نێوان باڵەکانی بوارجوازی کورد توانای ڕوودانی نییە و جەماوەر دەتوانێت بڵێت جەنگی ئێوە جەنگی ئێمە نییە و فەرموون زگی یەکدی هەڵدڕن و یەکدی لەنێوبەرن، ئەو کات دەبینین کە منداڵی هیچ دەسەڵاتدار و سەرمایەدارێك ئامادەی یەك سات ئێشکگری و جەنگکردنی نییە و هیچ ڕامیارێك ئامادەی چوونە بەرەی جەنگ و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی خۆیانی نییە و ڕوودانی ئەگەری جەنگی نێوخۆ لە ڕوودانی وەستانی سورانەوەی ئەستێرەکان ئەستەمترە و هیچ پێویستی بە هەراسانی و دڵەخورپە و ترس نییە، چونکە ئەنجامدەر و قوربانی هەموو جەنگەکان تەنیا ئێمەی ژێردەستین و ئەگەر ئێمە نەبین، هیچ جەنگێك بوون و ڕوودانی نییە و دەسەڵاتداران و سەرمایەداران و ڕامیاران و هاوبەرژەوەندانیان، ئەگەر گۆشتی یەکدی بخۆن، هەرگیز ئێسکی یەکدی ناشکێنن و هەر کات بەرژەوەندییان بکەوێتە مەترسییەوە هەموو جەنگ و کێشەکانیان ڕادەگرن، هەر ئاوا کە ڕوومەتی دیکتاتۆرەکەی (بەغداد)یان لێسایەوە .
جەنگی بیست و چوار ساڵەی دەسەڵات دژی خەڵك بۆ چاوەڕوانڕاگرتنی تاکی کۆمەڵی هەرێمی کوردستان بووە لە خۆشباوەڕیی و دەستەمۆیی و پاشکۆییدا، تاوەکو تاك و جەماوەر هەرگیز بیر لە هێز و توانای سەربەخۆ و یەکگرتووانەی خۆیان نەکەنەوە و بەرژەوەندییەکانی ڕامیاران و سەرمایەداران مسۆگەر بمنن و هیچ مەترسییەك بۆ سەر چەپاوڵگەریی و پاوانگەریی و سیستەمە چینایەتییەکەی هەرێم دروستنەبێت. وەها جەنگێك لە هەموو مەیدانەکان و بوارە کولتوورییەکانی ئایین و هونەر و میدیا و ڕامیارییدا بەرەوپێش براوە و دەیان سیناریۆ و ڕێکەوتننامە و بەڵێن و پاگەندەی بۆ بەڕێخراوە و لە ڕووی دەروونییەوە تیرۆری تاكی وێرانبوونی پاش جەنگەکانی کردووە و بە ناچارکردنی پارتییانە گەندەڵی سیستەمەکەی کۆمەڵایەتییکردووەتەوە و تەنانەت ناڕەزایەتی خەڵکیشی بەرەو داواکردنی بەشە تاڵانی و گەندەڵیی بردووە، ئەمە ئەو جەنگە نەبینراوەیە و تاکە جەنگێکە کە هەر ڕۆژ و بە چەندین شێوە ئاراستەدەکرێت؛ جەنگی لەنێوبردنی هێز و توانا و بڕوابەخۆبوونی تاك وخەڵك بەخۆی، کە بە دیوەکەی دیکەیدا سەرنەکەوتنی دەسەڵاتداران و سەرمایەداران و ڕاوێژکارە ڕامیارەکانیان لەو جەنگەدا، واتە هەبوون و لە بزووتندابوونی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە سەربەخۆکان بۆ ڕێکخستنەوەی کۆمەڵی ئازاد و سەربەخۆ و پشتبەخۆبەستوو .
بەڵام وەك ئەزموونەکان نیشانماندەدەن، هیچ بار و دۆخێكی لە سەرەوە سەپاو تاسەر جێگیر و بەردەوامنابێت و دژ و بەرهەڵستکاری خۆی بەرهەمدەهێنێت و خۆهوشیاریی دژەباو لە تاك و گروپەکانی کۆمەڵدا سەرهەڵدەدات و کۆمەڵی هەرێمی کوردستانیش وەك هەر کۆمەڵێکی دیکە لە کارایی گۆڕانی کۆمەڵەکانی دەوروبەری خۆی و کۆی مرۆڤایەتی بەدەرنابێت و سروشی گۆڕانخوازیی لە ڕاپەڕین و بزووتنەوە و ڕووداوەکانی وەك ڕاپەڕینەکانی باکووری ئەفریکا و خۆرهەڵاتی نێوڕاست و بزووتنەوەی خۆبەڕێوەبەریی کوردستانی بەشی سوریە”ڕۆژاوا” و کوردستانی بەشی تورکیە “باکوور” و بلۆکیوپای ئەمەریکا و ئەوروپا و ناڕەزایەتییەکانی ئێران و تورکیە وەرگرتووە و وەردەگرێت و بەجۆرێك هەوڵ بۆ ئەزموونکردنەوەیان دراوە و دەدرێت، بەتایبەت ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی “ڕۆژاوا”، کە جەنگاوەرانی (هەپەگە) و (یەپەگە) و (یەپەژە) لەتەك هاوپشتی و فریاگوزاریی خۆیان بۆ کۆمەڵەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان هاوردیان و بووە سروشبەخشی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێم و سەرەتاکانی لە شەنگال و سلێمانیدا لە دەرکەوتندان و هەر ئەو دەرکەوتنەشە کە دەسەڵاتدارانی ئەو دوو ناوچەیەی هەرێمی هەراسانکردووە و ناچار بە سیناریۆسازیی و پیلانگێریی لە چەشنی “ڕەوتی دابڕان” و ” سێکیۆلار” کردووە و دوژمنەکانی دوێنێی [ئەندامانی پارتییەکانی ڕەوتی کۆمونیزمی و ینک] خستووەتە سەنگەرێكەوە و کەوتوونەتەخۆ تاوەکو بەر بە هەژموونی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی و دێمۆکراسی ڕاستوخۆبگرن و بەڵینی گۆڕان لە سەرەوە بە خەڵك بدەن و چەند ساڵ و دەهەیەکی دیکە درێژە بە کایە پارلەمانییەکەی خۆیانبدەن و ئەوانەی کە هەنووکە لە دەرەوەی کایەکەن، ببردرێنە نێو کایەکە و بە کۆمەڵێك بەرتەریی و دەستگیرۆیی ئابووریی ڕازیبکرێن و ئەوانیش لە بەرانبەردا پۆشاکێکی نوێ بە هەوڵەکانی دەسەڵاتدا بکەن و لەژێر پەردەی سەنگەرگرتن بەرانبەر توندڕەویی ئایینی، ئاشبوونەوەی چینایەتییان بەرەوپیش بەرن و مەرگی خۆیان دووربخەنەوە.
بەبۆچوونی من، پاگەندەکانی ئەگەر و مەترسی جەنگی نێوخۆی سەرۆك و پاگەندەی سێکیولاریزمی ” ڕەوتی دابڕان” و “سەنتەری سێکیولاریزم” تەنیا هەولێکن بۆ کەمکردنەوە و لاوازکردنی هەژموونی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنەکانی “ڕۆژاوا” لەسەر دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، کە هەمووانی [دەسەڵاتداران و ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتیخوازی] خافڵگیر و تووشی شۆك کرد، بەتایبەت ئەوەی کە پیلانی هێنانی هێزەکانی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی یەکێك لە ئامانجەکانی لاوازکردن و پاشەکشێکردن بوو بە بزووتنەوەی ناڕازیانی باشوور و باکووری عیراق [هەرێمی کوردستان] و ناچارکردن و خۆشباوەڕکردن و ڕیزکردنی دژە-(داعش)یان بوو لەپشت سەری دەسەڵاتدارانی فەرمانداریی خوارووی عیراق و فەرمانداریی هەرێمی کوردستان و زەمینەخۆشکردن بۆ لێدان و سەرکوتی هەر بزووتنەوەیەکی ناڕەزا و دژە-دەسەڵات لەژێر ناوی دژە-داعش و دژەتیرۆر. ئا لێرەوە دەتوانین دژایەتی ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتخواز و دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنەکانی “ڕۆژاوا” تێبگەین و سەرنجی هەوڵەکانی ئێستا و داهاتوویان بدەین.
*******************************
http://www.hejeen.wordpress.com
ناوه‌ندی سێکولار له کوردستان، شاری گه‌وره و دێی وێران!!!
زاھیر باھیر
شاری گه‌وره و دێی وێران، ئه‌و ده‌سته‌واژه یاخود ئه‌و په‌نده کوردییه‌یه که ده‌قاوده‌ق به‌سه‌ر ناوه‌ندی سێکولار له کوردستان که له ڕۆژی ١٩\٤\٢٠١٥دا له لایه‌ن هه‌ندێك له ڕۆشنبیرانی سیاسی و حیزبی، به قسه‌ی وتوان (خوا پێمنهگرێت!) به پاره و کۆمه‌کی یه‌کێتی، بانگه‌شه‌کرا.
قه‌یرانی ڕۆشنبیرانی کورد ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕۆشنبیری و ئابورییه‌یه که حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمه‌ڵی کوردی له کوردستانی باشووردا پیایدا تێده‌په‌ڕێت. هه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌شه که چه‌نده‌ها گروپ و حیزبی سیاسی هه‌مه چه‌شنه‌ی فریاڕه‌سمان بۆ قوتده‌کاته‌وه. ئه‌م قه‌یرانه‌ش له پێناوی ده‌رکه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی جۆرێك له پله و پایه، ڕۆشنبیرانی کوردی خستۆته ڕکه‌به‌ری و جه‌نجاڵییه‌کی فکرییه‌وه نه ڕه‌گوڕیشه‌ی قه‌یرانه‌کانیان پێده‌بینرێت نه لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستیانه و که‌تواریانه‌یان پێده‌کرێت، نه چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تیشیان، لێچاوه‌ڕوانده‌کرێت. هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه که وایان لێده‌کات په‌نا بۆ کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێکی ئاوا ده‌به‌ن، له‌ژێر ناو و به بیانوی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قه‌یرانه کۆمه‌ڵایتی و سیاسییه‌ی که ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵی کوردی پیادا ده‌ڕوات که چه‌قی قورسایی ئه‌و قه‌یرانه‌ش ، ئه‌و کێشه‌یه‌ش، لای ئه‌مان، کێشه‌ی ئیسلام و ئیسلامی تووندڕه‌وه، ئیدی لای ئه‌مان هه‌رچی شتێك دژی ئاینی ئیسلام و موسڵمانان و ئیسلامی توندڕه‌و دروستبێت ، به پاساوی ئه‌وه‌ی دووژمنیی کۆمه‌ڵی کوردی و مه‌ترسی گه‌وره ، ئیسلام و ئاینی ئیسلامه، کارێك و ههنگاوێکی شۆڕشگێڕانه‌یه.
خاڵه لاوازه‌اکنی ئه‌م ناوه‌نده:
به‌رنامه‌ی ئه‌م ناوه‌نده که چه‌ند خاڵیك و داخواز ییه‌کی گه‌وره‌ی به خۆوه گرتووه ، زیاتر به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی حیزبیانه‌یه نه‌ك به‌رنامه و ئه‌رك و پێداویستی ناوه‌ندێك که بۆ مه‌به‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت.
کردنه‌وه‌ی سێنته‌رێکی عه‌لمانی ده‌بێت کار و ئه‌رکی توێژینه‌وه و لێکدانه‌وه و به‌دووچوونی کێشه‌کانه‌وه بێت، دیسانه‌وه ئه‌رکی ده‌بێت خۆ به‌دوورگرتن له دانانی به‌رنامه‌ی حیزبیانه‌و کێشانی هێڵێك له نێوانی خۆی و حکومه‌تی هه‌رێـمدا، بێت. گه‌ر سه‌رنجی خاڵه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م ناوه‌نده بده‌ین به ئاسته‌م ده‌بینیت که ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵ داخوازی و پێداویستی هه‌بوونی سێنته‌رێکی عه‌لمانی-دا جووتده‌بێته‌وه . ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که له نێوه‌ندی بۆردی ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده‌دا ته‌نها دووکه‌س، به‌ڕێزان فوئاد میسری و شێرزاد حه‌سه‌ن ، ده‌بینین، که بتوانن له‌پای ئه‌نجامدانی کاری توێژینه‌وه و به‌دووچونی مێژوی ئیسلام به گشتی و ته‌فسیری قورئان و وته‌کانی په‌یامبه‌ردا، بن.
هۆکاری بنه‌ڕه‌تی دانانی سێنته‌رێکی ئاوا ته‌نها ترس و مه‌ترسییه له ئیسلام و ئاینی ئیسلام به گشتی و ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز به‌تایبه‌تی، که جێگای داخه که سه‌رجه‌می ڕۆشنبیرانی حیزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ری و زۆربه‌ی زۆری چه‌په‌کانی دیکه‌ش ئیسلام و کێشه‌ی ئیسلامیان ئه‌وه‌نده زه‌قکردۆته‌وه بووه‌ته کێشه‌یه‌کی یا ناکۆکی سه‌ره‌کی نه‌ك هه‌ر له نێوانی خۆیان و ئه‌واندا به‌ڵکو له نێوانی ئیسلام و به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی کۆمه‌ڵیشدا، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ئه‌مان ئه‌وه‌نده بێده‌ربه‌ستن و ئه‌ونده بێئاگایانه به‌رخوردی خودی دین، ده‌که‌ن که به ئه‌سڵی نه‌خۆشییه‌که‌ی ده‌زانن، نه‌ك به نیشانه‌کانی (ئه‌عرازه‌کانی) نه‌خۆشییه‌که.
گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێڕه‌وه و مامه‌ڵه‌کردنی کۆمه‌ڵی کوردی، به‌م شێوه‌یه، که کۆمه‌ڵێکی ئیسلامییه ، کار اییه‌کی نه‌رێیانه‌ی زیاتر له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ داده‌نێت ، له‌بری ئه‌وه‌ی که ئیسلام و کێشه‌که‌ی لاواز بکرێت ده‌رنجامه‌که‌ی پێچه‌وانه‌که‌ی، ده‌بێت. ئه‌وه‌ی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان نایانه‌وێت جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه، ئه‌و زه‌مینه‌یه ، ئه‌و پاشخانه کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و ئابوریی و مێژوییه‌یه که ئیسلام و دینی ئیسلامی هه‌یه‌تی ، سیاسه‌تی وڵاتانی ڕۆژاوا و ئه‌مه‌ریکایه، ئه‌و وڵاتانه‌ی که گه‌لێك له‌مان هه‌میشه گۆرانی به باڵایاندا ده‌ڵێن و سه‌رسامی کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نییه‌که‌یانن، سیاسه‌تی دووفاقه‌ی هه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌یه که له لایه‌که‌وه خۆیان کارگه‌ی دروستکه‌ری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز ن له ڕێگای کۆمه‌ك پێکردنی ئابوری و ڕۆشبیری و دینی هه‌م کۆمه‌كی سیاسیش ، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له ناو خودی وڵاته‌کانیشیاندا هه‌بوونی سیاسه‌تی ڕایسستانه و هه‌ڵاواردن دژیان . هاوکاتیش ململانێی نێوانی ئێران و سعودییه و وڵاتانی که‌نداو و تورکیا ، که توانیویانه چه‌نده‌ها گروپ و حیزبی سیاسی و هه‌تا چه‌کداریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستبکه‌ن تاکو به وه‌کاله‌ت شه‌ڕی خۆیانی پیبکه‌ن ، ئه‌مه جگه له‌و سیاسهتهشی که حکومه‌تی هه‌رێم له بواره‌کانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و و ڕۆشنبیریدا ،گرتویه‌تییه به‌ر ، که ڕۆڵی خۆیان هه‌یه له ڕاکێشانی خه‌ڵکانێکدا ، منداڵانێکدا بۆ باوه‌شی یا لانکه‌ی ئیسلامێتی ده‌سه‌ڵاتخواز.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مانه هه‌موو هۆکاره‌کان نین و زۆری دیکه‌ش له‌و بواره‌دا کارایی خۆیان داده‌نێن، که پێویسته کار له‌سه‌ر ئه‌وانه بکرێت، کارکردنیش له‌سه‌ر ئه‌وانه له ڕێگای سێنته‌رێکی ئاواوه ناکرێت که زیاتر ڕؤشنبیرانی حیزبی به خۆوه گرتووه و به‌رنامه‌یه‌کی حیزبیانه ، ڕاده‌گه‌یه‌نێت ، له‌بری توێژینه‌وه و لێکدانه‌وه و به‌دووچوون و کارکردن له‌سه‌ر خولقاندنی فه‌زایه‌کی ئاوا که بتوانرێت قسه و مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت که ئایا دین حه‌لی کێشه‌کانی سه‌رده‌می پێیه؟ ئایا دین ده‌بێت دژایه‌تی بکرێت یا خود قسه و مشتومڕی له‌سه‌ر بکرێت، ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت؟ ئایه ده‌بێت قسه له‌سه‌ر ده‌رکردنی دین له کۆمه‌ڵ بکرێت یاخود قسه له‌سه‌ر ئازادی خه‌ڵکی به ئازادی موسڵمانانیشه‌وه بکرێت که چ دینێك یا بیروڕایه‌ك بۆخۆی هه‌ڵده‌بژرێت ئه‌وه‌نده‌ی هیچ لایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌وی دیکه‌دا فه‌رزی نه‌کات؟ هه‌ڵبه‌ته له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا شیکردنه‌وه و لێدووان له‌سه‌ر سوره‌ته‌کانی قورئان و قسه و باسه‌کانی په‌یامبه‌ر و مێژوی ئیسلام و ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گرتویه‌تییه به‌ر ، به‌ڵام به‌بێ سوکایه‌تیکردن به خه‌ڵکانی دینی و پیرۆزییه‌کانیان. ده‌بێت بکرێت.
به‌ڵام کاتێك که به‌رنامه‌ی ناوه‌ند ده‌بینین که ده‌ڵێت ” جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت، یه‌کسانی نێر و مێ له هه‌موو بواره‌کانی یاسایی ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، دانانی یاساکانی باری که‌سی و یاساکانی سزادان له‌سه‌ر بنه‌ما و پرنسپه سێکۆلاره‌کان و دووربن له په‌یڕه‌وکردنی بنه‌مانانی هه‌ر ئاینێك . سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده دووربخرێته‌وه له به‌رنامه‌ی ئاینییه‌کان و ده‌زگا ئایینییه‌کان، حکومه‌ت و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان هیچ پێشوازییه‌کی ماددی دامه‌زراوه ئاینییه‌کان نه‌که‌ن، قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژی له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی هه‌ر داموده‌زگایه‌ک بێت به داموده‌زگای ئایننی و شوێنه ئاینییه‌کانیشه‌وه…….” ئه‌رێ گه‌لۆ ئه‌مه به‌رنامه‌ی سێنته‌رێکی ڕۆشنبیرییه یاخود حیزبێکی سیاسییه؟!! گه‌ر ئه‌مه چه‌واشه‌کردن و به‌شه‌واره‌خستنی خه‌ڵکی و هه‌ڵگرتنی به‌ردی گه‌وره‌ی نه‌هاوێژراو نه‌بێت ، ده‌بێت چی بێت ؟ دوای ئه‌مه چۆن به‌رنامه‌یه‌کی واگه‌وره به ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نرێت گه‌ر پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیت به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت، که سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش یا ده‌بێت حیزبه‌کان یا خودی حکومه‌ت ، بێت ، کێی دیکه ده‌توانێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و حیزبه‌کان له پشتییه‌وه بن ، دیاره ئه‌مان له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندی کۆمه‌ڵی کوردی‌دا نه‌ك خزمه‌ت پێکردنیان ،به‌رده‌وامده‌بن، چونکه له ڕاستیدا حیزبه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم پشکی شێریان له‌م گرفتانه‌ی که ئه‌م ناوه‌نده بۆی دروستبووه، به‌رده‌که‌وێت!!! گه‌ر سه‌رنج له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بده‌ین ده‌بینین که بوونه‌ته ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و ناوه‌نده ، ئه‌وه ده‌رده‌خات ، که ئه‌م ڕؤشنبیرانه له ڕێگای حیزبه‌کانیانه‌وه یا خود ئه‌و ئاراسته سیاسییه‌ی که گرتویانه ، فه‌شه‌لیان هێناوه به‌ڵام نه ئاماده‌ن پشتڕاستی بکه‌نه‌وه و نه به‌دوای ڕێگه چاره‌یه‌کی جددی دیکه‌شدا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌مان هه‌ر له ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م سێنته‌ره و به‌رنامه‌که‌یه‌وه خۆیان خسته سه‌نگه‌ری دژ به موسڵمانانی ئاسایی و ئیسلامه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانه‌وه ، ئه‌م ڕؤشنبیرانه بانگه‌شه‌ی دووژمنایه‌تی و شه‌ڕیان به‌م هه‌ڵوێسته‌یان کردوه ، چونکه ئه‌مان بۆ موسڵمانانی ئاسایی و ئیسلامه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانیان ڕووننه‌کردۆته‌وه، تاکو پێیان بڵێن ” ئه‌مه‌ی که ئێمه ده‌یکه‌ین بۆ دژایه‌تی دین نییه ، له هه‌قه‌تدا بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی دین و ڕیزگرتن له که‌سانی دنییه وه‌کو بیروباوه‌ڕێکی که‌سی، شه‌خسی، ده‌توانن پێڕه‌وی بکه‌ن ، ئه‌مه بۆ دروستکردنی شه‌ڕو ناخۆشی و جوودایی له نێوانی ئیمه و ئێوه‌دا نییه به‌ڵکو ئه‌مه بۆ دروستکردنی ئاشتی و ته‌بایی و ناساندنی مافه‌کانی یه‌کدین ، ئه‌مه بۆ چه‌وسانده‌نه‌وه و زوڵمکردن و سوکایه‌تی کردن به ئێوه نییه و ده‌رکردنی ئێوه نییه ،به‌ڵکو بۆ هاوتا بوون و مافی هاوبه‌شی هه‌موومانه له‌سه‌ر یه‌ک خاك و یه‌ك زه‌وی ، ئه‌مه بۆ هه‌بوونی ئازادیی هه‌ر هه‌موومانه نه‌ك بۆ داگیرکردنی ئازادییتان ….. گه‌ر ئێمه ئازاد نه‌بین ئێوه‌ش ئازاد نابن ، چونکه ئازادی زنجیره‌یه‌کی به یه‌که‌وه‌به‌ستراوه ..” و گه‌لێکی دیکه له‌مانه.
فه‌رامۆشکردن و به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی گه‌وره ئه‌زموونی ڕۆژاوا:
کاره‌سات و نه‌هامه‌تی ڕۆشنبیری سیاسی و حیزبی وه‌کو ته‌واوی سیاسییه‌کانی دیکه ، له وه‌رنه‌گرتنی وانه‌یه له ئه‌زموونه‌کانی شوێنه‌کانی دیکه ، که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا قه‌یرانه و قه‌یرانی مه‌وجودیش قوڵترده‌کاته‌وه . له‌مڕۆدا له زۆربه‌ی زۆری ئه‌م جیهانه‌دا له نێوانی خه‌ڵکانی چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازاندا به هه‌زاره‌ها کۆبوونه‌وه و سیمینیار له‌سه‌ر ڕۆژاوا ده‌گیرێت ، به هه‌زاره‌ها ڕاپۆرت و وتار له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌که‌ی ، ده‌نوسرێت . ڕۆژاوا ئه‌مڕۆ نموونه‌یه‌كه که ناتوانرێ وا به ئاسانی که‌نارخرێ بۆیه به‌به‌رده‌وامی کار له‌سه‌ر لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کانی ده‌کرێ، گه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن بچێت ، گه‌لێك له‌و تیورانه، گه‌لێك له‌و پێشبینیانه‌ی ناو کتێبه زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان ، به‌ناچاری ده‌که‌ونه زبڵخانه‌ی مێژووه‌وه . كه‌چی له کاتێکدا له کوردستانی باشوردا له ڕۆژی دروستبوونی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، قه‌یرانێکی هه‌مه لایه‌نه ده‌ستی ناوه‌ته بیناقاقه‌یه‌وه ، گه‌رچی له بنده‌ستیشیا ئه‌و ئه‌زموونه گه‌وره‌یه هه‌یه و وه‌کو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد که له هه‌موو شوێنێکه‌وه خه‌ڵك ڕوی تێدکات به‌شی خۆی له‌و ئه‌زموونه ده‌بات و لێیه‌وه فێرده‌بن ، مه‌خابن له کوردستانی ئێمه‌دا، پشتیتێکراوه ، فه‌رامۆشکراوه.
گه‌ر سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ، گه‌ر قه‌ڵه‌مفرۆشه‌کان ، گه‌ر چڵکاوخۆر و ویژدان نه‌بووه‌کان ، به‌رژه‌وندیان له چاو نوقاندندا هه‌بێت له به‌رمبه‌ر ئه‌زموونی ڕۆژاوادا ، ئه‌ی ئه‌وانی دیکه‌یان بۆ؟!! بۆچی ته‌نها هه‌ر ته‌ماشایه‌ك ناکه‌ن تاکو ببینن که تاکه سێنته‌رێکی ڕۆشنبیری له ڕۆژاوا وه‌کو ئه‌مانه‌ی که ئه‌مان دایان ناوه نییه و که‌چی دینه‌کان له‌و په‌ڕی بێده‌سه‌ڵاتییاندا له لوتکه‌ی ئازادی خۆیاندان . له هه‌موو ڕۆژاوادا ناوه‌ندێك نییه که وانه‌ی دژه ده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه‌چێتی، کوردچێتی تیادا بخوێنرێت ، به‌ڵام دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌ك هه‌ر وجودی نییه به‌ڵکو هه‌ستی دروستکرنه‌که‌شی لای خه‌ڵکی ڕۆژاوا ده‌مێکه به‌سه‌رچووه. دیسانه‌وه له هه‌موو ڕۆژاوادا سێنته‌رێکی تایبه‌تی بۆ خوێندنی یا وانه وتنه‌وه سه‌باره‌ت به ته‌بایی و به‌یه‌که‌وه ژیان و ڕێزگرتن له دین و ئیتنیتی جیاواز و ڕێز له که‌سایه‌تی و دژه گه‌نده‌ڵی، نییه، که‌چی خه‌ڵکی له‌وپه‌ڕی هارمۆنی و ته‌بایی و پاکیدا له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا به‌خۆشییه‌وه ،ده‌ژین. هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به ئافره‌تانیش ته‌ماشای پێگه و جێگه‌یان بکه‌ن له به‌شداری کردن له هه‌موو ئۆرگانه سه‌ربازی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئابوری و سیاسی و ڕۆشنبیری و کولتوری و به‌شداری بڕیاره‌کان، ده‌که‌ن ، ته‌ماشای ئاستی ڕۆشنبیری و بیروڕایان و ئازایه‌تی و شه‌هامه‌ت و که‌سایه‌تی و گیانی قوربانیدانیان ، به‌رخۆدانیان، بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌به‌ری ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌وه ناونوسم کردون ، کردووه ، هه‌نگاوه فیعلییه‌کانه ، که‌توارییه‌کانه، که له له زه‌مینه‌ی واقیعدا ، ناویانه . ئه‌وان له ڕؤژاوادا نه‌هاتوون سێنته‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه‌ی که ئێمه ڕووبه‌ڕوی بوینه‌ته‌وه ، دروست بکه‌ن ، ئه‌وان چاره‌سه‌ره‌که‌یان له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌دا، له زه‌مینه واقیعییه‌که‌دا دۆزیوه‌ته‌وه . بۆیه گه‌ر ڕۆشنبیرانی سیاسی و حیزبی ده‌خوازن و ده‌یانه‌وێت به عه‌مه‌لی هه‌نگاو بنێن و کۆمه‌ڵی کوردی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه به‌شبه‌ش نه‌که‌ن و شه‌ڕێکی مه‌زهه‌بی دیکه له ده‌ره‌وه‌ی داعش ، دروستنه‌که‌ن، با ته‌نها ئاوڕێ له ڕۆژاوا بده‌نه‌وه و شتێكی لێوه فێر بن ، بێگومان گه‌ر وانه‌که‌ن ئه‌وه جگه له خزمه‌تی ئه‌و به‌رنامه حیزییه چی دیکه ناتوانن بکه‌ن و له ئاوا حاڵه‌تێکیشدا، ده‌بێت بۆ ئاینده و مێژووش فه‌رامۆشی به‌رپرسیاری خۆیان، نه‌که‌ن.
دو خبر مسرت بخش از سازمانیابی جنبش آنارشیستی بین المللی
جنبش بین المللی آنارشیستی در روزهای پایانی مارس ۲٠١۵ شاهد برپایی دو نشست در دو نقطه ی متفاوت جهان بود که هر دو نوید سازمانیابی بیش از پیش آن را می دهند.
نخستین نشست آنارشیست مدیترانه ای روزهای ۲٧ و ۲٨ و ۲٩ مارس در شهر تونس برگزار شد. شرکت کنندگان از کشورهای تونس، الجزایر، اسپانیا، فرانسه، سوئیس، ایتالیا، روسیه سفید (بیلاروس)، آلمان و انگلستان می آمدند. قرار بود نمایندگانی از یونان، مراکش، ترکیه و مصر نیز در این نشست حضور داشته باشند که نتوانستند، اما پیام هایشان در اختیار نشست قرار گرفت. در پایان نشست قرار شد که نوعی «شبکه مبارزاتی» بین تمام حاضران و کسانی که نتوانستند در نشست باشند، شکل بگیرد. نشست آنارشیست مدیترانه ای که با سازماندهی قبلی گفت و گوهای خود را آغاز کرد، در روز نخست اطلاعیه ای صادر کرد که برگردان آن به فارسی در زیر می آید.
ما فعالان کشورهای مختلف مدیترانه امروز در تونس گردهم آمده ایم. ما بر این باوریم که مردم می توانند با تکیه به نیروی خود از چنگال سرمایه داری رهایی یابند. خودرهایی توده ای زمانی تحقق می یابد که خودگردانی اقتصادی، سیاسی، اجتماعی و اتحادیه ای از هر گونه قیمومت و سروری تحقق یابد.
ما، نهادها، جنبش ها و گروه های آزادمنش، آنارشیست و ضداتوریته برای نخستین بار گردهم آمده ایم تا تجربیات مبارزاتی امان را با هم مبادله کنیم و آن ها را نه فقط در اختیار منطقه ی مدیترانه که جهانیان قرار دهیم.
ما در حالی گرد هم آمده ایم که نظم سرمایه داری با تمام امکانات امنیتی، سیاسی، نظامی، فرهنگی و رسانه ای که در اختیار دارد در حال سوء استفاده از برآمد جنبش های اجتماعی و خیزش های مردمی در بیش تر کشورهای مدیترانه است تا بتواند مردم این منطقه از جهان را در قروض و غارت دارایی ها و منابعشان غرق کند و آن ها را در اختیار اقلیت سرمایه داران قرار دهد.
ما در حالی گردهم آمده ایم که در کشورهای مدیترانه پدیده ای به نام تروریسم دینی، فاشیستی و نژادپرستانه سربرآورده است. این پدیده نه فقط مردم این کشورها را به کام مرگ می فرستد، به علاوه برخلاف آن چه می گوید در خدمت سیاست های غارتگرانه ی امپریالیست قرار گرفته است. هر جا این پدیده نمود پیدا می کند، مرگ، ویرانی و ترس از هر گونه تغییر اجتماعی نیز خودنمایی می کند.
ما در حالی گرد هم آمده ایم که خطر استقرار یک دیکتاتوری جدید نظامی و امنیتی در خدمت سرمایه داری در نخستین کشوری که موفق شد با اعتراض اجتماعی خودکامه ای را واژگون کند با پسروی ها متعدد به چشم می خورد. این رویداد تأسف بار پیش تر در کشورهایی مانند الجزایر و مراکش رخ داد، کشورهایی که مردمانش دست به کار جنبش انقلابی شده بودند.
ما در حالی گرد هم آمده ایم که تعدادی از فعالان انقلابی که خواهان آزادی اند در معرض سرکوب، زندان و شکنجه قرار دارند و به بهانه ی «امنیت عمومی»، «منافع عمومی» یا «مبارزه با تروریسم» به ضرب گلوله کشته می شوند.
ما در حالی گردهم آمده ایم که بیش تر مردم زیر سرپرستی و سروری کسانی قرار دارند که خود را پشتیبان «دمکراسی» و «گذار دمکراتیک» جا می زنند و انتخابات گوناگونی را تبلیغ می کنند که مختص باندهایی ست که پول و رسانه و اسلحه دارند و دارای هر گونه گرایش ایدئولوژیک، سیاسی یا فکری که باشند، در نهایت در خدمت نظم سرمایه داری و منافع آن هستند.
ما در حالی گرد هم آمده ایم که راست ها همه جا در جهان بالا می آیند و پسروری، نژادپرستی و تبعیض قومی را نوید می دهند.
در برابر چنین اوضاعی، که از سویی مقاومت و از سوی دیگر سرکوب را نشان می دهد، جنبش ها، سازمان ها، گروه ها و افراد آنارشیست که از ۲٧ تا ۲٩ مارس در تونس گرد هم آمده اند بر موارد زیر پافشاری می کنند:
١) اتحاد نیروهای آزادمنش منطقه ی مدیترانه در برخورد با سیاست های سرکوبگرانه و استثمارگرانه ی دولت ها علیه مردم؛
٢) اتحاد و هماهنگی در برخورد با شکل های متفاوت افراطی گری با هر نامی که می گیرند و از جمله دینی یا قومی، چرا که آن ها اراده ی مردم را برای رهایی از اتوریته و سرمایه داری فلج می کنند.
نشست آنارشیست مدیترانه ای
تونس – ٢٧ مارس ٢٠١۵
نشست دیگر که در واقع نخستین کنگره پس از ماه ها تدارک و گف و گوی مقدماتی بود روزهای ٢١ و ٢٢ مارس ٢٠١۵ در شهر سانتیاگو دو لوس کابایروس واقع در جمهوری دومینیکن برگزار شد. این نشست را دو گروه آنارشیستی به نام کارگاه آزادمنش هاوانا و گروه کیسکیا لیبرتاریا جمهوری دومینیکن سازماندهی کرده بودند و ناظرانی از انترناسیونال فدراسیون های آنارشیست و گروه پشتیبانی از آزادمنشان و سندیکالیست های مستقل کوبا در آن شرکت کردند. ناظرانی از السالوادور، پورتو ریکو و آ‌مریکا نیز در نشست حضور پیدا کردند.
برگزاری نشست با مشکلات متعددی مواجه شد. مقامات دومینیکن با فشار دولت کوبا از دادن روادید به همه ی فعالان آزادمنش و آنارشیست کوبایی که قرار بود در کنگره شرکت کنند، سرباز زدند.
کنگره قرار بود در خانه ی زنان سانتیاگو دو لوس کابایروس برگزار گردد. اما یکی از مسئولان این مکان که مارکسیست مستبدی است از پلیس و سازمان جاسوسی دومینیکن خواست تا شرکت کنندگان را از محل اخراج کنند. شرکت کنندگان با توجه به این که سالن برگزاری کنگره پیش تر کرایه شده بود و به ی‌من حضور روزنامه نگاری به عنوان شاهد ماجرا، سرانجام توانستند در محل بمانند و این در حالی بود که در قوانین جمهوری دومینیکن قانونی مبنی بر اخراج فوری آنارشیست های «خارجی» از خاک این کشور وجود دارد.
پیام های گوناگونی از کشورهای مختلف جهان و از جمله مکزیک، کستاریکا، ونزوئلا، هندوراس، کلمبیا، اوروگوئه، آرژانتین، شیلی و غیره به نشست ارسال شدند.
کنگره به فعالان آزادمنش و آنارشیست کوبایی فرصت داد که پس از چندین دهه از وضعیت ایزوله شده ای که در آن بودند، خارج گردند.
نشست مذکور بنیان گذاری فدراسیون آنارشیست آمریکای مرکزی و کارائیب را اعلام نمود و فعالان کستاریکا مسئولیت برگزاری کنگره ی آینده را در سال ٢٠١۶ بر عهده گرفتند، چرا که از نظر جغرافیایی برگزاری کنگره در این کشور آسان تر ارزیابی شد.
بیانیه بینان گذاری فدراسیون مذکور به شرح زیر است:
فدراسیون آنارشیست آمریکای مرکزی و کارائیب
پس از چندین ماه تدارک، بحث پیش کنگره ای و فراخوان به ایجاد فدراسیون آنارشیست آمریکای مرکزی و کارائیب (FACC)، ما فعالان زن و مرد کشورهایی با واقعیات گوناگون در منطقه ی آمریکای مرکزی و کارائیب (به همراه ناظران بین المللی) روزهای ٢١ و ٢٢ مارس در شهر سانتیاگو دو لوس کابایروس واقع در جمهوری دومینیکن گرد هم آمدیم تا نظرات یک دیگر را بشناسیم، از هم شناخت پیدا کنیم و اختلافات و اشتراکاتمان را مطرح کنیم.
ما رضایتمان را از ایجاد فدراسیون آنارشیست آمریکای مرکزی و کارائیب (FACC) اعلام می کنیم. این تشکل شبکه ای خواهد بود برای همبستگی و همکاری آنارشیست ها در این منطقه بی آن که توجه ای به مرزهایی شود که سرمایه داری و دولت هایش به ما تحمیل کرده اند. در فدراسیون ما گرایش های مختلفی وجود دارند و تلاش خواهد شد که روابطی بین جمع های مختلف منطقه و مهاجران آن برقرار گردند.
اعضای بینان گذار فدراسیون عبارتند از: کارگاه آزادمنش الفردو لوپز کوبا، گروه کیسکیا لیبرتاریا جمهوری دومینیکن، رفقایی از پورتو ریکو، سان سالوادور، بونر و میامی. گروه های دیگری می خواستند در کنگره ی نخست شرکت کنند که به علت دوری جغرافیایی موفق به این کار نشدند.
فدراسیون بر اصولی همچون اجماع در تصمیم گیری، همبستگی، پذیرش اختلاف بین افراد و جمع ها در نظر و عمل پی ریزی می گردد. فدراسیون برخوردهای منتقدانه و تحقیق در واقعیات دو منطقه ی آمریکای مرکزی و کارائیب را در د‌ستور کار خود قرار می دهد. فدراسیون شامل تشکلاتی است که به صورت افقی فعالیت می کنند. با توجه به تصمیم گیری بر اساس اصل اجماع، شرایط پیوستن به فدراسیون به شرح زیر است:
– هر فرد یا هر جمعی خود را آنارشیست می داند؛
– هر فرد یا هر جمعی به شکلی افقی فعالیت می کند؛
– هر عضو فعال فدراسیون ضامن هر فرد یا هر جمعی می شود که خواستار پیوستن به فدراسیون است؛
– اتفاق آراء برای پیوستن هر فرد یا هر جمعی به فدراسیون لازم است؛
– هر فرد یا هر جمعی که خواهان پیوستن به فدراسیون است حداکثر دوماه به آن فرصت می دهد.
فدراسیون آنارشیست آمریکای مرکزی و کارائیب فعلاً فعالیت خود را با تشکیل کمیته ی ارتباطات، کمیته ی مبارزه با سرکوب، کمیته مبارزه با ملی گرایی و کمیته ی ترویج خودگردانی آغاز می کند. شرکت در این کمیته ها کاملاً داوطلبانه است.
بینان گذاری فدراسیون آنارشیست آمریکای مرکزی و کارائیب نوید بخش دوران جدیدی در تاریخ جنبش های آنارشیست منطقه است، چرا که پیش از آن هرگز نهادی مانند آن وجود نداشته است که بتواند شرایط تبادل تجربیات و فعالیت های مشترک را به شکلی منتقدانه فراهم آورد.
ما راه آزادی و فعالیت افقی را برگزیده ایم و امیدواریم که رفقای هوادار در هر جایی هستند به ما در راهپیمایی طولانی امان یه سوی ایده آلی بس که‌ن که مدام تجدید شده است یعنی به سوی آنارشی، یار و یاورمان باشند.
کمیته ی ارتباطات فدراسیون آنارشیست آمریکای مرکزی و کارائیب
برگردان به فارسی : نادر تی‌ف
۳١ فروردین ١۳٩۴ – ٢٠ آوریل ٢٠١۵
هەژێن
١٩ی ئەپڕیلی ٢٠١٥
هەبوونی تاکی سۆشیالیستخواز پێشمەرجی هاتنەدی کۆمەڵی سۆشیالیستییە، نەك پێچەوانەکەی، ئەوەی کە دەستەبژێرە دەسەڵاتخوازە بەناو سۆشیالیستەکان پاگەندەی دەکەن. ڕاستە کۆمەڵی سۆشیالیست دەتوانێت پەروەردەکەری تاکی سۆشیالیست بێت، بەڵام ئەوە تاکی سۆشیالیست و سۆشیالیستخوازە کە دەتوانێت کۆمەڵی سۆشیالیستی لە خەیاڵەوە بکاتە کەتوار، تەواو بەپێچەوانەوەی چەپ و دەستەبژێرانی دەسەڵاتخوازی بەناو سۆشیالیست، کە هەموو گۆڕانێك بۆ هاتنەدی بەڵێنەکانی سەرخەرمان هەڵدەگرن. ئەگەر بەو جۆرە بووایە، کە پێشتر کۆمەڵی سۆشیالیست پێشمەرج بێت، ئەوا دەبوو ئەزموونی حەفتا ساڵەی دەوڵەتی بۆلشەڤیکی و کۆپییەکانی لە جیهاندا پاش ڕوخانیان کۆمەڵێك مرۆڤی سۆشیالیست لە دوای خۆیان بەجێبهێڵن و لە نێوەندی کار و ژیانیاندا درێژە بەو بوونە سۆشیالیستییەیان بدەن.
بۆ ئەوەی بتوانین لەم مەتەڵەی مریشك لە هێلکەیە یا هێلکە لە مریشکە تێبگەین، پێویستە سەرنجی سێ ئەزموونی مێژوویی سەدەکانی ڕابوردوو بدەین:
یەکەم: کۆمەڵە سۆشیالیستییەکانی سەدەی هەژدە و نۆزدە، ئەو کۆمەڵە سۆشیالیستییانەی کە لایەنگرانی دیکتاتۆریی دەستەبژێر و پارتایەتی بە “سۆشیالیزمی خەیاڵی” ناویاندەبەن؛ لەو کۆمەڵانەدا تاکەکان ئازادانە دەچوونە پەیوەندییەکانەوە، هەرچەندە هەوڵێکی ئەزموونگەرایانە بوو، بەڵام دوو لایەنی دژبەیەکیان تێدا هەبوو بوو؛ ئازادانە چوونە پەیوەندییەکانەوە، ئاراستەکردنی کۆمەڵ بەگوێرەی نموونە داڕێژراوەکان. ڕاستە ئەو کۆمەڵانە تێداچوون، بەڵام بوونە سروشبەخش بۆ هەوڵەکانی دواتر و بەجۆرێك لە جۆرەکان لە دوو سەدەی ڕابوردوودا پاشکاراییان هەبوو.
دووەم: بەڕێوەبەرایەتییە قووچکەییە دیکتاتۆرییەکان، کە “پارتیی پێشڕەو” و “ڕابەرانی” لە لووتکەی قووچکەکەیدا وەستابوون و هەموو شتێكی ژیانی تاك و کاروبارەکانی کۆمەڵ لەلایەن کۆمەڵێك کەسەوە ئاراستەدەکران و هەرچی لە دەرەوەی پەرتووك و دەقەکانەوە هەوڵی ئەزموونکردنی بدرایە، وەك کڕۆنشتات و کۆمونەکانی ئۆکرانیا کۆمەڵکوژدەکرا. ئەم هەوڵە زیاتر بەهێزکردن و پیادەکردنی بنەمای دووەمی کۆمەڵە سۆشیالیستییەکانی سەدەی هەژدە و نۆزدە [ئاراستەکردنی کۆمەڵ بەگویرەی نموونە داڕێژراوەکان] بوو، کە بلانکی پەرەپێدەر و پەیامبەری بوو.
هەرچەندە ئەو ئەزموونە توانی لە ماوەی حەفتا ساڵدا ببێتە گەورەترین هێزی دونیای دوو جەمسەری، بەڵام لەبەرئەوەی کە وەك هەر ڕێکخستن و بەرێوەبەرایەتییەکی دیکەی دیکتاتۆری و بۆرجوازییانە لە سەرووی خەڵکەوە کوتەکی بەدەستەوە بوو، پاش توانەوەی پەشمەکیانەی نەك هەر نەیتوانی سروشبەخشی هەوڵەکانی دواتر بێت، نەك هەر نەیتوانی وەك شێوە و شێوازی سۆشیالیستییانەی ژیانی کەسەکان و کۆمەڵەکان بمێنێتەوە، بەڵکو بووە هۆی بێزارکردنی چەوساوان لە سۆشیالیزم و هاندانیان بۆ سوپاسگوزاریی کۆیلەکەرانیان و خراپتر لە هەر کۆمەڵێکی چینایەتیی دیکە، کۆمەڵەکانی بلۆکی خۆرهەڵاتی [هاوپەیمانی ڤارشۆ] بوونە سەنێرگەی هەڵتۆقینی قارچکە ژاراوییەکانی مافیا و بە ملیۆنێربوونی “ڕابەران”ی دوێنێ و گۆڕانی کۆمەڵگە بە سێکسفرۆشییەکی گەورە و بازاری کۆیلەتی ژنان و منداڵان و هەڕاجخانەی هێزی کاری هەرزان.
سێیەم: ئەزموونەکانی کڕۆنشتات، کۆمونەکانی ئۆکرانیا، خۆبەڕێوەبەرایەتییەکانی کاتا‌لۆنیا و ئاراگۆن و ئاستۆریاس و ئیبێریا. ڕەوتی سێیەم یا ئەزموونی سێیەم بوون، کە هەر لە بنەڕەتەوە بە ڕەخنەگرتن و ڕەتکردنەوەی لایەنی نموونەگیری و ئاراستەکاریی کۆمەڵە سۆشیالیستییەکانی سەدەی هەژدە و نۆزدە، لایەنە ئازادیخوازانەکەی ئەو کۆمەڵانەی هەڵبژارد، واتە ئازادی تاك و ئەزموونگەریی بیرۆکەکان و هەوڵدان بە گەییشتن بە نموونەیەکی باڵاتر و گەییشتن بە تیئۆرییەکی ئاوەزگیرانەتر و تەسەلتر لە ئەزموونگەریی بیرۆکەکاندا. بۆ گەییشتن بەو هەڵبژێرە، پێشتر هەموو بنەماکانی ئایدیۆلۆجیای بلانکیزمی ڕەتکردنەوە و ئازادی تاك و یەکگرتنی ئازادانەی کردە بنەمای پەیوەندییەکان و پێکهاتەی کۆمەڵی داهاتوو، واتە ڕەتکردنەوەی گۆڕانی کۆمەڵ لە سەرەوە و ڕەتکردنەوەی هەموو ڕێکخستن و بڕیاردان و بەڕێوەبردنێکی نێوەندگەرا و پێشمەرجکردنی پەروەردەی تاكی ئازادیخواز و سۆشیالیستخواز و گێڕانەوەی شۆڕش بۆ نێوندی ژیان و بوونە کۆمەڵایەتییەکەی و پشتبەستنی بە بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی و جەماوەریی، بۆ ئەو مەبەستە هەوڵی گۆڕینی ڕێکخراوە جەماوەریی و کۆمڵایەتییەکان لە دەزگەی قووچکەیی و پێکهاتەی ڕیفۆرمیستەوە بۆ خۆڕێکخستنی چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان و کردنیان بە فێرگە و پەروەردگەی تاکی سۆشیالیست و بەکاربردنیان وەك سەنگەری ڕووبەڕووبوونەوەی خەباتی چینایەتی و هەروەها ئامادەکاریی یەکە و بنکەکانی کۆمەڵی نوێ [سۆشیالیستیی ئازادیخوازانە].
ئەمە خاڵی بەهێزی ئەو ئەزموونانە بوو، هەر لەبەرئەوەش بوو، کە هەرگیز لە نێوخۆرا نەپووکانەوە و تەنیا بە هێرشی دەرەکی و کوشت‌وبڕ و سەرکوت توانرا ئەو ئەزموونانە لەنێوببرێن [کۆمەڵکوژکردنی کرێکارانی کڕۆنشتات و کۆمونەکانی ئۆکرانیا و جەنگاوەرانی بزووتنەوەی ماخنۆ لەلایەن لەشکری سوور و کۆمەڵکوژکردنی خۆبەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیسپانیا لەلایەن لەشکری جەنەراڵ فرانکۆ]، هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە ئەو ئەزموونانە تا ئێستاکەش سروشبەخشیی بزووتنەوەکانی پاش خۆیان بن، بۆ نموونە سەرهەڵدانەوەی ئەو بزووتنەوەیە لە شێوەی کۆمەڵی زاپاتیستەکان لە دەهەی نەوەدی سەدەی ڕابوردوو بەم لاوە، هەروەها خۆبەڕێوەبەرایەتییەکانی “ڕۆژاوا” و کۆمون و هەرەوەزییە شاریی و گوندییەکان لە سەراپای ئەوروپا و ئەمەریکادا لەژێر کارایی ئەم ئەزموونەی دوایدان و گیانی زیندووی هەموو بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی دژی جەنگ و جیهانگیری سەرمایەداریی و نێوەندە جیهانییەکان و کۆبوونەوە لووتکەییەکانی (G7) پێکدەهێنن.
بەکورتی تاکە بەجێماوەکانی کۆمەڵە سۆشیالیستییەکانی سەدەی هەژدە و نۆزدە و کۆمونی کڕۆنشتات و ئۆکرانیا و خۆبەرێوەبەرایەتییەکانی ئیسپا، پاش تێکشکاندنی ئەزموونەکانیان بە کوشت‌وبڕ و کۆمەڵکوژیی، هێشتا بەجۆرێك هەوڵی دڕێژەدانیان بەو ئەزموونانە داوە و دەدەن و وەك ئەزموون و یاداوەرییەکی شیرین لە بیری خەڵکدا ماونەتەوە و هەردەم هەوڵی ئەزموونکردنەوەیان دەدرێت. بەڵام تاکی ڕزگاربوو لە دیکتاتۆریی ئەموونی بلۆکی خۆرهەڵاتیی [ڕوسیا] و چاینا و کۆبا، نەك ناخوازن درێژەدەری ئەو ئەزموونە پڕ ناسۆریی و کۆیلەوارانە بن، بەڵکو بەپێجەوانەوە زۆرینەیان بوونە کۆیلەی سوپاسگوزاری سەرمایەداری و ” کۆمونیزم” وەك دیکتاتۆرترین و سەرکوتگەرترین سیستەمی بەڕێوەبردن وێنادەکەن و دەگێڕنەوە، ئەگەر کەسانێكی کەم وەك کۆنە جەنەڕاڵ و ئەندام-پارتییەکانی پارتیی کۆمونیستی ڕوسیە مابنەوە، ئەوا لە باشترین باردا ستالین بە پەیامبەری کۆمونیزم دەزانن و وەك یەزدانێك دەیپەرستن.
دواجار بۆ ئێمە هاوسەردەمیانی ئەم ڕۆژگارە، کە لەلایەك دەرگیری جیهانگیریی پاوانگەری و چەپاوڵ و بازارئازادی سەرمایەدارین و لەلایەكی دیکەوە دەرگیری تیرۆریزمی گروپە ئایینی و ناسیونالیستەکان و تێکشکان و پاشەکشێی بزووتنەوەی کرێکاریی و سۆشیالیستین لە بەرانبەر ئەو ڕەوتانەدا، بەتایبەت بۆ ئێمە خۆرهەلاتیان ناوین، کە هیچ یەك لەو ئەزموونانەمان نەدیتوون و تێنەپەراندوون و تەنیا لە دوورەوە لە دەمی کادیرانی پاگەندەچی پارتییەکانەوە مێژووی وانە مێژووییەکانی ئەو ئەزموونانەمان بیستوون، چۆن و لە کوێوە دەتوانین دستپێبکەین و دەتوانین پشت بە چ مێژووییەك و چ ئەزموونێك ببەستین؛ مێژووی دەمی سەرکوتگەرانی سۆشیالیزم یا مێژووی کپکراوی بزووتنەوەی سۆشیالیستی و هەوڵە ئازادیخوازانەکان؟
ئەنفال پێش ئەوەی کردەوەی بەعسییەکان بێت، سوورەت و ئایاتی پیرۆزکردنی چەتەگەریی چواردە سەدە لەمەوبەرە و ئەوەی کە سەدام حوسێن و عەلی حەسەن مەجید و سەربازەکان و بەکرێگیراوە کوردەکانیان “چەکدارە شۆڕشگێرەکان” بانگەوازیان بۆ کرد و ئەنجامیاندا داهێنانێکی نوێی دەسەڵاتداران نەبوو، نەخێر، گێرانەوە و چەندبارەکردنەوەی فاشیزمی ئایینی چواردە سەدە لەمەوبەر بوو، ئەگەر ئەسحابەکانی مەککە و مەدینە لە ساڵی ١٩٨٨دا بوونایە، ئەوا لەجێی شمشێر کیمیایی و لە جێی ڕیگرتن لە کاروانی بازرگانی خێڵەکانی دیکە، هەزاران گوندیان وێران و سەدان هەزار گوندییان کۆمەڵکوژدەکرد و لەجیاتی “تەیر ئەبابیلە” میکی هەژدە و فانتۆمی شازدەیان بەکاردەبرد.
موحەمەدی کوڕی عەبدوڵڵای قوڕەیشی بۆ ڕەوایەتییدان بە فەرمانەکانی خۆی، چەتەگەریی و کۆمەڵکوژیی و کەنیزەککردنی ژنانی کردە خواستێکی ئاسمانی و جێبەجێکردنی کردە ئەرکێکی ئایینی و پاداشتەکەشی کردە تاڵانیی ئەم دونیا و پەرییەکانی بەهەشتی ئەو دونیا، هەر بەو جۆرەی کە سەدام حوسەین پاش چواردە سەدە بۆ ڕەوایەتییدان بە فاشیزمی پارتیی و فەرمانداریی و دەوڵەتەکەی و پیرۆزڕاگرتنی ناسیونالیزمەکەی، پشتی بە پیرۆزکراویی فەرمانەکانی موحەمەدی کوڕی عەبدوڵڵای قوڕەیشی بەست.
ئەوانەی کە دەخوازن ئەنفالی یەهوودیان چواردە سەدە لەمەوبەر و ئەنفالی کوردان بیست و حەوت ساڵ لەمەوبەر لە یەکدی جیابکەوە، یا کەسانێکی خۆشباوەڕ و نائاگان لە مێژوو، یا کەسانێکی فاشیستی ئایینین و دەخوازن پاپۆڕی تێکشکاوی ئایین لە نقومبوون ڕزگاربکەن و پاساوی پووچگەرایانە بۆ سوورەتی ئەنفال بهێننەوە!
سەدام حوسەین و پارتییەکەی و ڕژێمەکەی بە ئاشکرا گوتیان ئەوەی ئەنجامیدەدەن، ئەنفالی پیرۆزە، مێژووی چواردە سەدەی رابوردووش ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەنفالی بادینان و گەرمیان و قەرەداخ و کیمیابارانی هەلەبجە هەر هەمان ئەنفالە کە موحەمەدی کوڕی عەبدوڵڵا بانگەوازی بۆ کرد، کەچی قسەکەرانی بۆرجوازی کورد بۆ پاراستنی کورسیی و مشەخۆریی خۆیان، پاگەندەی جەنگی بەناو ئەنفال، دەوڵەتی بەناو خەلافەتی ئیسلامی و چەندین تڕۆهاتی دیکەی لەو جۆرە ڕێزدەکەن، کە تەنیا لە خانەی (تەرسەقول/ Bullshit)دا جێگەی دەبێتەوە!
هەڵبەتە ئەمە تەنیا تایبەتمەندیی ئایینی ئیسلام نییە، بەڵکو تایبەتمەندیی هەموو ئایینە ئیبراهیمییەکانە، کە مێژوویان پڕ لە کۆمەڵکوژیی و چەتەگەریی و تاڵانی و کەنیزەککردنی ژنان و لەنێوبردنی کو‌لتوور و کەلەپووری کۆمەڵەکانی دەرەوەی خۆیان و پیرۆزکردنی تاوانەکانی خۆیان و سزاوارکردنی بەرانبەریان.
ڕیپێوانی کرێکارانی کانەکانی ئاڵتون بەرەو ئەسینا
پێکدادانی خۆنیساندانی ئەنارکیستان لەتەك پۆلیس لە ئەسینا
هەژێن
٤ی ئەپڕیلی ٢٠١٥
پێشتر گوتم گوماندەکەم و ماسەکەی “دابڕان” گوریسێکی ئەستوور و درێژی تێدایە،بەڵگەم تەنیا خوێندنەوەی کەسیی خۆم بوو بۆ ڕەوتی مێژوویی بە عەرەبانە-کێروێشکگرتنەکەی (ینک).
لەو بارەوە زۆر دۆستی (ی.ن.ک)م دڵگران بوون، چەپەکانیش وەك هەمیشە ئارەزووی لاربوونی دەمم دەکەن، چونکە برینی کۆنیان دەکولێنمەوە، هەندێك دۆستیش یا تۆمەتی خەیاڵپڵاویان خستە دووم، یا بێدەنگییەکی هەراسانبوویان هەڵبژارد.
ئازیزانم، من دژی ئەوەم کە دژی ئایین، یا دژی هەر شتێکی دیکە بیت، لەبەرئەوە هیچ کات چاوەڕوانی دژبوون لە کەس ناکەم و بە شتێکی دروستیشی نازانم، بەڵام لە بەرانبەردا خۆزگە بە تێگەییشتن و ڕەتکردنەوەی شتە نادروست و چەپێنەرەکان بە کردەوە لە ژیانی کۆمەڵایەتی و چالاکی کولتوورییدا دەکەم؛ واتە ڕەتکردنەوەی ئایین وەك بنەمای ڕێکخستنی ژیان نەك دژایەتیکردنی.
ئینجا با بزانین هەڵاکەی “داىران” چ بانگێك بە گوێماندا دەدات و هەڵوێستوەرگرتنەکەی بەرانبەر سەلەفییەکان تا کوێ بڕدەکات ….
مەلا بەختیار لە پێناسەی دابڕانەکەیدا لە خولەکی بیست و شەش و سی و هەشت تا خولکی بیست و شەش و پەنجا و دوو چرکە (٢٦:٣٦ – ٢٦:٥٢)ی قسەکانیدا دەلێت
“… وە بە توندیش دژی ئیلحاد دەبین، بەڵام ئیلحاد ئێمە ناترسێنێت، …..، ئێمە نە خۆمان مولحیدین نە ئیلحادیش قبوڵدەکەن، ….. “
ئایا مەلابەختیار دەتوانێت بڵێت “وە بە توندیش دژی ئایین دەبین، بەڵام ئایین ئێمە ناترسێنێت، …..، ئێمە نە خۆمان ئاییندارین نە ئاییندارییش قبوڵدەکەن” ؟
وەك گوتم، من نە دەخوازم کەس ئەوە بڵێت و نە چاوەڕوانی ئەوەش لەو دەکەم، بەڵام ئایا هیچ بێباوەڕێك (مولحیدێك) هەڕەشەی کوشتن و سەرکوتی لە بۆچوونە جیاوازەکان، سووکایەتی بە ژنان، سووکایەتی بە بوونی مرۆڤ و بەهاکانی ژیان کردووە، تا سەرانی هەرای “دابڕان” هێڵی سوور بۆ بێباوەڕان دیاریبکەن و پەنجەی دەسەلاتداریی و فەرمان بەرانبەر ئێمە بەرزبکەنەوە؟
ئەی ئامانجی ئەو لەو هەڕەشە شادراوانە و چاوسوورکردنەوانە لەو بابەتەدا چییە، لە کاتێکدا کە قسە لەسەر مەترسی ئیسلامیزەکردنی کۆمەڵە لەلایەن سەلەفییەکانەوە نەك [بێباوەڕکردنی] ئەیتەهیزەکردنی کۆمەڵ لەلایەن بێباوەڕەکانەوە [ئەیتەهیستەکانەوە]؟
ئینجا ئەی ئەوانەی چەپڵەتان بۆ جاڕدەری هەرای (دابڕان) لێدا، ئەی ئەوانەی لە مایەپووچی هزریی و خاڵیبوونی پاشخانی مەعریفی خۆتاندا کەوتنە هەلەکەسەما، ئەی ئەوانەی هیوای ڕزگاربوونتان لە خنکان بە هەڵاکەی “دابڕان” بەستەوە، ئێستا دەزانن دابڕانەکەی دەزگەی (ینک) و سەرنووسەری چاو‌دێر بەرەو کوێییە؛ تاوانبارکردن و سزادانی (یوسف موحەمەد)ەکانە لەسەر ئەوەی کە وازیان لە ئایین هێناوە و ڕەخنەی ژیرانی ئاراستەی ئایین دەکەن و خۆیان بەبێ بێباوەڕ “مولحید” دەناسێنن. ئایا هێشتا خۆتان بە هاودەنگی جاڕدەری سیناریۆی “دابڕان” دەزانن و هەر بەتەمان لە پشت سەری [ئەو]ەوە نوێژی سێکیولاریستبوونتان بکەن و یەزدان لە ئاسمانەوە دابگرنە کۆشکەکانی دەسەڵات و سەروەریی بۆرجوازی کورد؟
***********************************
لینکی دەقی قسەکانی مەلابەختیار لە سەرەتای کۆنفرانسی راگەیاندنی “دابڕان”
My name is (Yousif Mohaamed Ali), born in 1997. From my childhood beside my normal school studying, I started an Islamic study course with one of our religious neighbour until year 2002.
After my father’s death, I was in year 10 and I decided to leave my school and join full time Islamic Studying school (Hujra / Madrasa) until 2009.
After few months I realized that Islam nothing can provide to human and human being except destruction, killing, division, deterring, suppressing, and trouble making. For that, I left my religious study and came back to my father’s route, who was non-believer (atheist) and he never asked or punished me why I chose and practice Islam. When neighbour and family friends asked him about our different views on religion & Islam, he always replied with freedom in choice & thinking. At the same time I understood Islam never taught me about freedom of thinking except the principle of (with me or my enemy), which Islam and religion are based on.
In September 2009 I decided to go back to high school and continue on my study in my town (Darbandikhan). During this year in our school we had a scientific event and I participated with a lecture on (Big Bang theory). During my lecture few from my religious class mates were within audience. When they found from my views on nature that I am not anymore believe in religion, later they started with threatening and raised (Fatwa ) to kill me, but due to my reaction with reporting the group to local security and (whistle blowing) their secrets to local authority, they stopped chasing and hassling me.
During 2009/2010 I started to publish my comments, experience, and rejection of Islam in Face Book, some of my friends and followers were encouraged, supported and credited me, and some of my previous religious class mates started to attack me and categorised me as an (Infidel).
On night 3rd of December 2014 a member of the Islamic group, his name is (Halo Hakeem) threatened me with death, and he tried to implement my assassination plan during same night, because they know I will continue on my anti-religion activities.
To stop their plan, I called one of my friends who was working with local government security organisation in our town. I was advised by my friend to do not get out from my house when the terrorist knock my door, and keep in touch with him & local security if they approach my house. All these communications were happened between (1 to 4 am) at the same night.
For the following date I received another threatening message from same person, and I went to local police station, and reported to the police. During reporting my case, same terrorist attended to police station and he tried to attack me, but the police officers stopped him.
Day after we went to court, but the judge was a member of one of the Islamic groups, and he did not take the case seriously in purpose. At the same day at 6 PM they managed to find my non-published scientific articles under the title (Is science fit with Quran?), they printed and handed them in high court in (Darbadikhan). Later high court decided to prison me. Same day in two hours time, three police cars came and surrounded our house. They took me to the main prison and later to the court again, and the judge humiliated me by attacking me with his non-professional & non-legal words & phrases. The outcome of the court was 15 months prison.
Police took me to an individual cell for 6 days and they isolated me from my family and other contacts until they transferred me to main prison in (Sulaimani). We tried with Darbadikhan court to release me on bail, the judge did not agree and he extended my prison time from 15 to 22 months.
Responding to the courts outcomes, activist and intellectual campaigned under the name (No for ISIL rule/law in Kurdistan), they managed to collect 500 signatures for my release. Under public pressure they released me on bail after finishing 17 months of my prison time.
After my release in prison, the activist directed my case to (Kurdistan Human Right) to engage with high court in Darbanikhan to close the case, but the judge was insisted on his previous judgement and (KHR) was told that I am infidel and should be punished further.
Following this, we approached (Kurdistan Parliament) in Erbil, we handed the case, unfortunately they did not respond for 50 days. Later we approached (UN) in Kurdistan to protect me. They sent somebody, and interviewed me. After one month they replied and I was advised that they can not help me. After UN’s feedback, on 22nd of Feb 2015 I started with strike in front of (Sulaimani Parliament) for one week, also they did not do anything for me.
Now, depending on court’s schedule, I must attend the court on July 13th 2015. Depending on my layer’s information, the assigned judge for my case is religious person and affiliated with one of the Islamic Groups in Kurdistan. Depending on my layers experience & information per article 372 in our local law which mostly Islamic based law, I will face 2 years and 9 months prison.
Currently I am in a small village far from family and friends, waiting for worst outcome and fate. I hope you have few minutes time to read this message and put yourself in my position. I NEED your help please, before religious & their barbaric law can distroy me. I tried to see the head of (UN) in Kurdistan few times since, but they did not facilitate to see him, and they responded with different reasons/excuses.
Please help me and lend me because non of Kurdish parties are up to do anything for me.
With best regards
Yusuf Mohammad Ali 2-4-2105.
زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
ده‌سته‌واژه‌ی ئیسلامی سیاسی و ئیسلامی توندڕه‌و ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه که له نێو نوسه‌رانی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردا خۆی سه‌پاندووه و بووه‌ته ده‌سته‌واژه‌یه‌کی باو.
ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له سه‌ره‌تادا له لایه‌ن چه‌په‌کان و کۆمۆنیسته‌کانه‌وه به‌کارهێنرا و دواتریش بوه‌ته سه‌ر و یردی زمانی هه‌رکه‌سێك که له‌سه‌ر ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز و تووندڕه‌و ده‌نوسێت.
به بۆچوونی من ده‌سته‌واژه‌ی ئیسلامی سیاسیی و تووندڕه‌و له ڕوی زمانه‌وانی و ماناوانیشه‌وه ، ده‌سته‌واژه‌یه‌کی ڕاست و گونجاو نییه. موسڵمانان ده‌شێت کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و دنیاییه‌کانیان وه‌کو کێشه و ڕووداوێکی سیاسی ببینن، به‌ڵام مه‌رجیش نیییه که ده‌سه‌ڵاتخواز و تووندڕه‌و بن ، به‌واتایه‌کی دیکه ئه‌وان ده‌توانن به‌رخوردی کێشه‌کانیان وه‌کو کێشه‌یه‌کی سیاسی بکه‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوازیاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش بن و ده‌وڵه‌تی بۆ بکه‌نه ئامانج. ئه‌وان ده‌توانن سیاسی بن به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه سیاسسیه‌کانیش بن، واته کێشه‌کان بکه‌نه کێشه‌یه‌کی سیاسی، نه‌ك خۆیان .
هه‌بوونی کار و کاردانه‌وه‌ی تووندڕه‌وانه له سه‌رجه‌می بواره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌بینرێت و هه‌ر وه‌کو چۆن سیاسییه‌کی حیزبی ئه‌و سروشه‌ی تیادایه که توندوتیژ بێت هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌کرێت هه‌موو باوك یا دایکێکی سه‌ره‌کخێزان ، سه‌ره‌کخێڵ، سه‌ره‌کگوند، سه‌ره‌كشارێکیش . … تا ده‌گاته هه‌موو سه‌ره‌کان و سه‌رۆکه‌کانی دیکه‌ش وه‌کو ” ئیسلامی سیاسیی یا موسڵمانه سیاسییه‌کان”، تووندڕه‌وبن.
به‌ڕای من ڕاستترین ده‌سته‌واژه له‌بری به‌کارهێنانی ئیسلامی تووندڕه‌و و ئیسلامی سیاسی به‌کارهێنای ده‌سته‌واژه‌ی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز، موسڵمانانی ده‌سه‌ڵاتخواز، ڕاست و گونجاوه . هۆکاری تووندڕه‌وێتی له‌و بوارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا و سیاسییبوونی ناو حیزبایه‌تی، مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه ، خوازیاری ده‌سه‌ڵاته ، ده‌نا بۆ سه‌ره‌كخێزانێك ده‌یه‌وێت تووند ڕه‌وبێت له ئاستی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یدا؟!!!!، به هه‌مان شێوه مامۆستایه‌کی قوتابخانه له ئاستی قوتابییه‌کانیدا ، مه‌لایه‌کی حوجره و قوتابخانه‌ی دینی له ئاستی فه‌قێ و خوێندکاره‌کانیا ، به‌ڕیوه‌به‌ری ئۆفیسێك ، کۆمپانیایه‌ك، کارگه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر کارمه‌ندو کرێکاره‌کانیا ….به‌م شێوه‌یه تا ده‌گاته دوا پله که سه‌رۆکی حکومه‌ت و وڵاته . ئه‌مانه هه‌موویان ده‌یانه‌وێت کۆنترۆڵی ئه‌وانه‌ی که له‌ژێڕ ڕکێفیاندان، بکه‌ن ، واته ده‌سه‌ڵاتی خۆیانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، کاتێكیش ده‌زانن که بۆیان کۆنترۆڵ ناکرێن و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریاندا ناشکێت په‌نا بۆ تووندوتیژی و داپڵۆسیسن ده‌به‌ن . که‌واته ده‌توانین بڵێین که مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتخوازییه تووندوتیژی ئه‌نجامده‌هێنێت . دیاره لێره‌دا دووجار ئامرازه‌کانی تووندوتیژی و داپڵۆسین به‌کاردێت: له سه‌ره‌تادا بۆ کۆنترۆڵ و به‌ده‌ستگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاته ئیدی هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێك بێت ، له کۆتاییشدا واته که ده‌سه‌ڵات وه‌رگیر ا ، دیسانه‌وه تووند‌و تیژی به‌کارده‌هێنرێته‌وه بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و کارایی ده‌سه‌ڵات.
به‌ڕای من به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه له لایه‌ن چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانه‌وه به هۆشیارییه‌وه به‌کارده‌هێنرێت که لێره‌شدا غه‌درێك یا زوڵمێکی گه‌وه‌ره له ئیسلامی سیاسی یا موسڵمانانی سیاسی ده‌که‌ن وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ته‌نها هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌واندا بسه‌پێت ، نه‌ك خۆیان و لایه‌نه‌کانی دیکه . ئه‌وه‌ی ئاشکرایه له به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌دا و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ، ده‌رکردنی خۆیان له نێو هێزو ده‌سته داپڵۆسێنه‌ر و تووندڕه‌وه‌کانی دیکه‌دایه و ئارایشکردنی ڕوی خۆیانه به ده‌مامکی ئازادیخواز و مافخواز و مافناس.
ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نانه ده‌سته‌واژه‌ی ئیسلامی یا موسڵمانانی ده‌سه‌ڵاتخواز ، به‌کار بهێنن ئه‌وه بێ هیچ گومانێك خۆیان پێش لایه‌نه‌کانی دیکه ده‌گرێته‌وه ، چونکه ئه‌وانن که باس له ده‌سه‌ڵاتی دیمۆکراسی ، نیشتمانی، مه‌ده‌نی، پڕۆلیتاری ، کارگه‌ری،گه‌لی، کۆمۆنیستی، ده‌که‌ن هه‌ر وه‌کو چۆن ئیسلامه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانیش خوازیاری ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تن ، چونکه ئاشکرایه خاڵی ناوکۆیی هه‌ردوولایان، باوه‌ڕی پته‌ویانه به ئایدۆلۆجییه‌ت و مه‌یلیانه بۆ ده‌سه‌ڵاتخوازی و سه‌رکوتکردن ، که هیچ لایه‌کیان له‌وی دیکه‌یان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که‌متر وه‌رناگرن ..
لێره‌دا ڕه‌نگه چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان بێنه قسه و پرسیار و بڵێن که‌ی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان ئه‌وه‌ی که ئیسلامییه‌کان ده‌یکه‌ن ئه‌مان ده‌یکه‌ن؟ ئه‌مه ڕاستییه‌کی تیادایه هه‌ڵبه‌ته من یه‌که‌م مه‌سه‌له‌ی توندووتیژم وه‌کو مه‌سه‌له‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی( پرنسپڵ) لێره‌دا وه‌رگرتووه و دووهه‌میش ئه‌مان که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن وه‌کو ئه‌وان ناکه‌ن به‌تایبه‌ت که سه‌رده‌می جه‌نگی چه‌کداریمان به‌جهێشتووه ، به‌ڵام به گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات چه‌پیان له ئیسلامییه‌کان که‌متر نابێت. بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش مێژوی چه‌رخی ڕابوردوو شاهیده. هه‌رچیش سه‌باره‌ت به بوونیانه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ، گه‌ر یه‌کێك سه‌ر به حیزب و ئایدولۆجییه‌تی خۆیان نه‌بێت گه‌رچی ماوه‌یه‌کی زۆریش له‌گه‌ڵیاندا بووبێت و دواتر ڕێڕه‌وێکی دیکه‌ی گرتبێته‌به‌ر، درێغییان له وتنی قسه‌ی سارد و سوك و ته‌شهیرکردن به خۆیان و خێزانیان و تڕۆکردنی یه‌کدی و قسه‌دابڕین و که‌وتنه‌وه‌ی دووژمنایه‌تی شه‌خسی و تا ده‌گاته تیرۆرکردنی یه‌کدیش ، نه‌کردووه . هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه به‌کارهێنانی تودووتیژییه و ده‌که‌وێته قاڵبی تیرۆرکردنی کاراکته‌ر و که‌سایه‌تییه‌وه . ئه‌زموونی سیاسی و حیزبایه‌تی گه‌لێکمان زۆری له‌م تاوان و توڕه‌هاتانه، لا تۆمار بووه ، هه‌روه‌ها مێژوش نموونه‌ی زۆری له لایه که له مه‌یدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به‌ده‌ستیانه‌وه بووه یا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌یان بووه، به گوێره‌ی هێزو توانای خۆیان که‌میان به نه‌یاره‌کانیان نه‌کردووه ، هه‌ر له کوردستاندا له ناو باڵه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردی به‌شی عیراق و ئێران هه‌روه‌ها نێوانی به‌شی قیاده‌ی مه‌رکه‌ز ی لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی و دواتر شه‌ڕی لایه‌نه سه‌ره‌کییه کوردییه‌کان له نێوانی خۆیاندا و له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌کان و له‌گه‌ڵ په‌که‌که . مێژوی ناوخودی حیزبی به‌عسیش هه‌ر له عێراقدا له‌م توندووتیژییه بێبه‌ش نییه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی که شه‌ڕی نێوان بزوتنه‌وه‌ی کوردی له‌ته‌ك حکومه‌ته یه‌كبه‌دواکانی عیراقدا که هه‌میشه شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات بووه، گه‌رچی زۆربه‌ی وه‌خت ئه‌و شه‌ڕه به وه‌کاله‌ت کراوه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو بینیومانه یا بیستومانه که چ تووندوتیژییه‌کی به تایبه‌ت له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ، تیادا به‌کارهێراوه.