وثيقة الداخلیة الاجهزة المخابرات المصرية لتخريب المظاهرات

به‌ڵگه‌نامه‌ی نێوخۆیی ده‌زگه‌ سیخورییه‌کانی ڕژێمی میسر بۆ تێکدانی ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ر و تێکشکاندنی راپه‌ڕین

http://a6.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-ash1/hs896.ash1/180430_10150134126109188_696829187_8049314_2275682_n.jpg



تعيش انتفاضة الشعب المصري

تعيش انتفاضة الشعب المصري

الثلاثاء 1 شباط (فبراير) 2011

تعيش انتفاضة الشعب المصري

ما يحدث هذه الأيام في مصر هو تعبير عن الظلم والاضطهاد الذي يعانيه الناس من الدولة والرأسمالية، ومن الدكتاتوريات التي تفرض أنظمة الطوارئ وتحارب حقوق وحريات الناس.

إننا لسنا متفاجئين من رد فعل الطبقة الحاكمة، في منطقتنا غالبا ما شاهدناه من ردة فعل الحكومة الإيرانية ضد الشباب وصولا إلى ردة الفعل ضد الانتفاضة التونسية. الدولة دائما تستخدم العنف ضد الناس المطالبين بالتغيير.

الانتفاضة المصرية بدأت ونظمت ذاتيا من قبل الشباب المصري بهدف إسقاط حسني مبارك ودكتاتورية الحزب الوطني، وبهدف الحرية والعدالة الاجتماعية.

إننا نأمل من مجموعات العمال والشباب تطوير عملهم بشكل مستقل ومنظم ذاتيا، لحماية الانتفاضة من السقوط تحت سيطرة الأحزاب السياسية والمنظمات الدينية.

فقط هذا ما يمكنه الوقوف في وجه بربرية نظام مبارك.

تعيش الشيوعية التحررية.

الفيدرالية التحررية اللبنانية

الخميس 27/1/2011

خۆپیشاندانه‌کانی یه‌مه‌ن؛ خۆپیشاندانی ژنان بۆ ئازادی ته‌وه‌کول کارمان

خۆپیشاندانه‌کانی یه‌مه‌ن؛ خۆپیشاندانی ژنان بۆ ئازادی ژنه‌ ژورنالیستی یه‌مه‌نی ته‌وه‌کول کارمان

کارمان ژنه‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازادیخواز، که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌، له‌ خۆپیشاندانه‌کانی یه‌مه‌ندا به‌شداری چالاکانی کرد. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ژنانی ئازادیخوازی یه‌مه‌ن، له‌ خۆپیشاندانێکی هه‌زاران که‌سیدا له‌ژێر ئه‌م دروشمه‌دا “یا عصابة الاشرار، الشعب الیمنی الاحرار” به‌ره‌و به‌رده‌رگه‌ی زیندان به‌ڕێکه‌وتن و خوازیاری ئازادی کارمان بوون.

[http://www.reuters.com/resources_v2/flash/video_embed.swf?videoId=180067831]

ئه‌گه‌ر ڤیدیۆکه‌ نیشان نه‌درا، بۆ بینینی ڤیدیۆکه‌ کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌

http://www.reuters.com/resources_v2/flash/video_embed.swf?videoId=180067831

دووبه‌ره‌کی نانه‌وه‌ له‌ نێو ڕیزی خۆپیشانده‌ران، پیلانی لاوازکردنی به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر

دووبه‌ره‌کی نانه‌وه‌ له‌ نێو ڕیزی خۆپیشانده‌ران، پیلانی لاوازکردنی به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر

ده‌سه‌لاتداران پاش ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ڕه‌شه‌ و بڕینی هیڵی مۆبایل و ئنته‌رنێت و داخستنی پێگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییکانی وه‌ك فه‌یسبووك دادی نه‌دان، گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر تاکتیکه‌ کۆنه‌کان و به‌ دووبه‌ره‌کی دروستکردن، توانییان جه‌نگی جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و داگیرکردنی پارله‌مان و هێناخواره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، بگۆڕن به‌ جه‌نگی به‌شێکی خه‌ڵک دژی به‌شه‌ خۆشباوه‌ڕ و پارێزه‌که‌ی دیکه‌ی که‌ تا دوێنێ بوو، دیاری نه‌بوو و به‌ درێژایی خۆپیشاندانه‌کان ده‌نگێکی پڕۆ موباره‌ك ئاماده‌ نه‌بوو، که‌چی ئه‌مڕۆ به‌یانی پاش خۆپیشاندانی ملیۆنی دوێنێ و سووکایه‌تی موباره‌ك به‌ خه‌ڵک و دانی به‌لێنی ساردگه‌رانه‌وه‌ و که‌مگرتنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، له‌ سووچێکی مه‌یدانی ئازادیدا کۆمه‌ڵێك به‌ دروشمی لایه‌نگری له‌ موباره‌ك خۆیان نیشان دا و ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی توڕه‌یی و ته‌قینه‌وه‌ی نارازییان و به‌یه‌کدا هه‌ڵشاخانی هه‌ردوولا و له‌ دوانیوه‌ڕۆیی ئه‌مڕۆوه‌ ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌کان  گۆرا و بوو به‌ شه‌ڕه‌ به‌رد و په‌لاماری یه‌کتری و ده‌وڵه‌ت و هاوبه‌رژه‌وه‌نده‌ییه‌کانی و هێزه‌کانی سوپا و ئاساییش، بوونه‌ بینه‌ری به‌رهه‌مهاتنی پیلانه‌یه‌کان .

به‌پێی هه‌واله‌کان  له‌ ناوخۆوه‌، ئه‌وانه‌ی که‌ وه‌ك پشتیوانی له‌ موباره‌ك  له‌ پێکدا قوتبوونه‌وه‌، پیاوانی پۆلیس و ده‌زگه‌ سیخوڕییه‌کان و به‌کرێگیراوانن و له‌ پۆشاکی سڤیلیستدا خۆیان نشانداوه‌ و سووکایه‌تی به‌ نارازاییان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ده‌ستی پێکردووه‌ و به‌و جۆره‌ ئاراسته‌ی جه‌نگه‌که‌یان گۆرێوه‌.  ئه‌م باره‌ تازه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی به‌رده‌هاویشتنه‌کان به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌سه‌ڵات نه‌گۆڕدرێت، ئه‌وا دوور نییه‌،  ببێته‌ هۆی شکشتی ڕاپه‌ڕین.

A defaced poster of Egyptian President Hosni ...

General view during anti-government clashes with ...

Supporters of President Hosni Mubarak, riding ...

 

A  pro-government supporter holds a portrait ...

په‌لاماری هێزه‌کانی پۆلیس بۆ سه‌ر بنکه‌ی ئۆتۆنۆمه‌کان (سه‌ربه‌خۆکان- خودموختاره‌کان) شاری به‌رکین له‌ لیبیگ شتراسه‌

په‌لاماری هێزه‌کانی پۆلیس بۆ سه‌ر بنکه‌ی ئۆتۆنۆمه‌کان (سه‌ربه‌خۆکانخودموختاره‌کان) شاری به‌رکین له‌ لیبی شتراسه‌

باڵاخانه‌یه‌ك، که‌ له‌ شه‌قامی لیبیگ بنکه‌ی ئه‌تۆنۆمه‌کانی تێدایه‌ و له‌ ساڵی 2008 ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ و کراوه‌ته‌وه‌، له‌ دوێنێ ئێواره‌وه‌ 01.02.2011 که‌وتووه‌ته‌ به‌ر هێڕش. هاوکاتی داخستنی گشت ده‌رگه‌ و گرتنی قادرمه‌ و په‌نجه‌ره‌کان، له‌ ده‌ره‌وه‌ی بالاخانه‌که‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر خۆپیشانده‌ر بۆ پشتیوانی له‌و 29 چالاکه‌ ئۆتۆنۆمه‌ی ناو باڵاخانه‌که‌، که‌ بڕیاری چؤڵنه‌کردن و مانه‌وه‌ و به‌رگرییان داوه‌، ده‌که‌ن.

پێگه‌ی ئینته‌رنێتی بنکه‌ی ئۆتۆنۆمی لیبیگه‌ر شتراسه‌ 14  http://l14soli.blogsport.de/

خۆپیشاندانه‌کانی ئوردون، وێرای ناچارکردنی پاشا عه‌بدوڵڵا به‌ ده‌رکردنی شالیاری ناوخۆ، شانبه‌شانی خۆیشاندانه‌کانی میسر، به‌ردوامن

خۆپیشاندانه‌کانی ئوردون، وێرای ناچارکردنی پاشا عه‌بدوڵڵا به‌ ده‌رکردنی شالیاری ناوخۆ، شانبه‌شانی خۆیشاندانه‌کانی میسر، به‌ردوامن

دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌ و ده‌وڵه‌ته‌ دێمۆکراته‌کانی ئه‌وروپا و ڕێکخستنه‌وه‌ی دژه‌شۆرش

دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌ و ده‌وڵه‌ته‌ دێمۆکراته‌کانی ئه‌وروپا و ڕێکخستنه‌وه‌ی دژه‌شۆرش

پاش ئه‌وه‌ی که‌ هێزه‌کانی پۆلیس ناچاربوون خۆیان بکێشنه‌وه‌، سوپا به‌ تاکتیکی راگه‌یاندنی فریودانی خه‌ڵك، توانییان جۆرێك له‌ ئارامی و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی داخوازییه‌کانی ناڕازییان به‌ ته‌نیا وازهێنانی موباره‌ك و چاوه‌ڕوانی، زه‌مینه‌ی گاڵته‌جاری مانه‌وه‌ی موباره‌ك تا مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوویا ڕه‌خساند و هاوکات تێکه‌ڵکردنی به‌کرێگیراوی خۆراوا ئێلبارادا، جۆرێك له‌ خۆشباوه‌ڕیی به‌ به‌شێك له‌ نارازییان ببه‌خشن و به‌و جۆره‌ لایه‌نگرانی موباره‌ك و به‌کرێگیراوانی خۆراوا، ئه‌م به‌یانییه‌ به‌ پاراستن و پشتیوانی سوپا ڕژانه‌ سووجێکی مه‌یدانی ئازادی و له‌ به‌رامبه‌ردا سوپا داوا‌ له‌ خه‌ڵك ده‌کات بچنه‌وه‌ ماڵ و واز له‌ خۆپیشاندان بهێنن.

هه‌رچه‌نده‌ وه‌ك ده‌زانین له‌ سیسته‌مه‌ دیکتاتۆرییه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووریی ئه‌فریکادا ده‌وڵه‌ت به‌ ناچارکردنی له‌شکری فه‌رمانبه‌ران و کرێکاران و خوێندکاران و به‌شه‌کانی تری موچه‌خۆر، خه‌ڵك ده‌کێشێته‌ پای پشتیوانی له‌ مانه‌وه‌ی خۆی. به‌ڵام له‌م باره‌ی میسردا، پیلانی ده‌ره‌کی بۆ ڕزگارکردنی که‌شتی نووقمبووی ده‌سه‌لات ڕۆڵی گه‌وره‌ ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ پاراستنی دۆسته‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا له‌ ناوچه‌که‌دا نییه‌، به‌ڵکو بۆ پاراستنی دیکتاتۆره‌کانی دیکه‌ی وه‌ك ئه‌سه‌د و قه‌زافی و عه‌لی عه‌بدوڵڵا و پاشای ئوردون و سعودیه‌ و ده‌سه‌ڵاتی سه‌پینراوی خۆراوایه‌ له‌ عیراقدا.

ئه‌گه‌ر بێتو دروشمی “بڕۆ موباره‌ك” نه‌گۆڕدرێت به‌ دروشمی “دادگایی ده‌ستبه‌جێی موباره‌ك و ده‌سته‌پێوه‌نده‌کانی” و روخانی میری و هه‌نگاو بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوه‌نده‌کانی کار و فه‌رمانگه‌ و خوێندگه‌کان نه‌نرێت و ڕاپه‌ڕین بۆ ئاڵوگؤری ڕامیاریی نه‌گۆڕدرێت به‌ راپه‌ڕین له‌پێناو ئاڵوگۆڕی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ خواره‌وه‌را و ڕێکخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆ، شانبه‌شانی مانگرتنی گشتی و سه‌رتاسه‌ری و خۆپیشاندانی هێرشبه‌رانه‌ نه‌کرێت، ئه‌وا به‌ زوویی دژه‌شۆڕش خۆی ڕێکده‌خاته‌وه‌ و نارازییان ده‌ئاخنرێنه‌وه‌ زیندانه‌کان و موباره‌ك و میرایه‌تییه‌که‌ی له‌ سه‌روه‌ری کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ و زیاتر له‌ پێشتر به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانییه‌ ئه‌وروپییه‌کان و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا مسۆگه‌ر ده‌که‌ن.

تا کاتێك که‌ ڕاپه‌ڕین نه‌بێته‌ هۆی په‌کخستنی کاروباره‌ ئابوورییه‌کانی خۆراوا و په‌کخستنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ ته‌نگه‌به‌ری سویس، ئه‌وا ده‌وڵه‌ته‌ دێمۆکراته‌کان ده‌ستبه‌رداری پشتیوانی ڕژێمی دیکتاتۆری میسر و هاوخوانه‌کانی نابن.

Çawpoşînêk le êsta û tracîdyayek bo sbey/23

hejên

Serincdandinêkî rexneyî le pertûkokey “nîgayek le êsta û xewnêk bo sbey”î merîwan wirya, aras fetah, bextyar ‘elî, rêbîn herdî/ beşî bîst u sêyem

Şeşem: le sayey xolawazkirdnî sitratîjyetewe bo syasetî geşesendin û berewpêşçûnî sitratîjî

Çakirdnewey têrrwanînî helle

Bo mesey geşesendin le kurdistanda L80

Le sîstemî sermayedarîda û lem serdemey xêrayî cîhangîrî û rmanî snûre nasîwnalîstîyekanî borcwayda îtir ştêk nîye û namênêtewe, ke nêwî sitratêjî nîştmanî û neteweyî bêt. Wek dezanîn ewey benêwî netewewe pagendey ew sitratîcey le sedey hejde û nozde û bîstda kirduwe, tenya borcwazî desellatixwaz û pawanger buwe. Çunke tenya nasîwnalîzm wek aydyolocyayek deytwanî xizmet be cêgîrkirdnî desellatî sertapagîrî borcwazî le beramber desellate herêmîyekan ya dagîrgeranda bkat, îtir ew desellate dwatir lejêr nêwî dîktatorî prrolîtaryada bûbêt ya lejêr nêwî desellatî neteweyî û dêmokrasî parlemanîda bûbêt, hîç le dewlletgerayî nasîwnalîzm û çepawillgerîy û mşexorîy borcwazî serwer le jêr dêwcamey neteweyîda nagorrêt. Eger çî yek dû sede efsaney neteweyîbûnî berjewendîye hawbeşekanî takî komellge brewî hebû, letek twanewey blokî bolşevîkîda cemserî bazarazad baştir û zyatir bwarî bezandinî snûrekanî bo derrexsêt û kompanya û bank û leşkre cîhangrekanî em ser ta ew serî dunya dekewne teratên û bîrî serbexoyî neteweyî û abûrî neteweyî û bankî nîştmanî (dewlletî) deçne mozexaney qonaxêkî beserçûy sermayedarîyewe.

Her boye qsekirdin le sitratîcî neteweyî debête hewllî gyanbeberdakirdnewey xewne neteweyye momyakrawekan û çîtir desellate nawçeyyekan pêwîstyan be pagendey lew core nîye û le beramberda tenya hewllî arayîşkirdnî ruxsarî dzêwî bank û kompanya cîhanluşekan deden, ke nûseran lem ser ta ew serî nûsînekeyan bo tenya carêkîş neyanwêrawe xoyan le qerey weha babetêkî tabû bden. Bellku bo rakêşanî dengî takî xoşbawerr be sinduqekanî dengdan bo lîstêk, hewllî wrrênekirdnewey efsane neteweyyekanî sedey nozde deden. Ewan dezanin le sayey cîhangîrî bazaazadekey nîolîbrallîzimda tenya yek sitratîc detwanêt letek dagîrkarî modêrn hellbkat, ewîş sitratîcî nawende cîhanîye çepawillgerekane û bes. Îtir qsekirdin le sitratîcî neteweyî û nîştmanîy serbexo, buwete xewnî ew kîje mnallaney ke lejêr karayî bawksalarîda pêyanwabû be letwanadabûnî maçkirdnî anîşkî xoyan ya girtnî pelkezêrrîne debne kurr.

Continue reading

چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/٢٣

هەژێن

سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له‌ پەرتووکۆکەی نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی بیست‌وسێیه‌م

شه‌شه‌م: له‌ سایه‌ی خۆلاوازکردنی ستراتیژیه‌ته‌وه‌ بۆ سیاسه‌تی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونی ستراتیژی

چاکردنه‌وه‌ی تێڕوانینی هه‌ڵه‌ بۆ مه‌سه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن له‌ کوردستاندا ل٨٠

له‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا و له‌م سه‌رده‌مه‌ی خێرایی جیهانگیری و ڕمانی سنوورە ناسیونالیستییەکانی بۆرجوایدا ئیتر شتێك نییه‌ و نامێنێته‌وه‌، که‌ نێوی ستراتێژی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بێت. وه‌ك ده‌زانین ئه‌وه‌ی به‌نێوی نه‌ته‌وه‌وه‌ پاگه‌نده‌ی ئه‌و ستراتیجه‌ی له‌ سه‌ده‌ی هەژدە و نۆزده‌ و بیستدا کردووه‌، ته‌نیا بۆرجوازی دەسەڵاتخواز و پاوانگەر بووه‌. چونکە تەنیا ناسیونالیزم وه‌ك ئایدیۆلۆجیایه‌ك ده‌یتوانی خزمه‌ت به‌ جێگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رتاپاگیری بۆرجوازی له‌ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌رێمییه‌کان یا داگیرگه‌راندا بکات، ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دواتر له‌ژێر نێوی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریادا بووبێت یا له‌ژێر نێوی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی و دێمۆکراسی پارله‌مانیدا بووبێت، هیچ لە دەوڵەتگەرایی ناسیونالیزم و چەپاوڵگەریی و مشەخۆریی بۆرجوازی سەروەر لە ژێر دێوجامەی نەتەوەییدا ناگۆڕێت. ئەگەر چی یەك دوو سەدە ئەفسانەی نەتەوەییبوونی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی تاکی کۆمەڵگە برەوی هەبوو، له‌ته‌ك توانه‌وه‌ی بلۆکی بۆلشه‌ڤیکیدا جه‌مسه‌ری بازارئازاد باشتر و زیاتر بواری به‌زاندنی سنووره‌کانی بۆ ده‌ڕه‌خسێت و کۆمپانیا و بانك و له‌شکره‌ جیهانگره‌کانی ئه‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری دونیا ده‌که‌ونه‌ ته‌راتێن و بیری سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی و ئابووری نه‌ته‌وه‌یی و بانکی نیشتمانی (دەوڵەتی) ده‌چنه‌ مۆزه‌خانه‌ی قۆناخێکی به‌سه‌رچووی سه‌رمایه‌دارییه‌وه‌.

هه‌ر بۆیه‌ قسه‌کردن له‌ ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته‌ هه‌وڵی گیانبه‌به‌رداکردنه‌وه‌ی خه‌ونه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ مۆمیاکراوه‌کان و چیتر ده‌سه‌ڵاته‌ ناوچه‌ییه‌کان پێویستیان به‌ پاگه‌نده‌ی له‌و جۆره‌ نییه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا تەنیا هه‌وڵی ئاراییشکردنی ڕوخساری دزێوی بانك و کۆمپانیا جیهانلوشه‌کان ده‌ده‌ن، که‌ نووسه‌ران له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری نووسینه‌که‌یان بۆ ته‌نیا جارێکیش نه‌یانوێراوه‌ خۆیان له‌ قه‌ره‌ی وه‌ها بابه‌تێکی تابوو بده‌ن. به‌ڵکو بۆ ڕاکێشانی ده‌نگی تاکی خۆشباوه‌ڕ به‌ سندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ لیستێك، هه‌وڵی وڕێنه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ ده‌ده‌ن. ئه‌وان ده‌زانن له‌ سایه‌ی جیهانگیری بازائازاده‌که‌ی نیئۆلیبراڵیزمدا ته‌نیا یه‌ك ستراتیج ده‌توانێت له‌ته‌ك داگیرکاری مۆدێرن هه‌ڵبکات، ئه‌ویش ستراتیجی ناوه‌نده‌ جیهانییه‌ چەپاوڵگەرەکانه‌ و به‌س. ئیتر قسه‌کردن له‌ ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی سه‌ربه‌خۆ، بووه‌ته‌ خه‌ونی ئه‌و کیژه‌ مناڵانه‌ی که‌ له‌ژێر کارایی باوکسالاریدا پێیانوابوو به‌ له‌توانادابوونی ماچکردنی ئانیشکی خۆیان یا گرتنی په‌لکه‌زێڕینه‌، ده‌بنه‌ کوڕ.

Continue reading