سەروەریی کەمینە بەبێ خۆشباوەڕیی و ئامادەیی زۆرینەی کۆیلە هەرگیز خۆی ڕاناگرێت

سەروەریی کەمینە بەبێ خۆشباوەڕیی و ئامادەیی زۆرینەی کۆیلە هەرگیز خۆی ڕاناگرێت

هەژێن
٢٤ی فێبریوەری ٢٠١٥

دەوڵەت

بەپێچەوانەی دەرکی ڕەخنەگرانی دەسەڵاتخواز لە سیستەمی چینایەتی، کەمینەی سەروەر لە ئاسمانەوە نەباریوە و هەروەها هێز و تەلیسمێکی جادوویی یا ئاسمانی سەروەریی ئەوانی ڕانەگرتووە.
نەخێر، سەرهەڵدان و مانەوەی سیستەمی چینایەتی زادەی خۆشباوەڕیی و ئامادەیی و ملدانی زۆرینەی ژێردەستەیە بە سەروەریی کەمینە. وەها خۆشباوەڕیی و ئامادەییەك لەخۆوە سەریهەڵنەداوە، نەخێر، هەزاران ساڵە ئایینەکان و نەژادپەستی و ناسیونالیزم و فیلۆسۆفان و ڕامیاران و ئیدئۆلۆگەکان تاکە ژێردەستەکان بۆ سیستەمی چێنایەتی پەروەردەدەکەن و خۆشباوەڕیی و ئامادەیی بۆ کۆیلەتی لە دایك و خێزانەوە بۆ منداڵ، لە پەرستگە و فێرکارەوە بۆ فێرکار، لە ئیدئۆلۆگ و ڕامیارانەوە بۆ پاشرەوان دەگوێزرێتەوە و لەتەك شیر و قەراخەناندا دەرخواردی تاکە ژێردەستەکان دەدرێت.

بێجگە لەوەش، ئەوە هەر خودی زۆرینەی خۆشباوەڕە دەبێتە سەرباز و پۆلیس و سیخوڕ و بەکرێگیراو و ئەشکەنجەدەر و پاسەوان و تیرۆریست و شۆڤێنیست و فاشیست و سیستەمی کۆیلەتی خۆی و سەروەریی چەوسێنەرانی ڕادەگرێت. لەبەرئەوە ئاراستەکردنی ڕەخنە بەتەنیا لە سەروەران وەك ئەوەی لە ئاسمانەوە باریبن، دەچێتە خانەی گلەیی و ئامۆژگاریکردنی چەوسێنەران و تەنیا خۆشباوەڕیی تاکی ژێردەست بە ئەگەری هاتنی سەروەر و دەوڵەت و فەرماندار و زیندانەوانی باش قوڵتر و بەهێزتر و فراوانتردەکات.

ئەگەر بەڕاستی ئێمە دژی چەوسانەوەین، دژی مشەخۆریی و سەرکوت و نایەکسانی و نادادوەرین، پێویستە لە دووی ڕەگوڕیشەی سەرهەڵدانی چەوسانەوە و ئامرازەکانی ڕاگرتنی و دەزگە ئاراستەکەرەکانی و ئایدیۆلۆجییە پارێزەرەکانی و هەروەها هێز و بەرەیەك کە دەیپارێزین بگەڕێین و خۆمان بە پەیداکردنی وەڵامی ئەم پرسیارە هەردەم ئامادانەی سەردەمەکانی مێژوو خەریکبکەین.

– ئایا پێکهێنەرانی هێزە سەرکوتگەرەکان [سەرباز، پۆلیس، سیخوڕ، تیرۆریست، ئەشکەنجەدەر …] کێن؛ منداڵانی دەوڵەمەندان و ڕامیاران و دەسەڵاتداران…تد یا منداڵانی ژێردەستان؛ جوتیار و کرێکار و فەرمانبەر و مامۆستا و …تد؟ چی ناچار بە پاراستنی سەروەری چەوسێنەرانی خۆیانیان دەکات ؟

– ئایا بە گۆڕینی ئەم لیست و قەوارە و پارتیی و بەرە بە ئەوی دیکە لە ڕێگەی پارلەمانەوە یا گۆڕینی دەوڵەتی ئایینی و لیبراڵ و نەتەوەیی بە دەوڵەتی کرێکاری و کۆمونیستی لە ڕێگەی کودەتای سەربازییەوە یا ڕاپەڕینی خوێناییەوە، دەتوانێت کۆتایی کۆمەڵ و سیستەم و سەروەریی و کولتووری چینایەتی بێت؟

– ئایا گۆڕانی سیستەمی بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵ هەر لە ڕێگەی پارلەمان و پارتایەتی و ڕامیاریی و دەوڵەتەوە دەبێت یا ڕێگەی دیکە بوون و ئەگەری هەیە؟

– ئەگەر وەڵام بە پرسیاری سێیەم، نەرێیە، ئایا دەتوانین بڵێین مرۆڤایەتی لەلایەن هێزێکی دەرەکییەوە بەم چارەنووسە [پێداویستی دەوڵەت و نەگۆڕیی سەروەریی چینایەتی] سزاوارکراوە؟

– ئەگەر وەڵام بە پرسیاری سێیەم، ئەرێیە، ئایا بەبێ ڕەخنەگرتن لە خۆشباوەڕیی و ئامادەیی و سوپاسگوزاری زۆرینەی کۆیلە، شۆڕش بەواتای گۆڕانی کۆمەڵایەتی توانا و ئەگەری ڕوودانی هەیە؟

– ئەی ئایا بە یاخیبوونی کۆیلە ڕاگرەکان و لەنێوبردنی دەوڵەت وەك دەزگەی سەروەریی [درۆشکەی سەرمایداران و ڕامیاران] ژیان دەوستێت و کاروبارەکانی کۆمەڵ بەڕێوەناچن و ئەو بێسەرەوبەرەییە ڕوودەدات، کە ڕامیاران [بە چەپ و ڕاستەوە، بە سێکیولار و ئاییندارەوە] ئێمەی کۆیلەی پێدەترسێنن؟

ناڕەزایەتی .. خۆنیشاندان .. خۆڕێکخستن .. هاوپشتی کۆمەڵایەتی

ناڕەزایەتی .. خۆنیشاندان .. خۆڕێکخستن .. هاوپشتی کۆمەڵایەتی

چەکی خەباتی جەماوەریی، ڕێکخراوی سەربەخۆی جەماوەرییە
سەنگەری خەباتی جەماوەریی، داخوازییە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکانن
مسۆگەرکەری سەرکەوتنی خەباتی جەماوەریی، هاوپشتی کۆمەڵایەتیی گشت چین و تویژەکانە

داخوازی ڕەوای مامۆستایان چاوەڕوانی هاوپشتی و هەڵوێستی گشت خوێندکاران و دایك و باوکی خوێندکاران و کرێکاران و جوتیاران و فەرمانبەران و هونەرمەندان و خانەنشینان و پەککەوتان و نووسەران و ڕۆشنبیرانە!

ڕێکخراوی سەربەخۆی مامۆستایان کاراترین چەك و سەنگەری تێکۆشانی مامۆستایانە، ئەگەر ناڕەزایەتییەکانمان نەبنە مامانی لەدایکبوونی ڕێکخراوی سەربەخۆ و ڕزگاربوون لە پاشکۆیی دەسەڵات و پارتییە رامیارییەکان، ئەوا دەسەڵاتداران و پارتییە رامیارییەکان بەهۆی ڕێکخراوە پاشکۆکانییانەوە دەتوانن یەکڕیزی و یەکدەنگیمان لەنێوبەرن.

بەرەو یەک-ڕیزی و یەک-دەنگی و هاوپشتی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی
سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان

قۆناخی دووەمی بەرخودانی کۆبانێ و پێداویستییەکان

قۆناخی دووەمی بەرخودانی کۆبانێ و پێداویستییەکان

پاش ١٣٤ ڕۆژ بەرەنگاریی ژنان و پیاوانی کۆبانێ و هاوسەنگەرانیان لە هەر چوارلای جیهانەوە بە پشتیوانی ملیۆنان ئازادیخوازی جیهان، توانرا هێرشی چەکدارانی (داعش) و خەونی نیئۆ-ئوسمانییەکان تێکبشکێنرێت و خۆزگەی هاریکارانی (داعش) و دەوڵەتی تورکیە لە گۆڕبنرێت.

بەڵام هێشتا پاشکاراییەکانی جەنگی دەوڵەتان بە نوێنەرایەتی ئیسلامیان دژی خۆبەڕێوەبەرایەتی ئازادانەی گەلیی لە “ڕۆژاوا” کۆتایینەهاتووە و لە ڕووی دەروونی و جڤاکییەوە هێشتاکە قورسایی لەسەر خەڵکی کۆبانێ و ئاوارەکانی ئەو کانتۆنە هەیە؛ هێشتاکە شوێنەوارەکانی هێرشی (داعش) پەیامە ترسناکەکان دەگەیێنن. لەبەرئەوە بەبێ هەڵمەتی سڕینەوەی ئەو شوێنەوارانە، ئەستەمە سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر دوژمنانی ئازادیخوازییدا مسۆگەربکرێت. لێرەدا قۆناخی دووەمی بەرخودان دەستپێدەکات، کە سەرەتاکەی بە دەرهێنانی مین و تەمەنییە شاردراوەکان و پاکژکردنەوەی ژینگە دەستپێدەکات، کارێکی ئاوا بێجگە لە پارێزەرانی کۆبانی، پێویستی بە هاریکاری و پشتیوانی شارەزایان لە هەر گۆشەیەکی جیهانەوە هەیە، هەروەها گەلکاریی دانیشتووانەکەی و بەشداریی هەمەلایەنەی پشتیوانیگەرانی خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلیی و سەربەخۆیی کانتۆنەکان لە جیهاندا بە هەر شێوەیەك و بە هەر ڕادەیەك کە بۆیان دەلوێت و بە هەر شتێك کە شکیدەبەن، مسۆگەرکەری سەربەخۆمانەوەی کانتۆنەکانی “ڕۆژاوا”یە لەسەر بنەمای پشتبەخۆبەستن و خۆبەسێی ئابووریی و ویستی لێبڕاوانەی گەل.

چەند پێشنیارێك لەبارەی شێواز و جۆری کۆمەککردن و پشتیوانی جیهانی بۆ ڕۆنانەوەی وێرانەکانی جەنگ:

– پێکهێنانی کۆمیتەکانی کۆکردنەوەی کۆمەکی دراوی و کەرەستەی تەلارسازیی و پاکژکردنەوەی کێڵکەکان لە هەموو وڵاتانێکدا کە بواری چالاکی و پشتیوانی بۆ بەرخودانی “ڕۆژاوا” هەیە.

– کردنەوەی هەژماری بانکی لە هەموو وڵاتاندا و سەرپەرشتیکردنی کۆمەکەکان لەلایەن کۆمیتەکانی پشتیوانیکردنەوە.

– هەڵدانی چادری کۆکردنەوەی کۆمەکی جۆراوجۆر لە وڵاتانی دراوسێ، کە بە ئاسانی کەرەستەی ئاوەدانکردنەوە و ڕۆنانەوە، شیاوی گواستنەوەیە بۆ کۆبانێ و کانتۆنەکانی دیکە، هەروەها دیاریکردنی هەنبار لە شار و گوندە سەر سنوورییەکانی عیراق و تورکیە و ئێران گەیاندنی کۆمەکە کەرەستەییەکان.

– کۆکردنەوەی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی بۆ هەر سێ کانتۆنی عەفرین و کۆبانێ و جزیرە.

– دروستکردن و کردنەوەی فێرگە و نەخۆشخانە و یاریگە و شوێنی تایبەت بە چارەسەری باری دەروونی بەرکەوتووانی جەنگ و ئاوارەکان.

– هەوڵدان بۆ دابینکردنی پەیوەندی تەلەفۆنی و ئێنتەرنێتی دوور لە کۆنترۆڵی لە وڵاتانی ناوچە بۆ هەر سێ کانتۆنەکە.

– ڕێگەخۆشکردن بۆ کەسانی خۆبەخشکار کە لە ڕووی کاری ماسوولکەیی و کاری هۆشییەوە توانای هاریکاریکردن و بەشداریکردنی ڕاستەوخۆیان لە چێکردنەوەی شار و گوندەکانی کانتۆنی کۆبانێ هەیە.

– ڕێگەخۆشکردن بۆ کەسانی شارەزای خۆبەخشکار لە بوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و وزە و تەلارسازیی بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی هەر سێ کانتۆنەکە.

– بە بۆچوونی ئێمە، پێویستە هەموو ئەم هەنگاوانە پابەندی ڕاپرسیی ڕاستەوخۆی دانیشتووانی کانۆنەکان بن و لە ڕێگەی کۆمون و کۆمەڵە و ڕێکخراو و دەزگە کارگێڕیی و جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکانەوە، جەماوەر بڕیار لەسەر پەسەندکردنی شێوەی ڕۆنانەوە و وەرگرتنی کۆمەکەکان و چۆنیەتی دابەشکاریی هێزی کار و کۆمەكەکان بدەن.

– ئێمە بەشداریکردن و پشتیوانیکردن لەم بوارەدا وەك ئەرك و مەیدانێکی ئەنارکیستی دەبینین و هیوادارین ئەم پێشنیارانە و چەندین پێشنیاری دیکە، کە لەوانەیە لەم ساتەدا لە هۆشی ئێمەیان نەدابێت ، وەك مەیدانی کاری کردەیی ئەنارکیستەکان لە هەر گۆشەیەکی جیهان و بۆ هەر بار و دۆخێك لەبەرچاو بگیردرێن و هاورێیان بە هەر جۆڕێك بۆیان دەلوێت لە ناوچە جەنگ-زەدە و کارەسات-زەدەکاندا بەشداریبکەن و هەوڵی چاکەکاریی و نیشاندانی ڕۆڵی بنیاتنەرانەی ئەنارکسیتەکان بدەن.

هیچ شتێك لە سەرووی ڕەخنەوە نییە و ئەم پێشنیارانەی ئێمەش بە ئامانجی وروژاندنی گفتوگۆ و مشتومڕێژی بەردەوام و هەردەمی دەخەینە بەرچاوی هاوڕێیانمان لە هەر گۆشەیەکی جیهاندا بن و هەروەها پێشنیارەکانیشمان تەنیا بۆ کۆبانێ و خۆرهەڵاتی ناوین نین، بەڵکو ئەگەری ئەوە هەیە کە بەیانی لە گۆشەیەکی دیکەی ئەم جیهاندا ئەرکێکی ئاوای دیکە بکەوێتە سەر شانی هەموو لایەکمان.

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان

٤ی فێریوەری ٢٠١٥

********************************************************

تێبینی : ئەم پێشنیارە لە کۆنگرەی ١٤- ١٥ی فێبریوەری ٢٠١٥ فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکیست خراوەتەڕوو.

“١٧ی شوبات ” چی بوو و چی بەسەرهات ؟

“١٧ی شوبات ” چی بوو و چی بەسەرهات ؟

هەژێن
١٨ی فێبریوەری ٢٠١٥

– چەند ساڵ بوو،کە ناڕەزایەتی خەڵك لە گەندەڵی و سەرکوت و پارتایەتی لێوانلێو بوو …
– لە ئازاری ساڵی ٢٠٠٦ تەقینەوەی ڕاپەڕین لێرە و لەوێ لە سەرهەڵداندا بوو ….
– کارایی ڕاپەڕینەکانی وڵاتانی عەرەبی جەماوەریی وروژاندبوو …
– کۆمەڵێك هەلپەرست بە مەبەستی قۆرخکردن و پاوانکردنی ناڕەزایەتی خەڵك، کەوتنە کۆپیکردنی ئەزموونەکانی تونس و میسر و (ساحة التحریر بغداد) …
– لەژێر کارایی کۆمەڵێك هۆکار و هاندەردا تەقینەوەی جەماوەر چەخماخەی دا …
– پێشمەرگەکانی دەسەڵات تەقەیان لە خۆنیشاندەران کرد …
– سەرانی لیستی نەوشیروانییەکان کە لەژێرەوە خەڵکیان بۆ ناوچەگەریی و دژایەتی (پدک) هاندەدا، هەر کە زانیان ناڕەزایەتی خەڵک و خواستەکانی خۆنیشاندەران زیاتر لە بەرنامەکەی ئەوان دەڕۆن، ڕاپەڕینی خەڵکیان بە ئاژاوە ناوبرد و کەوتنە سووکایەتیکردن بە ئازادیخوازیی خەڵك.
– هەر وەك لاساییکردنەوەی “ساحة التحریر قاهرة”سەرای سلێمانی بوو بە سەکۆی ئازادی …
– نەوشیروانییەکان کەوتنە ئاراستەکردنی ناڕەزایەتییەکان تەنیا بەرەو (پدک) و ناوچەگەرییکردنی وەك سلێمانی بەرانبەر ناوچەی بارزان ..
– پارتییە ڕامیارییەکان تەنانەت ئەوانەش، کە دەمێك بوو ئەوروپا-نشین بوون گەڕانەوە و قسەکەرانی جادووگەری خۆیان [نووسەرانی دەربار] خستە پشتی بڵندگۆ …
– ڕۆژی ٢١ی ئازاری ٢٠١١ (سەرای سلێمانی) کرا بە فڕۆکەخانەی (میهرئاباد) و وەك (ئیمام خومەینی) پێشوازی لە نەوشیروان موستەفا کرا ..
– بە پووچگەرایی “بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی” و جادووی نووسەرانی دەرباری (ینک) و (لیستی بەناو گٶران) و (پدک)، جەماوەر سارد و خۆشباوەڕکرایە ..
– گروپە ئیسلامییەکان بە پشتیوانی نەوشیروانییەکان و پاشنوێژی “ڕۆشنبیرانی نەتەوە”، (سەرای سلێمانی) کە بووبووە سیمبوڵی ئازادی و خرۆشان، گۆڕی بە مزگەوت و مەیدانی جیهادی ڕامیاریی …
– قسەکەرانی پشت بڵندگۆ و کۆمەڵێك چەپ ناڕەزایەتی جەماوەرییان کردە چەپکەگوڵێکی سپی و بردیان و لەسەر مێزی “سەرۆك” فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی هەرێم، دایاننا ..
– پارتییە چەپە لاکەوتەکان هیوای خۆیان بە ١٧ شوبات گرێدایەوە و تا دوو ساڵ پاش ئەوە هەر بە زۆرەکی و میکانیکیانە ویستیان جەماوەر ڕەدووی خۆیان بخەن …
– ئێستاش چەپی لاکەوتە وەك تەنیا هیوایەك بۆ مانەوە خەریکی سەرمایەگوزارییە لەسەر ئەو ساڵیادە …
– دەسەڵاتداران بە دیمانەکردن لەتەك بێژەرەکانی ئەو کاتی (سەرای سلێمانی) وەك ئامرازێك بۆ فریودانی خەڵك و ئاشکردنەوەی قوربانیان و بکوژان بەکاردەباتەوە …
– هەموو ڕاپەڕینێکی تێكشکاو و دەستەمۆکراو بێجگە لە نائومێدی و تەشەنەی ڕەوتە کۆنەپەرستەکان ئیسلامیست، ناسیونالیست، شۆڤینیست، ڕەیسیست، فاشیست و سێکسیستەکان، بەهێزبوونەوەی دەسەڵات و زەمینەسازیی بۆ سیاریۆکانی دەسەڵاتداران دەڕەخسێنێت. کۆمەڵی هەرێمی کوردستان لەم ساتەدا لەم قۆناخەکدا دۆشداماوە و بووەتە کێڵگەی هەموو ڕەوتێکی دژە-مرۆڤایەتی تەنانەت (داعشیزم)یش.
بەداخەوە، هەر ئاوا شکستخوازدن و جەنگی نێوخۆی سوریە بەرهەمی کۆپیکردنی زۆردارەکی ڕاپەڕین بوو لە لایەن تاك و گروپە ڕامیارەکانەوە، ئەوەی هەنووکە لە (هەرێمی کوردستان)یش دەگوزەرێت، بەرهەمی هەمان کۆپیکردنی میکانیکیانەی ڕووداو و ئەزموونەکانە بۆ نێو کۆمەڵێك، کە نە ڕاپەڕینەکە بەرهەمی بەلوتکەگەییشتنی خودهوشیاریی خۆیەتی و نە دارای ڕێکخستنە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییە سەربەخۆکانی خۆیەتی وەك “ڕۆژاوا”، کە بەلابردنی دەوڵەت و دەزگەکانی هیچ بۆشاییەك لە کۆمەڵ و بەڕێوەبردن و کارگێرییدا دروستنەبوو و کۆمەڵ تووشی ڕارایی و ئاوەڕدانەوە بەرەو دوا نەبوو، بەڵکو بوو بە سەرەتا و ئەزموونێکی سەرکەوتوو بۆ بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکانی داهاتووی مرۆڤایەتی.
لەبەرئەوە، بە بۆچوونی من، ئێستا و دەیان ساڵی دیکە و وێڕای هەزاران هەوڵی دیکەش، ئەگەر تاکە ژێردەستەکانی کۆمەڵ بە ئاستێك لە خودهوشیاریی شۆڕشگێرانە نەگەن، کە لەسەر بنەمای دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ و تێکۆشانی ڕاستەوخۆ و ڕێکخستنی ئاسۆیی، سەربەخۆیی خۆبیرکردنەوە و خۆڕێکخستن و خۆبڕیاردان و خۆبەڕێوەبردنیان پێدەبەخشێت، ئەوا هەموو جارێك تەنیا شکست و نائومێدی و ئازارەکانی ١٧ی ئایاری ١٩٨٧ی هەڵەبجە و ٧ی ئازاری ١٩٩١ و ١٧ی فێریوەری ٢٠١١ چەند بارە دەبنەوە و هەموو جارێك تێکۆشان و قوربانیدانیان دەچێتەوە گیرفانی کۆمەڵێك ڕامیار و پارت و گروپ و هەلپەرستانە لاوازییەکانی بزووتنەوەکە، کە خۆشباوەڕیی و متمانەیە بە پارتییەکان و ڕابەر و دەستەبژێرە ڕامیار و ڕۆشنبیرەکان و کەسە کاڕێزمادارەکان!
دوا شت کە لەم وەڵامەدا دەمەوێت بیوروژێنم، پرسیارێكە هەموو ساڵێك لەم ساڵیادەدا دێتەوە پێشەوە و بەداخەوە تا ئێستا زۆرێك خۆیان لە وەڵامدانەوەی لادەدەن یا هەوڵی پەردەپۆشکردنی دەدەن؛ ئێستا پاش چوار ساڵیاد، خۆبەنوێنەرکەران و خۆبەنوێنەرزانانی سەرای سلێمانی چی وەڵامی خەڵك دەدەنەوە و چۆن خۆشباوەڕیی خۆیان بە بەڵێنەکانی “سەرۆك” هەڵدەسەنگێنن؟

**************************************************
خوێنەری هێژا، ئەمە دەقی وەڵامێکی منە بە پرسیاری هاوەڵێکی فەیسبووکی، کە گلەیی لە من دەکات و دەڵێت
” بۆ لەبارەی ١٧ شوباتەوە بێدەنگیت هەڵبژاردووە؟ “

خراپتر له‌ دیکتاتۆر

خراپتر له‌ دیکتاتۆر

زاهیر باهیر- له‌نده‌ن

19/02/2015

خوێنه‌ری به‌ڕیز ئه‌مه‌ی که‌ له‌م وتاره‌دا ده‌یخوێنیته‌وه‌ چه‌ند ئایدیا و زانیارییه‌که‌ که‌ له‌ وتارێکی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی ڕۆژی 26/12/2014 سه‌باره‌ت به‌ فه‌رمانڕه‌ویی ‘سیسی’ له‌ میسر، وه‌رمگرتووه‌.   له‌ ڕاستیدا من خۆم به‌و شیوه‌یه‌ نه‌مده‌زانی که‌ سه‌رۆکی نوێی میسر له‌م ماوه‌ کورته‌دا توانیبێتی ئه‌م هه‌موو گۆڕنکارییه‌ ‌ یاسایانه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، بکات، پێشموایه‌ ‌ گه‌لێکی دیکه‌مان وه‌کو من به‌ ئاگانین له‌م گۆڕانکارییانه‌ی که‌ ئه‌م سه‌رۆکه‌ تازه‌یه‌ کردویه‌تی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش حه‌زم کرد بیکه‌م به‌ وتارێك و له‌ گه‌ڵ خوێنه‌ری به‌ڕێزدا، شه‌یری بکه‌م .‌

دوای کوده‌تاکه‌ی عه‌بدول فه‌تاح ئه‌ل سیسی له‌ مانگی ته‌موزی 2013 به‌سه‌ر موحه‌مه‌دا مۆرسی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێرراوی میسردا، له‌ غیابی بوونی په‌ڕله‌ماندا، ‘سیسی’ به‌ هه‌لی زانی تاکو چه‌ند گۆڕانکارییه‌ك له‌ یاسای میسردا بکات به‌ شێوه‌یه‌ك که‌ وه‌کو ڕۆژنامه‌ی گاردیان ده‌ڵێت ” به‌ په‌له‌ کردنی ئه‌م گۆڕانکارییانه‌‌ له‌ یاساکاندا له‌گه‌ڵ کرده‌ی هیچ ڕژێمێکدا له‌ ماوه‌ی 60 ساڵی ڕابوردوودا نایه‌ته‌وه‌” که‌ ئه‌م یاسایانه‌ش هه‌ر هه‌مووی له‌ به‌ر‌ژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی و زه‌وتکردنی ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی و سه‌پاندنی هێزو پاوه‌ری خۆی و پیاوه‌کانێتی. کردنی ئه‌م جۆره‌ یاسایانه‌ دیکتاتۆره‌کانی وه‌کو ئه‌نوه‌ر سادات و حوسنی موباره‌ك زاتی ئه‌وه‌یان نه‌کردووه‌ که‌ ته‌نانه‌ت لێشیان نزیکببنه‌وه‌، عا‌مر عه‌بدولڕه‌حمان، که‌ به‌ڕیوه‌به‌ری ئازادی مه‌ده‌نییه‌ له‌ میسر، ده‌ڵێت ” سادات و موباره‌ك ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌ ده‌رکردنی یاسا گرنگه‌کاندا بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌ڕله‌مان، به‌کارنه‌هێناوه‌ ، وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا ‘سیسی’ ده‌یکات …..ئه‌مانه‌ ڕاگه‌یندراوێکی ( مه‌رسوم ) زۆر گرنگن که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌ بواری جیاواز جیاوازی وه‌کو ئابوری و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ که‌ بێ هیچ دایه‌لۆگێکی نه‌ته‌وه‌یی، خراونه‌ته‌ کار ” . ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا دانیشتوانی میسر ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌ مه‌گه‌ر له‌ سه‌رده‌می شانشینی سه‌رده‌می ساڵانی 1952 دا هه‌ندێکیان بوونیان هه‌بووبێت. ئه‌م یاسایانه‌ش له‌ لایه‌ن عادلی مه‌نسوره‌وه، سه‌رۆکی میسر دوای مۆرسی، ‌ ئاماده‌کراون و له‌ لایه‌نی خوودی ئه‌ل سیسیشه‌وه‌ به‌جێهێنراون، له‌وانه‌ یاساخکردنی ناڕه‌زاییده‌ربڕین و فراوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی دادگای میللته‌ری و لابردنی هه‌ندێك بڕگه‌ی یاسایی که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ به‌ندیکردنی هاووڵاتیانه‌وه‌ پێش دادگاییکردنییان هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی میدیا له‌ نمایشکردنی هێزی میللته‌ری بێ مۆڵه‌تی به‌رپرسان و دانی ده‌سه‌ڵات به‌ ‘سیسی’ که‌ له‌ حاڵه‌تی نائاساییدا ده‌سه‌ڵاتی ده‌رکردنی بڕیار و ڕاگه‌یاندراوی، هه‌بێت.

ئه‌وه‌ زیاتر له‌ ساڵ و نیوێکه‌ ‘سیسی’ ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته‌ ده‌ست و بڕیاربوو که‌ که‌ په‌ڕله‌مان له‌ کۆتایی ساڵی 2013 دا هه‌ڵبژێرێت ، دواتر ئه‌م پرۆسه‌یه‌یه‌ دواخرا بۆ مانگی ته‌موزی 2014 ، ئێستاش که‌ 8 مانگ تێپه‌ڕیوه‌ و چه‌نده‌ها یاسای سه‌رکوتکه‌رانه‌ و که‌مکردنه‌وه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌رکراوه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا ، به‌ڵام یاسایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان، ده‌رنه‌کراوه‌ ، بۆیه‌ هه‌ندێك له‌ توێژه‌ره‌وانی سیاسی و یاساناسان وا پێشبینی ده‌که‌ن که‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان له‌ میسردا ،هه‌تا هاوینی ئه‌مساڵ ڕوونه‌دات.

ئه‌و یاسایانه‌ی که‌ ‘سیسی’ له‌ دوای هاتنییه‌وه‌ بۆ فه‌رمانڕه‌وایی، ده‌ریکردون ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

یاسای ته‌نده‌ر و گرێبه‌سته‌کان ، له‌ مانگی سێبه‌تمبه‌ری 2013 دا، ده‌رکرا:

به‌م یاسایه‌ وه‌زیره‌کانی حکومه‌ت مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ گرێبه‌سته‌کان به‌ کۆمپانیاکان بده‌ن بێ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ بکه‌ونه‌ پرۆسه‌ی ته‌نده‌رلێدانه‌وه‌ ‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت که‌ پرۆژه‌کان بگرن . هه‌ر مانگێك دوای ئه‌م یاسایه‌ سوپا گرێبه‌ستی دروستکردنی بیناو شوێنی دیکه‌ی پێبه‌خشرا ، که‌ نرخ و به‌های پرۆژه‌که‌ نزیکه‌ی 1 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی بوو.

یاسای درێژکرژدنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندکردنی پێش دادگاییکردن، له‌ مانگی سێبته‌مبه‌ری 2013 دا، ده‌رکرا:

ماوه‌ی دیاریکراوی به‌ندکردنی پێش دادگایی کردن بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ تۆمه‌تێك تاوانبارده‌کران که‌ سزای حوکمه‌که‌یان ژیان بوو، لابرا و هاوکاتیش هه‌ندێك له‌ که‌سانی سیاسی مونشه‌ق ،یاخود ڕاجیاواز به‌ ده‌سگیریکردن (حیجز) ،واته‌ بێ دادگاییکردن، ده‌توانرێت بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ به‌ندیخانه‌دا بهێڵرێنه‌وه‌ .‌.

یاسای قه‌ده‌خه‌کردنی ناڕه‌زاییه‌کان، له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2013 دا، ده‌رکرا:

یاسای قه‌ده‌خه‌کردنی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ئامرازێکه‌ بۆ سه‌رکوتردنی خه‌ڵکی و‌ ده‌ستبه‌سه‌رکردن و گرتنی هه‌زاران که‌س ‌.

یاسای به‌گه‌ڕخستنی پاره‌، له‌ مانگی نیسانی 2014 دا ده‌رکرا:

ئه‌م یاسایه‌ لایه‌نی سێهه‌م یاساخده‌کات له‌ کردنی یاخود داخوازی ئیستئناف (Appeal ) دژی به‌خشینی گرێبه‌سته‌کان له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه. ‌. ئه‌حمه‌د عزه‌ت، پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، ده‌ڵێت ” ئه‌مه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌…….تۆ وه‌کو هاووڵاتییه‌ك گه‌ر گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌کاندا ، ( واته‌ دانی یا به‌خشینی گرێبه‌سته‌کاندا) ببینیت ، ناتوانیت ئیستئناف بکه‌یت . ده‌رکردنی یاسایه‌کی ئاوا خۆی له‌ خۆیدا گه‌نده‌ڵییه‌”

یاسای زانکۆکان ، له‌ مانگی حوزه‌یرانی 2014 دا ، ده‌رکرا:

به‌م یاسایه‌ ‘سیسی’ ده‌سه‌ڵاتی به‌خۆی داوه‌ که‌ ده‌توانێت سه‌رۆکی دانشگه‌کان دانێت و ده‌ریشیان بکات، هه‌روه‌ها هه‌ر وه‌کو موباره‌ك مافی ‌ کۆنترۆڵکردنی داخلییه‌کانی زانکۆ و ده‌سگیرکردنی که‌سانی دژ و ناڕازی به‌ سیاسه‌ته‌که‌ی، هه‌یه‌ .‌.

یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان، که‌ مانگی حوزه‌یرانی 2014 دا، ده‌رکرا:

به‌م یاسایه‌ سیسته‌مێکی نوێی ده‌نگدانی خولقاندووه‌ که‌ به‌رته‌ری ( ئیمتیاز) به‌ ده‌سته‌بژێره‌ کۆنه‌کان و خه‌ڵکانی نێو پارته‌ لیبراڵه‌کان و که‌ له‌ دوای “شۆڕش ” سه‌ریان هه‌ڵداوه‌، ده‌دات . عا‌مر عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت ” ئه‌م یاسایه‌ وا دانراوه‌ که‌ دڵنیایی سامانداره‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ موسڵمانه‌کان بکاته‌وه‌ و بۆ ئه‌وان بێت”

یاسای که‌مپه‌ین دژی کۆمه‌کی پاره‌ی (فه‌ندی) بێیانه‌، له‌ مانگی سێبته‌مبه‌ری 2014 دا، ده‌رکرا:

به‌ گوێره‌ی ئه‌م یاسایه‌ داواکردنی یاخود پێگه‌یشتنی پاره‌ی بێیانه‌ بۆ مه‌به‌ستی ” ئه‌زێتدانی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی” سزاکه‌ی به‌ندکردنی هه‌تا هه‌تاییه‌. حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌مه‌ بۆ تیرۆریسته‌کان دانراوه‌‌. گروپه‌کانی مافی مرۆڤ که‌ سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی یارمه‌تی و هاوکاری پاره‌یان، له‌ وڵاتانی دیکه‌وه‌یه،‌ ده‌ڵێن به‌ گوێره‌ی ڕیزبه‌ندی وشه‌کانی بڕگه‌ی ئه‌و یاسایه،‌ ده‌توانرێت دژی ئه‌وان به‌کار بهێنرێت، وایان لێده‌کات که‌ تا ڕاده‌یه‌ك پاشه‌کشه‌ ‌ له‌ داواکردنی یارمه‌تی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ ، بکه‌ن‌..

فروانکردنی ده‌سه‌ڵاتی دادگای میللیته‌ری، له‌ مانگی ئۆکتۆبه‌ری 2014 دا ، ده‌رکرا:

به‌م یاسایه‌ سوپا ده‌سه‌ڵاتی دادگاییکردنی له‌ بواری گه‌وره‌ و لایه‌نه‌ جیاوازه‌کانی ژیانی خه‌ڵکیدا پێدراوه‌ ، بۆ نموونه‌ وه‌کو له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، پرده‌کان و زانکۆکان . ده‌رکردنی ئه‌م یاسایه‌ گوایه‌ بۆ تیرۆریستانه‌ به‌ڵام هاوکاتیش ئاسانکاری بۆ حکومه‌ت ده‌کات له‌ دادگاییکردنی ئه‌ندامه‌کانی ئۆپۆزیسوێنی وڵاتدا له‌ دادگای سوپادا ..

یاسای ئینزار به‌رامبه‌ر به‌ گروپه مافناسه‌کان، له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2014 دا ، ده‌رکرا:

به‌م یاسایه‌ دواواده‌ بۆ‌ گروپه‌کانی مافناسی دانراوه‌ ‌ تاکو واژۆی خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ یاساکانی سه‌رده‌می موباره‌که‌وه‌ بکه‌ن. ، گه‌ر وانه‌که‌ن ئه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی داخستن ده‌بنه‌وه‌ . ئه‌مه‌ش هه‌نوکه‌ ڕۆڵی خۆی بینیوه‌ به‌وه‌ی که‌ هه‌ندێك له‌و گروپانه‌ ئه‌وه‌نده‌ مه‌ترسییان لێنیشتووه‌ که له‌ ‌ ژماره‌ی کردن و ڕاده‌ی ئاستی چالاکییه‌کانیان، بکشێنه‌وه‌، یاخود سه‌رجه‌می چالاکییه‌کانیان هه‌لبسپێرن.

یاسای تیرۆریزم، له‌ مانگی دیسه‌مبه‌ری 2014دا ، درافتکراوه‌:

ئه‌م یاسایه‌ گه‌ر له‌ لایه‌ن ‘سیسی’ یه‌وه‌ مۆر بکرێت ئه‌وه‌ پێناسه‌ی تیرۆرریزم فراونتر ده‌کات بۆ هه‌ر بوار و شتێك که‌ ” ئه‌زێتی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییی بدات، واته‌ بۆ یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی خراپبێت” تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ ئه‌م یاسایه‌ ده‌توانرێت دژی ئۆپۆزیسۆن به‌کار بهێنرێت.   ‌عامر عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت ” به‌ڕای من ئه‌م یاسا نوێیه‌ خراپترین یاسایه‌…..زۆر ناڕوون و ناڕۆشنه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هه‌موو شتێکه‌وه‌ هه‌یه، تا ڕاده‌یه‌کیش پێشتر نموونه‌ نه‌بووه‌ و پێشبینی نه‌کراوه‌‌ “

کاتێك نازییەکان

کاتێك نازییەکان کۆمونیستەکانیان سەرکوتکردن،

بێدەنگ بووم؛

لەبەرئەوەی کۆمونیست نەبووم.

 

کاتێك سۆشیال-دێمۆکراتەکانیان زیندانیکردن،

بێدەنگ بووم؛

لەبەرئەوەی سۆشیال-دێمۆکرات نەبووم.

 

کاتێك سەندیکالیستەکانیان سەرکوتکردن،

ناڕەزایەتیم دەرنەبڕی؛

لەبەرئەوەی سەندیکالیست نەبووم.

 

کاتێك جووەکانیان سەرکوتکردن،

بێدەنگ بووم؛

لەبەرئەوەی جوولەکە نەبووم.

 

کاتێك کە خۆمیان سەرکوتکرد،

ئیدی کەسێك نەمابوو، توانای ناڕەزایەتی دەربڕینی هەبێ! ”

 

مارتین نیمۆلەر

و. هەژێن

 

***************************************************************************************

ئەم تۆمارە ڤیدیۆیە پێشکەش بەوانەی کە ڕەدووی ڕەوتی فاشیستی کەوتوون و هەروەها ئەوانەی دەستیان بە کڵاوەکەیانەوە گرتووە، کڵاوێك کە لە تێكشکانی ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ەوە ڕەشەبای نیئۆلیبرالیزم بردووەتی، بەڵام خۆشباوەڕیی ناسیونالیستی بواری هەستپێکردنی نادات!

https://www.youtube.com/watch?v=y6QPzjuqf8E

سه‌رکه‌وتنەکانی خۆبه‌ڕێوەرایەتییەکان *

سه‌رکه‌وتنەکانی خۆبه‌ڕێوەرایەتییەکان *

دانییل گیرین
و.  له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌:  سه‌لام عارف

ئازادیخوازه‌کانی ئیسپانیا، گرنگییه‌کی زۆریان به‌لایه‌نی ئابووری ده‌دا، له‌و بواره‌دا به‌هه‌ڵوێست و سه‌رسه‌خت بوون، به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا خستیانه‌ڕوو، که‌ هه‌رچی سازشێکیان کردبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ بووه‌، که‌ چاریان ناچاربووه‌، سازشه‌کانیش ته‌واو دیاریکراو و به‌رته‌سکبوون، له‌خۆوه‌ و ئازادانە بوون، له‌ کشتوکاریی و پیشه‌سازیدا، خۆبه‌ڕێوه‌بردن کردەیی ‌ده‌کرایەوە، سروشتی  گشتیریانەی جەنگ پابه‌ندی به‌هێزی ده‌وڵه‌ت بوو، هه‌رچه‌نده‌ جارجارێك خۆبه‌ڕێوه‌بردن به‌ناچاری پاشه‌کشێی ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌و پاشه‌کشێیه‌، له‌ به‌هێزی ده‌وڵه‌ت و گشتگیریی جه‌نگه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبوو، هێزی ده‌وڵه‌ت و جه‌نگ نه‌یانتوانی به‌ته‌واوی ببنه‌ ڕێگه‌گری خۆبه‌ڕێوه‌بردن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەزموونگەریی کۆمونیستی به‌گوڕتر و پته‌وتر ده‌بوو، به‌واتایه‌کی دیکە دژایه‌تی نێوان کۆماره‌ بۆرجوازیه‌که‌ و ئه‌و ئەزموونگەرییه‌ی، که‌ کردەیی ده‌کرایەوە. پێویسته‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکرێت، (پێراتPierat) وتویه‌تی ‌هه‌رچه‌نده‌ شڕۆڤەکردنی ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌، هه‌روا کارێکی سانا نییه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی که‌سێکه‌ شڕۆڤەی بکات، گرانی شڕۆڤەی ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌، که‌ خۆبه‌ڕێوه‌بردن بەگوێرەی شوێن ‌و کات هه‌مه‌جۆر بووه‌، بێجگە ‌له‌وه‌ ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌، له‌ سه‌ربازگه‌ی کۆماریدا کرا به‌ژێر دیواری بێده‌نگیه‌وه‌ و هیچ گرنگییەکی پێنەدرا‌، ئه‌وەیش که ‌له‌و بێده‌نگییه‌ قوتاری بوو، له ‌یاده‌وه‌رییه‌کانی خه‌ڵکیدا مایه‌وه‌، له‌ فلیمی (مردن لە مەدرید)یشدا به‌دیناکرێت، دەشێت ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ بە باشتریین دیاری ئازادیخوازی ئیسپانی دابنرێت، که‌ پێشکه‌شی کردبێت.

شۆڕشی19ی ته‌موز له‌ به‌رپه‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی توندوتیژی گه‌لیدا لە دژی یاخیبونه‌ فرانکیه‌که‌ خۆی نواند، ئه‌و ده‌مه‌ خاوه‌نداراییه‌ پیشه‌سازییه‌کان و خاوه‌نزەوییە گه‌وره‌کان، داراییه‌کانی خۆیان جێهێشت و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ هه‌ڵهاتن، کارگه‌رانیش ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ئه‌و داراییه‌ جێهێڵراوانه‌دا، سه‌پانه‌کان خۆخۆیی بڕیاریاندا به‌ ئامرازه‌کانی خۆیان، له‌ کشتوکاڵکاریدا به‌رده‌وامبن و له‌ هەرەوەزییه‌کاندا به‌شداریانکرد، 5ی ئه‌یلول له‌ (کاتالۆنیا) له‌سه‌ر داوای (کۆنفدراڵی نیشتمانی بۆ کار) جوتیاران کۆنگره‌یه‌کی هه‌رێمیان به‌ست، کۆنگره‌ بڕیاریدا، که‌ به‌ چاودێریی سه‌ندیکالیسته‌کان زه‌وییه‌کان کۆبکه‌نه‌وه‌، له‌ جێگه‌ی خاوه‌ندارییه‌ گه‌وره‌کان و سامانی فاشیسته‌کان، سۆشیالیزم جێگیربکەن، هه‌رچی داراییه‌ گچکه‌کانیش هه‌بوون، ئازادبوون، که ‌تا کاتی به‌ ڕەواکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان، له‌نێوان دارایی تاکیی و هەرەوەزییدا خۆیان یه‌کلابکه‌نه‌وه‌. له ‌7ی تشرینی1936حکومه‌تی کۆماری، به‌بێ هیچ قه‌ربووکردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ستیگرت به‌سه‌ر دارایی هه‌موو ئه‌و ملهوڕانه‌دا، که‌  له‌ هەڵگەڕانەوە‌ فاشیستییه‌که‌دا به‌شداربوون، به‌ڵام له‌ گۆشه‌ی ڕه‌واییه‌وه‌، ئه‌و کرده‌یه‌ نیوه‌ناچڵ بوو، چونکه‌ ته‌نها به‌شێکی که‌می ئه‌و زه‌ویانه گێڕدرانەوە، که‌ جوتیاران خۆیان خۆبه‌خۆیی بەدەستیانهێنابووەنەوە، بێبێجگە ‌له‌وه‌ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌، جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌کردبوو، له‌نێوان به‌شداربووان و به‌شدارنه‌بووانی هەڵگەڕانەوەکە.

له‌و وڵاته‌ دواکه‌وتووانه‌دا، که‌ ئامرازه‌ ته‌کنیکییه‌ کشتوکاڵکارییه‌ پێویسته‌کان دەسەبەرنین، جوتیارانی که‌م ده‌رامه‌ت، ئارەزووی دارایی تایبه‌تی ده‌که‌ن، به‌ڵام جوتیاره‌ که‌م ده‌رامه‌ته‌کانی ئیسپانیا، نه‌ك هه‌ر ئاشنای ئه‌و بارە‌ نه‌بوون، له‌و بواره‌دا ‌خاوه‌نی هیچ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کیش نه‌بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ ته‌نها له ‌ڕێگه‌ی کشتوکاڵکاری سۆسیالیستییه‌وه‌ ئه‌و حەزەیان ده‌رده‌بڕی، په‌روه‌رده‌کردنی ئازادیخوازیی و دابونه‌ریتی هەرەوەزیی له‌ ئیسپانیا بووبووه‌ مایه‌ی پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌، که‌ دواکه‌وتووی ته‌کنیکی ئافراندبووی، په‌روه‌رده‌کردنی ئازادیخوازیی و دابونه‌ریتی هەرەوەزیکاریی حەزی تاکخوازی کپکرد و بووه‌ وزه‌به‌خش و هانده‌ری جوتیاران، تا ڕاسته‌وخۆ ڕوو لە سۆسیالیزم بنێن، به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ جوتیارانی خۆشگوزه‌ران وه‌ک خۆیان مانه‌وه‌ و هه‌ڵوێستی خۆیان نه‌گۆڕی، هه‌ر له ‌سه‌ره‌تاوە %90ی سه‌پانه‌کان چوونه‌ هەرەوەزییه‌کانه‌وه‌، پته‌وبوونی هاریکاریی جوتیاران و کرێکارانی شاره‌کان له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌یگرتبوو، کاریگه‌ری ئه‌رکی جوتیاران له‌ هەرەوەزییەکاندا، هه‌روه‌ها لایه‌نگری هاوبه‌شیی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌ریخست، که‌ هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ گونده‌کاندا به‌هێزتر بووه‌.

هەرەوەزییه‌ کشتوکاڵییه‌کان، دوو ئه‌رکی جیاوازیان گرته‌ ئه‌ستۆی خۆیان؛ به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری و ناوچه‌یی، زۆر جار سه‌ندیکاکان ئه‌و کارانه‌یان هه‌ڵده‌سوڕاند، یان چاودێرییان ده‌کردن.
له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری، ئه‌نجومه‌نی گشتی جوتیاران له‌ هه‌موو گوندێك ئەنجومەنێکی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵده‌بژارد، بێجگە ‌له‌ سکرتێر، هه‌موو کارگه‌ران له‌ کاری بازووییدا به‌رده‌وام بوون، بۆ تەندروستە‌کان له‌‌نێوان تەمەنی هه‌ژده ‌و شه‌شت‌ ساڵیدا کارکردن دەبوویی بوو، جوتیاران به‌سه‌ر ده‌سته‌ی ده (١٠)‌ که‌سییدا دابه‌شبووبوون، یان بەسەر زیاتردا، له ‌سه‌روویانه‌وه‌ نوێنه‌رێك ‌هه‌بوو، بەگوێرەی ته‌مه‌ن و سروشتی کار بۆ هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵی دیاریده‌کراو ده‌درایه‌ ده‌ستیان، هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ئەنجومەنی به‌ڕێوه‌بردن، نوێنه‌ره‌کانی کۆده‌کردنه‌وه ‌و ئەنجومەن‌ی شار داوای له‌ هەرەوەزییه‌کانی گه‌ڕه‌که‌کان ده‌کرد، که‌ به‌ ڕاپۆرت چالاکییە‌کانیان بخه‌نه‌ڕوو.

بێجگە ‌له‌ پۆشاك، که‌لوپه‌ل و پێداویستییەکانی نێوماڵ، پاشه‌که‌وتی که‌سی، ئاژه‌ڵی گچکه‌، باخچه‌ی ماڵان، باڵنده‌ ماڵییه‌کان، که‌ بۆ به‌کارهێنانی خێزانی ئاماده‌کرابوون، هه‌موو شته‌کانی دیکە هاوبه‌شیبوون، پیشه‌کاران، ئارایشته‌کاران، کەوشدووران … تد له‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا کۆبووبونه‌وه‌، مه‌ڕ و ماڵاته‌کان کۆکرابوونه‌وه‌، سه‌دان ڕانه‌مه‌ڕ به‌ شوانه‌کان درابوون له‌نێو چیاکاندا دابه‌شده‌کران به‌سه‌ر هه‌موواندا.

ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ جۆری دابه‌شکردنی به‌رهه‌مه‌کانه‌وه‌ هه‌بوو، چه‌ند جۆرێك تاقیکرایه‌وه‌، بۆ نموونه‌ کۆمونیزمی ته‌واو، که‌ زاده‌ی ڕێکخستنی هه‌روه‌زیی بوو، بێجگە ‌له‌وه‌ تاقیکردنه‌وە و‌ پێکه‌وه‌لکاندنی ئه‌و دوو جۆره‌، زۆر جار کرێی دیاریکراو، بەگوێرەی پێویستییه‌کانی ئه‌ندامه‌کانی خێزان دیاریده‌کرا، سه‌ری گه‌وره‌ی خێزان، له‌جیاتی ئه‌و کرێیه‌ کارتێکی وه‌رده‌گرت، که‌ بڕێکی دیاریکراوی (پێزه‌تاس  Pesetas)، واته‌ دراوی ئیسپانی له‌سه‌ر تۆمارکرابوو، سه‌ری گه‌وره‌ی خێزان ده‌یتوانی به‌و کارته‌ له‌ دوکانه‌کانی شاره‌وانییه‌کان که‌لوپه‌لی به‌کارهێنان له‌و دوکانانه‌ له‌ هه‌موو جێگه‌یه‌ك هه‌بوون، له‌ کڵێسه‌کان و پاشکۆکانیان وه‌ربگرێت. ئەگه‌ر بڕێکی ئه‌و به‌هایه‌ به‌کارنه‌هێنرایه‌، ده‌توانرا بخرێته‌ سه‌ر پاشه‌که‌وتی که‌سیی، به‌و جۆره‌ ده‌توانرا به‌هایه‌کی زیاتر ده‌ستبخرێت، کرێی نیشته‌جێبوون، کاره‌با، چاره‌سەری پزیشکیی، ده‌رمان، یارمه‌تی په‌ککه‌وته‌کان…تد هه‌موو خۆڕایی بوون، له‌ته‌ك ئه‌وەشدا خوێندن، په‌رستگە کۆنه‌کان کرابوون به‌ خوێندگه‌، تا ته‌مه‌نی چوارده‌ ساڵی خوێندن دەبوویی بوو، سپاردنی کاری بازوویی بە کەسانی خوار ئەو ته‌مه‌نه‌ قەدەخەبوو.

ئازادیخوازه‌کان خه‌مخۆری ئازادی تاك بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ جەختیانده‌کرده‌وه‌، که‌ ده‌بێت پابه‌ندبوون به‌ هەرەوەزییەکانه‌وه‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بێت، نه‌بوونی فشار له‌سه‌ر خاوه‌نداراییه‌ گچکه‌کان له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌یگرتبوو، کە هه‌ندێکیان دووره‌په‌رێز بوون و نه‌چووبوونه‌ هەرەوەزییه‌کانه‌وه‌، ئه‌وانه‌ لایه‌نگرانی خۆبەسێیبوون [خودکەفایی]، له‌به‌رئه‌وه‌ سوودمه‌ند له‌ خزمه‌تگوزاریه‌کان نه‌بوون، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو،  له‌ کاره‌ هاوبه‌شیه‌کاندا به‌شداریبکه‌ن و له‌ هه‌ندێك یارمه‌تی هەرەوەزیی سوودمه‌ندبن،هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌شیان هه‌بوو به‌شداری ئه‌نجومه‌نه‌ گشتییه‌کان بکه‌ن و ده‌یانتوانی به‌رهه‌مه‌کانیان له‌ دوکانه‌کانی شاره‌وانیه‌کاندا بخەنەڕوو، به‌ڵام قەدەخەبوو له‌وه‌ زیاتر زه‌ویان هه‌بێت، که‌ ده‌یچێنن، ه‌روه‌ها قەدەخە بوو خۆیان و داراییه‌کانیان بۆ شێواندنی سیستمی سۆسیالیستیی به‌کاربهێنن، له‌ملا و ئه‌ولا ئاره‌زوومه‌ندانه‌ زه‌وییه‌کی زۆری جوتیاره‌ تاکخوازه‌کان خرایه‌ سه‌ر زه‌وییه‌ به‌هاوبه‌شییکراوه‌کانی گونده‌کان، ئه‌وه‌ش بووبووه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌، که‌ ژماره‌ی جوتیاره‌کان و بازرگانه‌ تاکخوازه‌کان که‌مببێته‌وه‌، ئه‌وان هه‌ستیان به‌ دابڕان و گۆشه‌گیریی کرد، ناچار ئاوایان به‌باشترزانی بچنه‌ نێو هەرەوەزییه‌کانه‌وە.

ده‌رکه‌وت، ئه‌و یه‌کانه‌ی که‌ باوه‌ڕی کرێی هەرەوەزییان په‌یڕه‌وده‌کرد، ته‌مه‌ندرێژتر بوون، له‌وانه‌ که‌ سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی کۆمونیزمی ته‌واو بوون، یه‌که‌کانی کۆمونیزمی ته‌واو به‌ژماره‌ که‌مبوون، گرنگییه‌کی ئه‌وتۆیان به‌و خۆپه‌رستییه‌ ڕه‌گئه‌ستوره‌کەی ناوناخی سروشتی مرۆڤایه‌تی نه‌ده‌دا، به‌تایبه‌تی لای ژنان، له‌ هه‌ندێك گونددا پاره‌ی ئاڵوگۆڕپێکردن له‌نێو برابوو، هه‌مووان دارایی گشتیان به‌کارده‌هێنا، به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنان که‌وتبوونه‌ نێو بازنه‌یه‌کی داخراوه‌وه ‌و بێفه‌ڕی خۆبەسێی که‌وته‌ڕوو، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تاکخوازی و دابڕان له‌ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ندێك له‌ خاوه‌نداراییه‌ گچکه‌کان ده‌ستیانکێشایه‌وه‌، ئه‌وانه‌ زیاتر ئه‌وانه‌ بوون، که‌ به‌رله‌وه‌ی ببنه‌ خاوه‌نی ئاوەزێکی کۆمونیستی چووبوونه‌ نێو هەرەوەزییه‌کانه‌وه‌‌.

شارۆچکەکان له‌ فیدراڵییه‌ کانتۆنییه‌کاندا یه‌کیانگرتبوو، ئه‌وانیش له‌ فیدریاڵییه‌کانی هه‌رێمییه‌کاندا یه‌کانگیربوون، ***‌ لەسەر بنەمای سەرەتاکان  هه‌موو زەوییەکانی فیدراڵییە کانتۆنه‌کانی نه‌گرتبووه‌وه‌، هیچ پارچه‌ زەوییەك نه‌بوو به‌ تۆپزی وه‌لانرابێت، واته‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری هاریکاریی نێوان گونده‌کاندا بێت، سندوقه‌کانی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و هەرەوەزییانه دروستبوون‌، که‌ کەمدەرامەت بوون، واته‌ ئه‌وانه‌ی که‌ لە ڕووی ئامرازه‌کانی کارکردن و که‌ره‌سه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانەوە هەژاربوون، ئه‌وا ئامراز و که‌ره‌سه‌ و ده‌ستی کارکردنیان پێده‌درا، له‌یه‌کنه‌چویی به‌هاوبه‌شیکردن، له‌ جیاوازی گرنگیی هه‌رێمه‌کانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یگرتبوو، (کاتالۆنیا) هه‌رێمی داراییه‌ گچکه‌کان و نێوەنجییه‌کان بوو، له‌وێ دابونه‌ریتی تاکخوازی باوبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌وێ به‌هاوبه‌شییکردن، ته‌نها بریتیبوو له ‌چه‌ند هەرەوەزییه‌کی نموونه‌یی، له‌ (ئاراگۆن) به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بوو، سێ له‌سه‌ر چواری به‌هاوبه‌شییکرابوو، کاروانی یەکینە جه‌نگاوه‌ره‌کانی (دیورتیDurrti) به‌ره‌و باشوور بۆ جه‌نگکردن دژی فرانکۆیییه‌کان چووبوو، له‌ هه‌مانکاتدا بۆ دروستکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی شۆڕشگێڕ، له‌ ئیسپانیای کۆماری، ده‌سه‌ڵاتێك، که ‌له‌ جەماوەرە‌ سه‌رچاوه‌بگرتبێت، ئه‌و ڕه‌وه‌ بووه‌ بزوێنه‌ر و ده‌ستپێشخه‌ری سه‌پانه‌کان 450 هەرەوەزییان دروستکرد، که ‌500.000 که‌س تیایاندا به‌شداربوون، له‌ ناوچەی پێنج هەرێمکە (الأقالیم الخمسة) واته‌ لۆڤان، که (ڤالێنسیا Valencia) پایته‌ختی بوو، ده‌وڵه‌مه‌ندتریین ناوچه‌ی ئیسپانیا بوو، لەوێ نزیکه‌ی 900 هەرەوەزیی دروستکرا، کە له ‌ %43ی گەرە‌کان****ی له‌خۆگرتبوو، له‌وێ له ‌%50ی ترشییه‌کان به‌رهه‌مده‌هێنرا، ڕێژه‌ی، له‌%70ی له‌ (کاستل) بوو، له‌وێ به‌ به‌شداری  100.000  که‌س، 300 هەرەوەزیی دروستبووبوون، به‌هاوبه‌شیکردن گه‌یشته‌ ناوچه‌ی (أسترمادور) و به‌شێك له‌ (ئەندولوس) و (ئەستورياس)، واته‌ باکووری ئیسپانیا، له‌وێ هه‌ندێك ڕاڕایی و پاشه‌کشێ ڕوویدا، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند چاره‌سکرا.

پێویسته‌ ئاماژە بە‌وه‌ بکەین، که‌ شایه‌تی (گاستۆن لوڤان) به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه‌یه‌، که‌ لەو بڕوایەدان بوون،‌ ئه‌و سۆسیالیزمه‌ بناخه‌ییه‌، کرده‌ی ئازادیخوازه‌ سه‌ندیکالیستیه‌کان بوو، ئه‌و ده‌ڵێت “به‌بێ ئه‌وه‌ی ئازادیخوازه‌کان به‌وه‌ بزانن، له‌و هه‌رێمانه‌دا، جوتیاره‌ سۆسیال دیموکراته‌کان و کریستییه‌کان و ته‌نانه‌ت کۆمونیسته‌کانی ناوچه‌ی(ئەستوریاس) ده‌ستپێشخه‌رانی ئه‌و جه‌مکردنه‌وه‌یه‌ بوون.

تا ئه‌و ده‌مه‌ی دوژمنانی خۆبه‌ڕێوه‌بردن، خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان بۆگه‌ن نه‌کردبوو، جه‌نگیش نه‌بووبووه‌ به‌ربه‌ستی، هیچ گومان له ‌سه‌رکه‌وتنی خۆبه‌ڕێوه‌بردن له‌کایه‌دا نه‌بوو، هه‌ندێك له‌ سه‌رکه‌وتنه‌کان، له‌ دواکه‌وتوویی کشتوکاڵی ئیسپانیاوه‌ سه‌رچاوه‌یانگرتبوو، ژمارده‌کردنی داراییه‌ گه‌وره‌کان کارێکی سه‌خت نه‌بوو، چونکه‌ ژماره‌یان که‌م بوو،نیوه‌ی زەوییەکانی ئیسپانیا دارایی ده (١٠)‌ هه‌زار ده‌ره‌به‌گ بوون، ئه‌وانیش وه‌هایان به‌باشترزانی زەوییەکان به‌ نه‌چێنراوی به‌جێبهێڵن، نه‌با توێژێك له‌ چێنه‌ران دروستببێت و هه‌قده‌ستی باشتر به‌ سه‌پانه‌کان بده‌ن و ئه‌وه‌ش ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ پێگه‌ی سه‌روه‌رانی چه‌رخه‌کانی نێوه‌ڕاست، به‌و جۆره‌ سەرماگوزاری سامانه‌‌ سروشتییه‌کانی زه‌وی ئیسپانیا دواکه‌وت.
بەگوێرەی نه‌خشه‌یه‌کی گشتی و له ‌سایه‌ی ڕێنمایی و فه‌رمانه‌کانی ئه‌ندازیاران و ته‌کنیکزانانی بواری کشتوکاڵی،زەوییەکی زۆر ده‌سخرا و به‌ زەوییەکانی دیکه‌وه‌ لکێنرا، داهات زۆرتر بوو و له ‌%30‌  گه‌یشته‌  ‌%50، ڕێگه‌کانی کارکردن و وزه‌ی مرۆیی و میکانیکی ئاوەزگیرانە‌تر به‌کارده‌هێنران و ڕووبه‌ره‌ چێندراوەکان زیادیکرد، شێوازه‌کانی کارکردن پێشکه‌وتن، وه‌زه‌ی مرۆیی و ئاژه‌ڵی و میکانیکی ئاوەزگیرانەتر به‌کارده‌هێنرا، هه‌مه‌جۆریی چاندن سه‌ریهڵدا، ئاوەڕۆ و ئاودێران پێشکه‌وتن، ڕواندنی دار و دره‌خت به‌شێکی زۆری وڵاتی ته‌نی، جێگه‌کانی به‌خێوکردنی به‌راز دروستکران، خوێندگه‌ی ته‌کنیکی دروستکران و کێڵگه‌ی نموونه‌ی دامه‌زێنران، ئاژه‌ڵه‌کان زۆرتر بوون و هەژمارکران، ده‌ستکرا به‌ دروستکردنی پیشه‌سازی یاریده‌ر، بێبێجگە‌ له‌وانه‌ سه‌رهه‌ڵدانی هاوبه‌شییه‌کان و سه‌رکه‌وتنیان، پڕکردنه‌وه‌ی جێگه‌ی داراییه‌ گه‌وره‌ وازلێهێنراوه‌ نه‌چێنراوه‌کان،هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و داراییه‌ گچکانه‌دا، که‌ به‌ ته‌کنیکی کۆن و به‌شێوازێکی سه‌ره‌تایی و به‌بێ به‌کارهێنانی په‌ین و به‌ تۆوی خراپ چێنرابوون.

هه‌رهیچ نه‌بێت، به‌لایەنی که‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنرا، سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی نه‌خشه‌یه‌کی کشتوکاڵی بوو، ‌له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئامارگیرییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنانی هاوبه‌شیی هەرەوەزییه‌کان بۆ فرۆشتن، که‌ کۆمیته‌ کانتۆنییه‌کان کۆیده‌کردنه‌وه‌ و نیشانیانده‌دا، دوای چاودێرییکردنی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تیه‌وه‌، له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی هه‌رێمه‌وه‌، بێجگە‌ له‌و چاودێریکاریه‌، بازرگانی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌رکی کۆمیته‌ی هه‌رێمەکان بوو، به‌رهه‌مه‌ پیشاندراوه‌کانی کۆده‌کرده‌وه‌ بۆ فرۆشتن، له‌به‌رامبه‌ریدا به‌هاوبه‌شی پێویستییه‌کانی ناوچه‌کانی ده‌کڕی، ئازادیخوازیخوازیی سه‌ندیکالیستی کشتوکاڵیی ناوچه‌ی (لوڤان) نیشانیدا، که‌ خاوه‌نی باشتریین توانای ڕێکخستنی کۆکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانه‌، له‌و ناوچه‌یه‌ هەناردەی ترشییه‌کان پێویستیی هەبوونی پرۆگرام و ته‌کنیکێکی نوێی سه‌پاند، گه‌رچی هه‌ندێك جیاوازی و توندوتیژی له‌نێوان به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا ڕوویدا، به‌ڵام به‌ جۆرێکی نایاب کار به‌و پرۆگرام و ته‌کنیکه‌ نوێیه‌ کرا.
هاوتەریبی ‌ پێشکه‌وتنه‌ مادیه‌که‌، ڕۆشنبیریش پێشکه‌وت، بەگوێرەی ته‌مه‌ن له‌نێوبردنی نه‌خوێنده‌واری دەستپێکرا، فیدرالییه‌کانی هه‌رێمیه‌کان بۆ گونده‌کان پرۆگرامی وانه‌گوتنه‌وه‌ و ئاهه‌نگی سینه‌مایی و شانۆکاریان داڕشت، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، که‌ زوربه‌ی زۆری گه‌ل نه‌خوێنده‌وار بوو، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك هۆکاری سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ له‌ زیره‌کی و ده‌ستپێشخه‌ریی گه‌ل خۆیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یگرتبوو، جوتیاران خستیانەڕوو، که‌ خاوه‌نی هۆشیاری سۆسیالیستیین، شاره‌زای کارکردنن، توانای ڕێکخستیان به‌هێزه ‌و ئاوەزی هاریکاریان بڵند و پێشکه‌وتووه‌، ئه‌و ئاوەزه‌ چاودێره‌ بیانییه‌کانی سه‌رسامکردبوو (فیرنەر بۆرکوەی  Ferner Borkway) له‌ (پارتی کار)ی سه‌ربه‌خۆ، پاش سه‌ردانی هەرەوەزیی (سێگۆرب Segorbe) وتوویه‌تی ” ئاوەز و به‌جۆشی به‌شداریکردنی هه‌ر جوتیارێك له‌ هاوبه‌شیکاریدا، مایه‌ی شانازییه‌ و سه‌رسوڕهێنه‌، شایه‌نی ستاییشکردن”.

خۆبه‌ڕێوه‌بردن، له‌ بواری پیشه‌سازیشدا سه‌رکه‌وت به‌تایبه‌تی له‌ (کاتالۆنیا) پیشه‌سازی له‌و هه‌رێمه‌ بەراورد بە هه‌رێمه‌کانی دیکە، پێشکه‌وتوتر بوو، له‌و جێگایانه‌دا که‌ خاوه‌نکاره‌کان هه‌ڵهاتبوون، کرێکاران خۆبەخۆیی ڕه‌وایەتیان به‌ به‌ربه‌ڕێکردنی کارگه‌کان دا، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا که‌ کرێکاران خاوه‌نی ئه‌زمونێکی زۆر نه‌بوون، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ چوارمانگ کرێکاران به‌بێ خۆتێهه‌ڵقورتانی ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه‌کانی (به‌رشه‌لۆنه‌)یان، له‌ژێر شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای ڕه‌ش و سوری*****  (کۆنفدرالی نیشتمانی بۆ کار) به‌ڕێوه‌بردن، ئه‌و کاتە‌ له‌وێ بارودۆخه‌که‌، نه‌وه‌ك روسیای 1917 بوو و نه‌وه‌ك سه‌رده‌می داگیرکردنی کارگه‌کانی ئیتالیای 1920 بوو، ته‌کنیکزانه‌کان چوونه‌ پاڵ کارگه‌ران، له‌و ناوچه‌یه‌ واته‌ (کاتالۆنیا) هه‌ر له‌ ڕۆژانی یه‌که‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵوێستان بوو، له‌ته‌کیاندا ئه‌ندازیاره‌کانیش بوونه‌ لایه‌نگرانی به‌هاوبه‌شیکردن و یارمه‌تدانی کارگه‌ران.

ئۆکتۆبەری 1936 له‌ (به‌رشه‌لۆنە)، به‌ به‌شداری 600.000 کرێکار کۆنگره‌یه‌ك به‌سترا، به‌ هاوبه‌شیکردنی پیشه‌سازی بابه‌تی سه‌ره‌کی کۆنگرەکه‌ بوو، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا که‌ بڕیاری به‌هاوبه‌شیکردن درا، چاودێریکردنی حکومه‌تیش خزێنرایه‌ نێو خۆبه‌ڕێوه‌بردنه‌وه‌، به‌و چه‌شنه‌ دووکه‌رت دروستبوون، که‌رتی سۆسیالیستی و که‌رتی تایبه‌تی، ئه‌و کارگانه‌ی که‌ ژماره‌ی کرێکاره‌کانیان له‌ سه‌د کرێکار زیاتر بوو، بوون به‌هاوبه‌شی ئه‌وانه‌ش، که‌ ژماره‌یان له‌ نێوان په‌نجا و سه‌د کرێکار بوو، ئەگه‌ر سێ له‌سه‌ر چواری کرێکاران ڕازیووان، ده‌توانرا به‌هاوبه‌شی بکرێن، بێجگه‌ له‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشانکرا، که‌ ده‌کرێت داراییه‌کانی ئه‌وانه‌ش، که‌  له‌ پیلانگێڕیدا به‌شداربوون، به‌ هاوبه‌شی بکرێن، بێگومان پاش ئه‌وه‌ی، دادگەی گه‌ل به‌ پیلانگێڕی تاوانباریانده‌کات، هه‌روه‌ها به‌هاوبه‌شیکردنی دارایی، ئه‌و که‌رته‌ تایبه‌تیانه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که‌ وەلانرابوون و ڕۆڵێکی گرنگیان له‌ ئابووری نیشتمانیدا هه‌بوو‌، ( له‌ ڕاستیدا هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ به‌ هاوبه‌شیکران).

کارگه‌ خۆیی به‌ڕێوه‌ده‌برا، کۆمیتەی به‌ڕێوه‌بردن، له‌ پێنج تا پازده‌ ئه‌ندام، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ نوێنه‌رانی په‌رژه‌وه‌ندییه‌ جیاوازه‌کان بوون، ئه‌و کۆمیتە‌یه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی  دەزگەی ڕێنوێنیکەر (جهاز الوصایة) نوێنه‌رێکی ده‌ستنیشانده‌کرد، تا له‌ دامه‌زراوه‌ گرنگه‌کاندا نوێنه‌ری هەبێت، بێجگە ‌له‌وه‌ بۆ هه‌ر کۆمیتە‌یه‌ك چاودێرێکی حکومه‌تی داده‌مه‌زێنرا، به‌و جۆره‌ خۆبه‌ڕێوه‌بردن واتای خۆی له‌ده‌ستدابوو، واتاکه‌ی پڕبه‌پێستی خۆی نه‌بوو، به‌ڕێوه‌بردنێکی هاوبه‌شبوو، له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌ودا له‌ته‌ك ده‌وڵه‌تدا، واته‌ خۆبه‌ڕێوه‌بردن نه‌بوو، ئه‌نجومه‌نی گشتی لقی پیشه‌سازی، که‌ له‌ (چوار نوێنه‌ری کۆمیتە‌کانی به‌رێوه‌بردن و هه‌شت نوێنه‌ری سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان و چوار لە ته‌کنیککاران) پێکهاتبوو، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، کە کۆمیتە‌ی به‌ڕێوه‌بردن وەلابنێت، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ گشتییه‌، نه‌خشه‌ی به‌ڕێکردنی کاری داده‌ڕشت و قازانجه‌کانی دیاریده‌کردن.

له‌و دامه‌زراوانه‌دا، که‌ وه‌ك که‌رتی تایبه‌تی مابوونه‌وه‌، کۆمیتە‌ی کرێکاریی هه‌ڵده‌بژێردراو ئه‌رکی ئه‌وه‌بوو به ‌” په‌یوه‌ندی له‌ته‌ك خاوه‌نکاردا” چاودێری به‌رهه‌مهێنان و هه‌لومه‌رجه‌کانی کارکردن بکات.
له‌ کارگه‌ به‌هاوبه‌شیکراوه‌کاندا، کاریکرێگرته‌ وه‌ک خۆی مایه‌وه‌، کرێکار مووچه‌یه‌کی نه‌گۆڕاوی ده‌درایه‌، قازانجه‌کان له‌سه‌ر ئاستی کارگه‌ دابه‌شنه‌ده‌کران، دوای به‌هاوبه‌شییکردن مووچه‌ به‌رزنه‌کرایه‌وه‌، بڕی مووچە له‌ هاوبه‌شییه‌کاندا که‌متر بوو له‌چاو که‌رته‌ تایبه‌تیه‌کاندا، بڕیاری ڕاگەیاندراوی 24ی تشرینی یه‌که‌می 1936 سه‌ود  مامه‌ڵه‌ی ته‌بایبوون بوو، له‌نێوان به‌ئارەزووی ڕێوه‌بردنی سه‌ربه‌خۆ و ئارەزووی – ڕێنوێنی دەوڵەتگەرایی الوصایة الدولانیة-دا، به‌واتایه‌کی دی له‌نێوان سه‌رمایه‌داریی و کۆمونیزمدا، ئه‌و بڕیارە ڕاگەیاند‌ شالیارێکی ئازادیخواز دایڕشتبوو، (کۆنفیدرالی نیشتمانی بۆ کار) په‌سه‌ندیکردبوو، ئه‌وه‌ش له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌یگرتبوو، که‌ سه‌رکرده‌ ئازادیخوازه‌کان له‌ حکومه‌تدا به‌شداربوون، واته‌ کلیلی پێشڕه‌ویکردنی ده‌وڵه‌تگه‌رایی، به‌ده‌ست خودی ئازادیخوازه‌کانەوە  بوو، ئینجا ئیتر چۆن ئه‌وان ده‌توانن دژی ئه‌وه‌ بوەستن و له‌وه‌ هه‌راسانبن، که‌ ده‌وڵه‌ت ده‌ستوه‌رداته‌ خۆبه‌ڕێوه‌بردنه‌وه‌؟ گه‌ر گورکێك بخرێته‌ ئاخوڕێکه‌وه‌، هورده‌ هورده‌ وه‌ك سه‌روه‌رێك ڕه‌فتارده‌کات.

هه‌رچه‌نده‌ دەستڕۆییشتووییەکی زۆر به‌ ئه‌نجومه‌نه‌ گشتیه‌کانی لقه‌ پیشه‌سازییه‌کان درابوو، به‌ڵام له‌ کاتی کردەییکردنەوەدا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئاره‌دا بوو، که‌ خۆبه‌ڕێوه‌بردن ببێته‌ مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی تایبه‌تمه‌ندیه‌کی خۆپه‌رستی، واته‌ دروستبوونی جۆرێك له‌ “هه‌ره‌وه‌زی پیشه‌یی بۆرجوازی” (پیرات) واته‌نی، که‌ هه‌ر یه‌که‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنان، ته‌نها گرنگی به‌ په‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تیه‌کانی خۆی بدات، چه‌ند هەرەوەزییه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌بوون، چه‌ندێکی دیکەی هه‌ژاریش هه‌بوون، هه‌ندێکیان ده‌یانتوانی به‌ڕێژه‌یه‌کی دیاریکراو کرێی زۆرتر بده‌ن، هه‌ندێکیش توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت کرێی پێش سەردەمی شۆڕشیش بده‌ن، هه‌ندێك خاوه‌نی زۆر که‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی بوون، هه‌ندێکی دی به‌پێچه‌وانه‌وه‌. بۆ چاره‌سەرکردنی ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌، خێرا سندوقێکی نێوه‌ندی دروستکرا، تاکو به‌ویژدانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌کان دابه‌شبکات، کانونی یه‌که‌می  1936 له‌ (ڤالێنسیا‌) چه‌ند کۆبوونەوەیەکی سه‌ندیکایی کرا، بڕیاردرا ، که‌ به‌گوێرەی نه‌خشه‌یه‌کی گشتی ئۆرگانی که‌رته‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان یارمه‌تی یه‌کدی بده‌ن، تا بتوانن خۆیان له‌ پێشبڕکێی په‌رشوبڵاوی زیانبه‌خش لابده‌ن، ئه‌و ده‌مه‌ به‌ بەرنامەڕێژییەوە له‌ ناوچه‌ی (کاتالۆنیا) ده‌ستیان به‌ ڕێکخستنی (پسپۆڕییه‌کان) کرد، سه‌دان دامه‌زراوه‌ی گچکه‌ داخران، یان لکێنران به‌و دامه‌زراوانه‌وه‌، که‌ خاوه‌نی که‌ره‌سه‌ و ئامرازی باشتر بوون، بۆ نموونه‌ ژماره‌ی کارگه‌کانی تواندنه‌وه‌ی ئاسن، له ‌70 دانه‌وه‌ کران به ‌24 دانه‌، پێستەگەرییەکان له ‌71 دانه‌وه‌ کران به ‌40دانه‌، کارگه‌کانی شووشه‌سازی له ‌100 دانه‌وه‌ کران بە 30 دانه‌، هه‌رچه‌نده‌ پیشه‌سازی، له‌ژێر چاودێریی سه‌ندیکاکاندا بوو، به‌ڵام کۆکرانەوەیان نه‌بووه‌ وزه‌به‌خشی گه‌شه‌کردنێکی نموونه‌یی، به‌و چه‌شنه‌ی که‌ ئازادیخوازه‌کان چاوه‌ڕوانییاندەکرد. بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ستالینیسته‌کان و ڕیفۆرمخوازه‌کان دژی ئه‌وه‌بوون، که‌ به‌سه‌ر دارایی چینی نێوه‌نجیدا ده‌ستبگیرێت، ئەوان مامه‌خه‌ که‌رتی تایبه‌تی بوون و ستاییشیاندەکرد.

له‌ (کاتالۆنیا)ی کۆماری ئیسپانی، هه‌ندێك له‌ نێوه‌نده‌ پیشه‌سازییه‌کان بڕیاری راگەیێندراوی به‌هاوبه‌شیکردنی کاتالۆنی کردەیی‌ نه‌کرابوو، ژماره‌ی کۆکراوه‌کان که‌م بوو، له‌ زۆر له‌و دامه‌زراوانه‌ی ناوچه‌ی (ئەستورياس)، که‌ وه‌ك که‌رتی تایبه‌تی مابوونه‌وه‌، ته‌نها کۆمیتە‌ چاودێره‌ کرێکارییه‌کان هه‌بوون.

سه‌رکه‌وتنی خۆبه‌ڕێوه‌بردن له‌ بواری پیشه‌سازییدا هاوتای  لە ئاستی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی بواری کشتوکاڵی بوو، گەواهیدەرانی ئه‌و ئەزموونە‌، ته‌نها به‌وه‌ ڕازینه‌بوون، که ‌ئه‌و ئەزموونە گه‌وره‌ و گران ڕابگرن، به‌تایبه‌تی بواری به‌ڕێکردنی خزمەتگوزارییە په‌رژه‌وه‌ندییه‌ سڤیلییە‌کان سڤیلییەکان، که‌ به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌بران، ناڵێین هه‌موو کارگه‌کان، به‌ڵام ده‌توانیین بڵێین به‌شێکی زۆر له‌ به‌هاوبه‌شیکراوه‌کان (سۆسیالیزم) به‌شدارییه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان دیت، له‌ جه‌نگدا ساڵی 1936 کارگه‌کانی چه‌کسازی له‌ ده‌ره‌وه‌ی (کاتالۆنیا) دروستکرابوون، ژماره‌یان که‌م بوو، له‌وێ خاوه‌نکاره‌کان هیچ ئومێد و بڕوایه‌کیان به‌ پرۆلیتاریای کاتالۆن نه‌مابوو، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌پاند، که‌ هه‌رچی زووتره‌ کارگه‌ران کارگه‌کانی به‌رشه‌لۆنه‌ بگۆڕن و بیانکه‌نه‌ خزمه‌تکاری پارێزگاری کۆماری، ئه‌وه‌بوو کارگه‌ران و ته‌کنیککاران، به‌ هه‌ڵپه‌ و وره‌یه‌کی به‌رز و به‌ ئاوەزێکی ده‌ستپێشکارانه‌وه‌، له‌نێو خۆیاندا که‌وتنه‌ پێشبڕکێ، توانیان ئامرازه‌کانی جه‌نگ بگه‌یێننه‌ به‌ره‌کانی جه‌نگ، له‌ته‌ك ئه‌وه‌دا هه‌وڵوکۆششێکی دی بۆ داهێنانی ته‌کنیکێك، که ‌له‌وه‌وپێش له‌ ئیسپانیا نه‌بوو و ئه‌و ته‌کنیکه‌ش له‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه‌ کیمیاییه‌کان بوو، ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ دابینکردنی پێویستییه‌کانی جه‌نگ بوو، له‌سه‌ر ئاستی پێویستییه‌ سڤیلییە‌کانیش پیشه‌سازی به‌هاوبه‌شیکراو، به‌هه‌مان ڕیتمی (نەزمی) پێشکه‌وتوو ده‌ست بە گۆڕینی ڕیشاڵه‌کانی چنین، هه‌روه‌ها کەنابیس و توێکڵی چەڵتوك و سلیلۆز و شتی دیکە کرا.

په‌راوێز
* په‌ڕتوکی ( التحرریة من العقیدة الی الممارسة) دانییل غیرین
** گەڕەک محلات localités جمع محلة-و-ع
*** ده‌نووسین  بە گویرەی سەرەتاکان “مبدئیآ” چونکه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌ندێك جیاوازی ڕوویدا له‌ نێوان هه‌ندێك گونددا -و-ع
**** ئه‌و خۆجێیانه‌ی باشوور، که‌ ئازادیخوازه‌کان سه‌رپه‌رشتیان نه‌ده‌کردن، سه‌پانه‌کان، هه‌ستیان به‌وه‌ نه‌کرد، که‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی داراییه‌ گه‌وره‌کان گواستنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌یه‌، چونکه‌ شاره‌وانییه‌کان به‌ جۆرێکی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی ئه‌نجامیاندا و باری ژیانی سه‌پانه‌کان وه‌ك خۆی مایه‌وه‌، له‌وێ خۆبه‌ڕێوه‌بردن له‌ئارادا نه‌بوو -و-ع
***** ئاڵای ئەنارکۆ سەندیکالیستە ئازادیخوازەکان-و-ع

The Experiments of Rojava and Northern Kurdistan (Turkey) for launching the social revolution left no doubt it has to start from building the local groups

The Experiments of Rojava and Northern Kurdistan (Turkey) for launching the social revolution left no doubt it has to start from building the local groups

Zaher Baher from Haringey Solidarity Group and Kurdistan Anarchist Forum.

Jan 2015

The history of movements and human struggles wanting to launch a social revolution, rather than just a political revolution are scarce, and social revolutions have happened in very few countries.  In spite of these facts those revolutions, or attempted revolutions, are still shining examples for us all. They remind us that either a revolution must be social or it does not exist as a revolution. In other words, it must be inclusive and must apply to all aspects of a human being’s life including their culture, education, economics, ecological & environment, health and care as well as the political.  This means we must have a social, as well as a political, revolution while at the same time taking the revolution out of the hands of the politicians, political parties and elites and putting it in the hands of ordinary people.  In a few words, starting it from the bottom of society and not the top, from the demands of ordinary people who have been for a long long time marginalised, deprived and exploited.  This is the only way we will achieve and maintain major changes.

In the last century the people’s history, in general, has been a very dark history, although in a few countries for a short time there has been some positives.  But, generally, it has been a history of slaughter, big and small wars, starvation, unemployment, poverty and displacement of millions of people.  Furthermore it has been the history of exploitation, child labor, and an increase in nationalism, racism, fanatical religion and much more. The main causes of this have been capitalism, free markets and globalization who have tricked us under the guises of prosperity, improving humanity, equality and social justice.

And the situation is the same whether a country has a so called democracy, dictatorship, coup d’état or Monarchy. These things have been very effective tools and instruments that remained in the hands of very rich people, aristocrats, the bankers, elites and the big corporations to serve and maintain the system for their benefit.

There is no doubt that politician and political parties have their own agenda and they use these agendas to climb to power. To gain this power they will not hesitate to do whatever they feel needs doing especially in the Middle East, Far East, central Asia, some of the African and Latin America’s countries, Russia, Spain and Portugal.

History has shown that all the political parties (from left to right, conservative to liberal, communist to authoritarian socialist, from religion to nationalist) have very similar economic and political interests and have very little differences between them.  In attempting to reach that final goal which is overall power, they are all happy to exploit and deceive the working class. At the same time although politics play a big part amongst the working class, poor and ordinary people they don’t see that they have a common interest. Therefore the working class is divided and don’t struggle together for their common interests. In other words they don’t manage to break the circle of their marginalization; they stay un-united and remain slaves to both bosses and land owners.

Through the present system all political parties aim to divide and separating working/ordinary people by creating feuds between them. This could be by wars, high levels of unemployment, starvation, homelessness, displacement to religious divides, racism or nationalism. All these negative attempts work well to maintain the present system and amazingly the people still trust the politicians and put them back in power.  Of course, there are other powers supporting them.  I call these powers the “Dark Forces” and mean things like, the media, banks, big corporations, churches and mosques. (I have written a long article in Kurdish on 14/11/12 about them and their roles in society).

There are now many people who have reached the conclusion that they have no trust or confident in any of the political parties but are also confused and have no confident in themselves and along with having their own personal difficulties, just sit back and do nothing to change things.  There are also people in society who believe that changing the government is the only political change we can make, rather than looking at changing the whole system. These changes are nothing more than small and non essential changes – its major changes like changing the whole system that we need. Wrongly many people seem to doubt that these major changes, and the social revolution, can be achieved through the local groups structure.

I do not want to talk about the local groups and their role here in detail as I have mentioned these in both my reports about Rojava and Northern Kurdistan- http://libcom.org/news/experiment-west-kurdistan-syrian-kurdistan-has-proved-people-can-make-changes-zaher-baher-2, http://www.anarkismo.net/article/27623- and also I wrote a very long article in Kurdish on 16/01/2012 under the title of “Why building the local groups are necessary?” I want to draw the reader’s attention to the experiment of Rojava and Northern Kurdistan and the influential role local groups played in launching the social revolution, and limited the role of the political parties. This was by forming and developing radical local groups, committees and communes.

Although the two examples below are similar in term of their aims, the structures of their local groups and having a couple of similar parties behind them, they have emerged in two different lands, with different political climates. Hopefully we can all see one, if not both, of these experiments as having a beneficial impact.

The first one is the experiment of Rojava. After the Syrian government’s army was forced to withdraw, The Movement of the Democracy Society (The Teve-Dem) emerged by building a variety of different local groups which then led to “The House of People”. Although this experiment is facing threats from a number of places it is still progressing, improving, developing and achieving more and more. Therefore, it has been very attractive to, and receives much needed support and solidarity from, many of the left, socialists, anarchists and libertarians from around the world.

The second experiment is that of Northern Kurdistan in Turkey. As I said above, Rojava is almost free of Assad’s forces and the people there regardless of their ethnicity, race, religion or nationality were free to do what they wanted.  There, people launched the social revolution from the bottom of society, which in some ways was not a difficult task. Obviously there are many obstacles and barriers as they face the threat of a return of Assad’s Regime, a terrorist war against them, civil war, and a potential war between the different Kurdish political parties. There are also economic and educational sanctions and other problems as well.  But, the experiment in northern Kurdistan is different.

In northern Kurdistan the Turkish government is still there and continues to use terror against political and community activists, trade unionists, and their families. After visiting there at the beginning of November 2014, I wrote a report (dated 14/11/2014) stating that the people there no longer  wanted to be suppressed/oppressed by the government; do not want to be humiliated; do not  want to be deprived of their natural rights; and do not want to be eliminated.  So while there is a fascist power there which tries to subdue the people to its wishes, there is also unbelievable resistance. A resistance which is using new tactics of struggles and developing new strategies in an attempt to defeat the government and force it to accept the people’s demands and wishes.  The people in Northern Kurdistan have become a major force who are managing to resist, defy and reject the system. It has become a new power outside the established power – a people’s power against the government’s power. This is the power of the people and this power, day by day, develops and going forward is getting stronger. This is a social movement that is the start of a revolution from the bottom of society, which will reduce the power of the state and eventually will replace it.

What’s happening in Northern Kurdistan is down to the essential and tireless work carried out by the local groups.  We can see its beauty, and the influence of these struggles weakens the power of the state and government.  These groups reduce the power of the elites and return decision making and responsibilities to the hands of local communities. We can all benefit from these struggles and experiences and the tactics used. The fact that local communities on both sides of the border achieved these remarkable social revolutions should be an inspiration to all communities throughout the world.

Using the knowledge and experiences from both experiments either of these examples can be applied to any country in the world. People can establish their own democratic power and administration in the absence of the central government as is the case in Rojava, or they can set up their own local community base even though a centralized power structure is in place, as has happened in northern Kurdistan.

I acknowledge that in both experiments political parties are still involved, be it the PKK or the PYD, and they still carry some influence over the people and the movements. There is also no doubt that inside these political parties there are those who support the social revolution.  Politicians in both parties know very well every crucial step in the development and progress of the Movement of the Democracy Society (Tev-Dem) reduces the influence of their power. We all know that whenever social movements are strong, the power of political parties is weaker and the opposite is also correct.

The social movements in both regions (Syrian Kurdistan and Turkish Kurdistan) neither now, nor in the future, will be tamed, controlled nor completely defeated easily.  At the moment a new culture has been adopted. A new experiment from being a toddler to walking and stepping forward is a fact. A new generation lives in harmony and freedom, accustomed to achieving victories. A women’s movement is also playing a major role throughout the local groups, different committees and communes.  These women are tough, educated, brave and very confident and a major force which is contributing to building a new society by changing themselves, but by changing society as whole as well.  In addition there is also the huge support and solidarity they are receiving from around the world.

So there is an existing culture, a new generation and a collective women’s rebellious voice that defies and fights back against the reactionary culture, political ideology and Stalinist discipline.  While these are in place they challenge the present political movement and fight the authoritarian power, like a non-people’s power, non-democratic administration.  While these are the grounds, the movement goes forward rather than backward.  This movement, even though political parties are trying to control or tame it, and even though there are unexpected internal & external events and intervening, all will be temporary and not permanent.

I do not hide my concerns. I am not totally optimistic about the future direction of Rojava. But I am extremely optimistic and confident about what I said in the a few lines above about the mood, feeling and courage of the people.  However, to achieve a complete victory a couple of essential bits supports are important.

First, there needs to be emerging the same or similar movements to The Movement of the Democracy Society in other areas of the region or at least in neighboring countries. Second the people of Rojava need solidarity, help and expertise with their economy, educational and financial systems. They need human forces, healthcare and all the daily necessities from socialist, anarchists and the libertarian around the world.

I believe there is still a strong resistance movement and a resentment of the system in both regions and neither will surrender the gains they have made. Furthermore people are now aware they are living under brutal systems with a vast majority of them deprived of their basic rights. I am hopeful that this raising of consciousness can be increased and this will push people to further stand up for their rights and fight back against the present system – to change it to a better world. A world of socialism / anarchism.

This consciousness raising is the keys to opening the gate which could take us to that society (Socialism/Anarchism) where we achieve all our demands.  I am very optimistic and hopeful that this can happen.