بانگەواز بۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنارکیستانی خۆرهەڵاتی ناوین، ئازاری ٢٠١٥
بەشی: نووسین و بابەت
ڕێکەوتی: ٢٤ی دێسەمبەری ٢٠١٤
نووسراو لەلایەن: هاوبەشیی ئازادیخواز، فێدراسیۆنی ئەنارکیستانی فەرەنسی-زمان، فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکیست
خۆرهه‌ڵاتی ناوین وه‌کو ناوچه‌یه‌ك له جیهاندا له ئێستادا به‌رده‌وام له ڕاپه‌ڕین و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی جهماوهرییدایه. له باکورییهوه بۆ باشووری ته‌نگژه‌ی ئابووریی و دراویی جیهانی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوه، ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته هۆی پتربوونی نائارامی و برسێتی و هه‌ڵکه‌ندرانی سه‌دان هه‌زار کەس له‌شوێنی خۆیان.
ئەگەرچی بارودۆخه‌که له ناوچه‌یه‌که‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه جیاوازیش بێت، هێشتا دانیشتووانه‌که‌ی له‌ژێر بەزەیی سه‌رمایه‌داران و دۆست و هاوکارانیاندا ده‌مێننه‌وه. دوای بەدوای قه‌یرانی ئابووری جیهاندا زنجیره‌یه‌ك له ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی ناوچه‌که‌ی گرتەوە و له (تونس)ەوه ده‌ستیپێکرد و نازانین له‌کوێدا بەسەرنجامدەگات. ئه‌م ڕووداو و ڕاپه‌ڕینانه که ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوینیان گرتووەتەوە، ئومێد و بڕوابەخۆبوونی گۆڕانی ژیانیان بەخودی خەڵکی به‌خشی.
هەرچەندە خرۆشانه‌کان جه‌ماوه‌ریی بوون، به‌ڵام بارودۆخه‌که له سێ ساڵی ڕابووردوودا له تونس و له (میسری)ش به‌خێرایی به‌ره‌و خراپبوون ڕۆیشت. له ڕاستیدا میلیشیاکانی RDCی ڕژێمی پێشووی تونس و هه‌روه‌ها هێزی سه‌ربازی (جێنهتا)ی میسر له پاش سه‌رده‌می شۆڕش کەوتنە کنەی چەپاوڵی دەسەڵات له ڕێگەی هاریکاری و هاوپشتیی ئه‌ندامان پێشووی خێڵه‌کانه‌وه. ئێستا له شوێنه سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریی و ساماندا، ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ژیانی خه‌ڵکی به‌ره‌و نائارامی و نەهامەتی بردووه.
هەروەها لەبارەی بارودۆخه‌که لە سوریا و (لیبیا)ش، گروپه ئیسلامییه به‌کرێگیراوه‌کان، که له‌لایه‌ن هه‌ندێك له عه‌ره‌به‌کانی ئیمارات و یاخود ئێرانه‌وه کۆمەکی دراویی ده‌کرێن، خۆیان بەسەر تێکۆشانی خه‌ڵك دژی دیکتاتۆریی و سەرکوتگەریی سەپاند و خستیانە به‌رژه‌وندی خۆیان. به‌تایبه‌ت خهڵکەکانی سوریا بەکردەوە خۆیان لەبەردەم جەنگ دژی سەرکوتگەریی به‌شار ئه‌سه‌د و جەنگاوەرانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی دیتەوە.
ئەگه‌رچی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌و وڵاتانه که‌وتنه ترساندن و سه‌رکوتکردنی خۆێناوییانهی خۆنیشاندانه‌کان و ڕاپه‌ڕینه‌کانیان، به‌ڵام جه‌ماوه‌ر لە میانەیدا ئه‌نارکسته‌کان، لەسەر بهرەنگاریکردن و جەنگین لەپێناو خۆڕزگاربکردن و خۆڕێکخستن و پێکهێنان و پتەوکردنی هاوپشتی و ئاڵوێرکردنی هاریکاریی خۆیان بەردەوامبوون.
له‌بەر ڕۆشنایی وەها گیانێکی هاوپشتیی و هاریکارییی بەرانبەرانەدا، ئێمه بانگهێشتی هه‌موو ئه‌نارکستان و که‌سانی دژه‌ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ین، تا له پێکهێنانی تۆڕێك بۆ ئاڵوێڕکردن و هاوبه‌شییکردنی زانیارییەکان و پرۆژه‌کان و هاوپشتی لەنێوان ئه‌نارکستانی خۆرهەڵاتی ناویندا، بەشداریی و هاریکاریمان بکەن.
بۆ ئه‌م مەبەستە، گروپی ئازادیخوازانی تونس ” هاوبەشیی ئازادیخواز” ، فیدراسێۆنی ئه‌نارکست و فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئه‌نارکست (IAF-IFA ) بۆ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نارکستانی خۆرهەڵاتی ناوین، بانگهێشتاندهکات، که له تونس له ماوەی ڕۆژانی 27- 29ی ئازاری ٢٠١٥، بەرپاده‌کرێت. ئه‌م بانگهێشتە بۆ هه‌موو هاوڕێیانمان، ئەوانەش که هی ئەو ناوچه‌یە نین، کراوه‌یه .
کۆبوونه‌وه‌که له‌بارەی بارودۆخێکەوە دەبێت، که تێیدا خهڵکەکانی خۆرهەڵاتی ناوین له‌نێو قه‌یرانی ئابووریی و ناڕه‌زاییە جهماوهرییەکاندا بۆ ڕوخاندنی ڕژێمگەلێك، کە خەڵکیان دەچەوساندەوە و هەوڵی پاراستنی ئەو بەهرەکێشییەیان دەدا، لەتەکیدا ڕووبه‌ڕوو بوون .
هاوبەشیی ئازادیخواز، فێدراسیۆنی ئەنارکیستە فەرەنسی-زمانەکان و فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکیست (IAF-IFA)
فێدراسیۆنی ئەنارکیستە فەرەنسی-زمانەکان (FR AF): relations-internationales@federation-anarchiste.org
هاوبەشیی ئازادیخوازی (تونس) : commun.anar.lib@gmail.com
فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکیست (IFA) : secretariat@i-f-a.org