هه‌ڵوێست
سه‌لام عارف
١٨ی ئۆگوستی ٢٠١٤
ئه‌رکی گرنگ و سه‌ره‌کی ئازادیخوازانی ئاشتیخوازه، هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌کلابکه‌نه‌وه ده‌رباره‌ی جه‌نگ له وڵاتی فه‌له‌ستین (حه‌ماس -ئیسرائیل) هه‌روه‌ها جه‌نگ له وڵاتی کوردستان (ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیست – داعش)، ئه‌رکی مێژوویی ئازادیخوازانی ئاشتیخوازی شۆڕشخوازه، له‌به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری مه‌ینه‌تبه‌شدا خۆیان بسه‌لمێنن، دژی جه‌نگ بن له‌به‌رچی؟
به‌ر له هه‌موو شتێك جه‌نگ ده‌ستکرده‌یه‌کی سته‌مدارانه و ئامانجی سه‌ره‌کیشی، میلیتاریزمه‌کردنی ژیانی گشتی کۆمه‌ڵایه‌تییه، له بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خه‌باتی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه لەپێناوی (نان- کار- ئازادی ته‌واو…تد) میلیتاریزمه‌کردن، ئه‌و داواکارییه کۆمه‌ڵایه‌تیانه، له‌بیر جه‌ماوه‌ر ده‌باته‌وه ، یان هه‌رهیچ نه‌بێت ده‌یانشێوێت و تا ئه‌و ڕاده‌یه، وا له جه‌ماوه‌ر ده‌کات که داواکردنیان به پێویستی سه‌ره‌کی ژیانی ڕۆژانه نه‌زانێت، ئه‌قڵی ببێته ئه‌قڵیه‌تی ماقوڵی میلتاری، ئه‌م جاره‌ش مه‌ترسی میلیتاریزمه‌کردنی ژیانی گشتی له ئێراق، به‌تایبه‌تی کوردوستان، که‌متر نییه له مه‌ترسی جه‌نگه‌کانی پێشوو، جه‌نگ به هه‌رچی ناوێکه‌وه بێت، بۆ هه‌رچ مه‌به‌ستێك بێت، له وێرانکاری و له‌ناوبردنی وزه‌ی مرۆڤ زیاتر هیچێکی دی نییه، ئه‌وه‌ی له چه‌ند خوله‌کێدا کاولده‌کرێت و له‌ناوده‌برێت، به ده‌یان ساڵ، بگره زیاتریش قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه (ئیما گۆلدمان) واته‌نی ” میلیتاریزم به‌ره‌و مه‌رگه‌ساتێکی هاوبه‌شمان ده‌بات”، ئه‌و وتنه‌ی (گۆلدمان) به‌و مانایه دێت، که هه‌موو به‌ها بێبه‌هاکانی میلیتاری ده‌خرێنه سه‌رەوه‌ی هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌کانی مرۆڤایه‌تیه‌وه.
که‌م که‌س هه‌یه ئه‌وه نه‌زانێت، که داواکارییه ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، ئه‌و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه، که ناوچه‌که‌ی گرته‌وه، سه‌رمایه‌دارانی دونیای هه‌راسانکرد، سه‌رمایه‌داران، که‌م و زۆر، ڕاسته‌وخۆ، یان ناڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی چڵیته‌کان و هه‌جه‌ر و گوجه‌ره‌کانییه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌وری به‌رد، به مه‌به‌ستی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی داواکارییه‌کان ده‌ستیان وه‌ردایه ناو ڕوداوه‌کانه‌وه، واته ده‌ستیان وه‌ردایه (ڕاپه‌ڕینی عه‌ره‌بزمانه)وه و کردیانه (به‌هاری ده‌وڵه‌ت)ه‌کان، له‌مه‌ڕ خۆشمان فولکه‌کان کرانه فولکه‌کانی (أللة أکبر) و دانانی سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئیمتیازه‌کان، به کوردی و به‌کورتی ناڕه‌زاییه‌کان و یاخیبونه‌کان، خه‌فه‌کران و کرانه بوژاندنه‌وه‌ی گیانی کۆنخوازی و نه‌ته‌وه‌چێتی سیاسی حیزبی، گه‌ره‌کمان بێت، یان نه‌ء بنه‌مای جه‌نگی هه‌مه‌چیزه‌یی خۆشکراو پته‌وکرا، بێگومان له‌ژێر چاودێری سه‌رمایه‌دارانی دونیا، که‌شی جه‌نگ کرایه ئامرازی کاریگه‌ری هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زپێکردنی نرخی دۆلار و سامانه سروشتیه‌کان به تایبه‌تی نه‌وت، هه‌روه‌ها کرایه:-
١- دروستکردن و بوژانه‌وه و به‌هێزترکردنی ڕێکخراوه تیرۆریسته‌کان (حه‌ماس) له فه‌له‌ستین، (داعش) له کوردستان
٢- تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌که نوێکان و به‌هێزکردنی قاچاخچێتی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی
٣- تێپه‌ڕکردنی سیاسه‌تی یارمه‌تیدانی جه‌ماوه‌ر به خوارده‌مه‌نی و چه‌ك، ئه‌و سیاسه‌ته درۆ و ساخته‌چێتیه‌کی سه‌رمایه‌دارانه، وه‌ك هه‌موو درۆکانی دی، سه‌رمایه‌داران هیچ ناگه‌یه‌ننه لای جه‌ماوه‌ر، پێش ئه‌وه‌ی نه‌کرابێت به قودره‌تی فیلته‌ری ده‌سه‌ڵاته‌کاندا ، مه‌ترسی ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆرکارانه به پشتیوانی هێزه سه‌رمایه‌داره نهێنییه‌کان، هیچی که‌متر نییه، له مه‌ترسی نازیه‌کانی سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست له ئه‌وروپا (هیتلر) له ئه‌لمانیا (موسولونی) له ئیتالیا، (فرانکۆ) له ئیسپانیا .
که‌وات :
– نه‌فره‌ت له جه‌نگ و تیرۆر
– بژی ژیان
– بمرێ مردن
– بژی خه‌باتی پشتبه‌خۆبه‌ستنی جه‌ماوه‌ری له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ڕا، له پێناوی ئازادی و ئاشتی