مانگرتنی پشتیوانی کوردانی خۆرهەڵات لە مانگرتنی زیندانیانی زیندانی ورمێ
لە شاری سلێمانی کۆمەڵێك لە کوردانی خۆرهەڵات بە مەبەستی ڕاگەیاندنی هاوپپشتی خۆیان لە زنیدانیانی مانگرتووی زیندانی ورمێ و ئاگادارکردنەوەی پارلەمانی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مانیانگرت، تاوەکو ئەوان [ارلەمانی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان] لە ڕێگەی دێپلۆماسییەوە گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی زیندانیانی مانگرتووی زیندانی ورمێ.
ئامانجی کوردانی مانگرتووی خۆرهەڵات لە شاری سلێمانی: هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و هەروەها ناچارکردنی دەسەڵاتدارانی ئێران بوو بە وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی زیندانیانی مانگرتوو و ئازادیکردنی زیندانیان.
بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی مانگرتنی زیندانیانی زیندانی ورمێ و هەروەها کوردانی مانگرتووی خۆرهەڵات لە سلێمانی، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن:
07503482997[00964]
٠٧٥٠٣٤٨٢٩٩٧[٠٠٩٦٤]